مێژووی پارێزگای خوزستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارێزگای خووزستان دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئێران. مێژووەکەی لە شارستانیەتی ئیلامی کۆنی پێش ئارییەکانە تا کۆماری ئیسلامی نوێ درێژ دەبێتەوە.[١]

پێش مێژوو[دەستکاری]

دەشتی سوسیانا کە ناوەندەکەی لە دەوری سووسا لە باکووری پارێزگای خووزستان بوو و بووەتە درێژترین و بەرفراوانترین بابەتی لێکۆڵینەوەی شوێنەواریی لە ئێراندا. لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای ئیلام دەشتی دێ لورانیش ھەیە، کە لە ڕووی چاندەوە زۆر لەیەک دەچوون.[١]

دوای شۆڕشی ئێران[دەستکاری]

ململانێی ناوخۆیی دوای شۆڕش[دەستکاری]

دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩ چالاکیی عێراق بۆ دابەشکردنی خوزستان چڕتر بووەوە و ئەم میرییە ڕووداوی مێژوویی ساختەی پەیوەست بەم پارێزگایە و نەخشەی جوگرافی ساختەی بە ژمارەیەکی زۆر بڵاویدەکردەوە، لەم نەخشانەدا تەواوی لێواری باشووری زاگرۆس و خووزستان و ناوچەکانی دەوروبەری نیشاندەدران کە جیاکراونەتەوە و لکێندراون بە خاکی عێراقەوە. ئەم کردەوانە بەغدای کردە بنکەی بزووتنەوە جوداخوازەکان لە خوزستان و جگە لەوەش چەکێکی زۆر لە عێراقەوە ھاتە ناو خوزستان و نائارامی و پەشێوی لێکەوتەوە.[٢]

سەرەتای ھێرشی سەربازی عێراق[دەستکاری]

ھێرشی زەمینی عێراق بۆ سەر ئێران لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠، لە پارێزگای خوزستانەوە دەستیپێکرد و بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە داگیرکران. لە مانگەکانی یەکەمی شەڕدا، ھێزە عێراقییەکان بووستان، سووسەنگەرد، خوڕەمشار و ھوویزەیان داگیرکرد و شارە گرنگەکانی دیکەی وەک ئەھواز و ئابادان گەمارۆدرابوون و لە لێواری کەوتندا بوون. ھەرچەندە زۆرێک لەو ناوچانە تا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨١ لەلایەن ھێزەکانی ئێرانەوە ئازادکران، بەڵام خووزستان تا کۆتایی جەنگ ھێشتا زیانی بەرکەوتبوو. تەنانەت دوای بڕیارنامەی ٥٩٨ و لە سەروبەندی دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٨٨، عێراق جارێکی دیکە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە ڕێگای ئەھواز-خوڕەمشار لە میحوەرەکانی کوشاک و شەلەمچەیەوە داگیرکرد، بەڵام ھێزەکانی ئێران لە ڕۆژاوا ڕایان گەیاند کە ھێزەکانیان بۆ ڕۆژاوا ڕاونا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "History of Khuzestan province", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-06-30, retrieved 2023-07-04
  2. ^ ئ ا بادنج، معصومه (۱۳۹۰). «خوزستان». دانشنامه جهان اسلام. ج. ۱۶. تهران: بنیاد دائرةالمعارف اسلامی. ص. ۴۵۴–۴۶۳. شابک ۹۷۸-۶۰۰-۴۴۷۰۱۷-۹.