میرزا مالکم خان
میرزا مالکم خان | |
---|---|
لەدایکبوون | Հովսեփ Հակոբի Մելքումյան ١٨٣٤ New Julfa |
مەرگ | ١٩٠٨ (بە تەمەنی ٧٤
) ڕۆما |
زانکۆ | |
پیشە | دیپلۆمات، Seraphic Doctor، ڕای ڕۆژنامەنووس |
مناڵ | Freydoun Malkom |
پلە | ambassador of Iran to France |
میرزا مالکم خان (بە فارسی: میرزا ملکمخان؛ ١ی کانوونی دووەمی ١٨٣٤–١١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٨) ڕۆژنامەنووس، دیپلۆماتکار، سیاسەتوان و دامەزرێنەری ماڵی لەبیرکراوە لە ئێران بوو. لە دیارترین ڕۆشنبیرانی ئێران لە سەدەی نۆزدەھەم و دەستپێکی سەدەی بیست بوو. ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە پەرەپێدانی بیروھزری دەستووری. لە ئێران نوسینەکانی بوونە سەرچاوەیەک بۆ بزووتنەوەی دەستووری لە ساڵی ١٩٠٦. ساڵی ١٨٩٠ ڕۆژنامەیەکی بە ناوی یاسا (قانوون) لە لەندەن دەرکرد کە تێیدا داوای لە ئێرانییەکان کرد کار بۆ بەدەستھێنانی ئازادی و لەناوبردنی ستەم و چەوسانەوە بکەن. بەھۆی ئەو نووسین و بابەتانەی کە دژی دەسەلاتی قاجارەکان لەم ڕۆژنامەیە دەنوسران لە ئێران بڵاوکردنەوەی زۆر سنووردار کران. مالکم خان لە ساڵی ١٩٠٨ لە شاری ڕۆمای ئیتالیا کۆچی دوایی کرد
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «میرزا ملکمخان»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میرزا مالکم خان تێدایە. |