بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مێژووی یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەدرید لە ساڵی ١٩٠٢، ساڵی دامەزراندنی.

یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەرە و بنکەکەی لە شاری مەدریدی ئیسپانیایە. یانەکە لە ساڵی ١٩٠٢ بە ناوی یانەی تۆپی پێی مەدرید دامەزراوە و یەکەم یاری ڕکابەریی خۆی لە ١٣ی ئایاری ١٩٠٢ ئەنجامدا، کاتێک لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٠٢ بە ئەنجامی ٣–١ بە بەرشەلۆنە دۆڕا.[١] لە ساڵی ١٩٠٢ تا ١٩٤٠ یانەی ڕیال مەدرید لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی ناوچەییدا بەرامبەر یانە ناوخۆیییەکانی دیکە یاریی کرد کە وەک پاڵاوتنەکانی جامی شای ئیسپانیا بوون. لە ساڵی ١٩٢٩ یانەکە بووە ئەندامی دامەزرێنەری لالیگا کە یەکەم خولی نیشتمانی ئیسپانیایە. تا ساڵی ٢٠٢٣ یانەی ڕیال یەکێکە لەو سێ یانەیەی کە ھەرگیز لە پلەی یەکەمی تۆپی پێی ئیسپانیا دابەزێنراون، دوو یانەی تریش ئەتلەتیک بلباو و بەرشەلۆنە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  2. ^ «FIFA». Wikipedia (بە ئینگلیزی). 2023-02-11.