مەدیەن (شار)
مەدیەن یان شارەکانی شوعەیب (بە عەرەبی: مَدیَن یان مَدائِن شعیب) شارێکی شوێنەوارییە، چەند ماڵێک و پەرستگایەکی داتاشراو لە بەرد و چیاکان، دەکەوێتە ناوچەیەک لە شاری (البدع). ئەم شارە بە شوێنەواری شاری بەرد (شارەکانی ساڵح) دەچێت و کۆمەڵێ لە زانایانی بواری شوێنەوارناسی وای بۆ دەچن کە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی دووەمی پێش زایین و خەڵکەکەشی گەلی مەدیەن بوون.
مەدیەن چەند جارێک لە دەقەکانی تەوراتدا باس کراوە، ھەروەھا لە قورئانی پیرۆزیشدا ھاتووە کە پێغەمبەر مووسا پەنای بردووە بۆ ئەم شوێنە و نیشتنگەکانیان نزیکە لە نیشتنگەکانی گەلی سەموود و خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆ خەڵکی مەدیەن نارد بۆ ھیدایەت دانیان بەڵام ڕەتیان کردەوە و سزا دران.
شوێن[دەستکاری]
مەدیەن دەکەوێتە نزیک شاری (البدع) سەر بە ناوچەی (تەببوک) کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شانشینی عەرەبیی سعودی، و مەودای نێوان ئەم شارە و شاری تەببوک نزیکەی ١٧٠ کیلۆمەترە.
وێنە[دەستکاری]
-
چەند ماڵێک داتاشراون لەبەرد
-
دیمەنێکی ناوچەکە
بڕوانە ئەمانەش[دەستکاری]
ڤیدیۆ[دەستکاری]
- مغایر شعیب فی مدین 1 Shuaib Caves in Midian.
شارەکانی شوعەیب لە مەدیەن ١. - مغایر شعیب فی مدین 2 Shuaib Caves in Midian.
شارەکانی شوعەیب لە مەدیەن ٢.
سەرچاوە[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەدیەن (شار) تێدایە. |