نۆرا ئیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


نۆرا ئیلی
ناو: نۆرا ئیلی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٣ نیسانی ١٩٨٤
شوێنی لەدایکبوون: ئوستێر، سویس
ڕێکەوتی مردن: ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (٣٥ ساڵ ژیاوە)
شوێنی مردن: سویس
مەزھەب: سوننە
بیروباوەڕ: سەلەفی
بواری کردوکۆش: بانگەوازی ئیسلام

نۆرا ئیلی (٣ی نیسانی ١٩٨٤ – ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠) سویسری بوو بوو بە ئیسلام و بانگخوازی ئیسلامی بوو.[١] سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی ئیسلامیی سویسرا بوو. لە چەندین بەرنامەی گفتوگۆی تەلەڤیزیۆنیدا بەشداری کردووە و لەگەڵ بۆچوونە فیکری و سیاسییەکانیدا گفتوگۆی گەرمی لێکەوتەوە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

لە ٣ی نیسانی ١٩٨٤ لە شاری ئوستێر بە ناوی نۆرا گۆگێل لەدایکبووە.[٢][٣]باوکی چارەسەرکەرێکی دەروونی ناسراوی سویسری بوو بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی و دایکی توێژەرێکی کۆمەڵایەتی سویسری بوو. دوای ساڵانێک جیابوونەوە. ئیلی لەسەر داوای خۆی بە کاسۆلیکی مەعمودییەت وەرگرت. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا ئازادی تاک و بۆچوونەکانی دژە دامەزراوەی بەرەوپێش دەبرد و ئیلی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا موسڵمان بوو. ئیلی سەفەری کرد بۆ دوبەی، و لەوێش موسڵمان بوو دوای ئەوەی گوێی لە بانگ بوو. لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ سویسرا موسڵمان بوو. دوای دوو ھەفتە، ھاوسەرەکەی بە ناوی قاسم ئیلی (ئەو کاتە تەنھا خۆشەویستی بوو)، ھەروەھا بوو بە موسڵمان. ھەردووکیان ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی ناوەندی ئیسلامی سویسرا (ICCS) بوون.[٤] نۆرا ئیلی لە تەمەنی بیست ساڵیدا لەبەردەم خەڵکدا نیقاب (پەردەی دەموچاو)ی لەبەردا بوو. لە شارۆچکەی زێدی خۆی بەردەوام بوو لە خوێندن تا ئەو کاتەی لە زانکۆی زیوریخ دکتۆرای لە بواری خواناسی پێبەخشرا. ئیلی سەرۆکایەتی بەشی کاروباری ژنانی لە ئەنجومەنی ناوەندی ئیسلامی سویسرا (ICCS) کرد. دوای موسڵمانبوون، دەبێتە بانگخوازی ئیسلامی. لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە بەرنامەی گفتوگۆی ئان ویل لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦، ئیلی وتی «پێشتر ڕەخنەم لە موسڵمانان ھەبوو؛ ھەروەھا پێشتر پێم وابوو کە ژنانی موسڵمان ھەموویان ستەمیان لێدەکرێت. بەڵام بۆم دەرکەوت کە ئیسلام وەک مرواری مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکات.» ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ھەندێک پرس و بیروباوەڕی ھەڵە ھەن کە لە کولتوورە جیاوازەکانەوە سەرچاوە دەگرن کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئیسلام بەڵام لە واقیعدا ھیچ پەیوەندییەکیان بەوەوە نییە. ئیلی پشتڕاستی کردەوە کە بەھۆی ئیسلامەوە وەک ژنێک دەستی کردووە بە خۆدڵنیاکردنەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ئەوەی ژنێکی موسڵمان بووە، ھەرگیز وەک کاڵایەک مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پێش ئەوەی دەست بکات بە پۆشینی پەردەی دەموچاو، پیاوان وەک کاڵایەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد و تەنیا بە جەستەی ئەوەوە سەرنجیان ڕادەکێشا. ئیلی لەلایەن چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنییەوە میوانداری کرا کە تێیدا چەندین بۆچوونی فیکری و سیاسی بۆ ھەردوو میدیای ئەڵمانیا و سویسرا خستەڕوو. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦، دەرکەوتنی ئیلی لە ناسراوترین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی ئان ویل، مشتومڕ و جەنجاڵییەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا سەبارەت بەوەی ئایا پێویستە بۆچوونە توندڕەوەکان لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا نوێنەرایەتی بکرێن یان نا. ھەندێک قسەی ئیلی لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا نیشاندرا و وەک پڕوپاگەندەیەک بۆ بۆچوونە توندڕەوەکانی میلیشیا تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لێکدرایەوە.[٥][٦]لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەدا چەندین سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکرا، بەڵام داواکاری گشتی ھامبۆرگ ھەموو لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکانی لە شوباتی ٢٠١٧دا ھەڵپەسارد.[٧]

ئیلی کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی و لە بۆنە گشتییەکانی ناوەوە و دەرەوەی سویسرا بە پەردەی دەموچاوەوە دەردەکەوت، جەنجاڵییەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا. بەھۆی پەردەی ڕەشی دەموچاوی، ڕۆژانە ھەراسان و سووکایەتی پێدەکرا. ئیلی لایەنگری فرەھاوسەری بوو، کە پراکتیزەی ھەبوونی چەند ژن بوو، بەڵام فرەپیاوی ڕەتکردەوە، بوونی چەندین مێرد. ھاوسەرگیری لەگەڵ زانای کۆمپیوتەر بەناوی قاسم ئیلی کردووە کە لە ئەنجومەنی ناوەندی ئیسلامی سویسرا کاری دەکرد. شەش منداڵیان ھەبوو.[٨]

مردن[دەستکاری]

نۆرا ئیلی لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بێرن کۆچی دوایی کرد دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو.[٩]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Keystone-SDA/swissinfo.ch/dos. "Controversial Swiss convert to Islam dies aged 35". SWI swissinfo.ch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-31.
  2. ^ "Schweiz am Wochenende - Startseite". abo.aargauerzeitung.ch (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-08-31.
  3. ^ Eddy, Melissa (2020-04-16). "Nora Illi, Swiss Muslim Convert Who Sparked Controversy, Dies at 35". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-08-31.
  4. ^ "Vorstand". IZR (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-08-31.
  5. ^ Gyr, Marcel. "Bundesanwaltschaft ist irritiert | NZZ". Neue Zürcher Zeitung (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-08-31.
  6. ^ Stadler, Rainer. "Islamistischer Mummenschanz und mediale Helfer | NZZ". Neue Zürcher Zeitung (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-08-31.
  7. ^ Frank, Arno (2016-11-07). ""Anne Will"-Gast Nora Illi im Nikab: Die Menschenfängerin in der Talkshow". Der Spiegel (بە ئەڵمانی). ISSN 2195-1349. Retrieved 2022-08-31.
  8. ^ Bondolfi>, <Sibilla. "Warum Islam? Drei Konvertitinnen erzählen". SWI swissinfo.ch (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-08-31.
  9. ^ "Nora Illi ist im Alter von 35 Jahren verstorben". IZR (بە ئەڵمانی). 2020-03-24. Retrieved 2022-08-31.