بۆ ناوەڕۆک بازبدە

موعیز عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

موعیز عەلى زەینەلعابدین محەممەد عەبدوڵڵا (بە عەرەبی: المعز علي زين العابدين عبدالله؛ لەدایکبووی ١٩ی ئابی ١٩٩٦) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە، لە سوودان لەدایکبووە، ھێرشبەری یانەی دوحەیل و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەرە. لە جامی ئاسیای ٢٠١٩ بەشداربووە و ٩ گۆڵی تۆمارکردووە، دواتر بوو بە گۆڵکاری وەشانی پاڵەوانیەتیەکە.

کاروانی یانە

[دەستکاری]

موعیز لە سوودان لەدیکبووە و بەمنداڵی ڕوویکردووەتە قەتەر، دایکی بە ڕەچەڵەک سوودانییە. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا ڕوویکردە یانەی موسەیمیر، پاشان چووە ئەکادیمیای ئەسپایەر و یانەی لاوانی لیخویا، لە ٢٠١٥ بەشێک بووە لە دروستکردنی تیمی لاوانی یانەی ئایپنی بەلجیکی.

لە تەممووزی ٢٠١٥، موعیز چووە تیمی یەکەمی یانەی لاسکی نەمساوی، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ و لە بەرامبەر یانەی فلۆریدسدۆرفەر یەکەم گۆڵ و تاکە گۆڵی خۆی لە خولەکە تۆمارکرد. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦، ڕوویکردە یانەی کولتورال لیۆنێسای ئیسپانی، کە لە خولی پلە سێی ئیسپانیا بوو. لە ٣ی نیسان یەکەم گۆڵی لە خولەکە لە بەرامبەر یانەی ئاراندینا تۆمارکرد و بوو بە یەکەم یاریزانی قەتەری لە خولێکی ئیسپانیدا گۆڵ تۆماربکات.

لە وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ گەڕایەوە بۆ تیمی لاوانی یانەی لیخویا، یەکەم گۆڵی لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ بەرامبەر بە یانەی موعەیزەر تۆمارکرد. لەو وەرزەدا لە ٢٥ ڕووبەڕووبوونەوەدا بەشداربووە و ٨ گۆڵی تۆمارکردووە و ٨ ھەلی گۆڵی دروستکردووە، خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار ٢٣ ساڵی بەدەستھێناوە و یانەکەی بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی قەتەر.

لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨، یانەی لیخویا لەگەڵ یانەی جەیش تێکەڵ بوون و یانەی دوحەیلیان دروستکرد. موعیز لەو وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی بەبێ شکست، شەشەم نازناوی خولی ئەستێرەکانی قەتەریان بەدەستھێنا، لەکۆی ٢٢ یاری، تەنھا ٣ یەکسانبوونیان ھەبوو.

کاروانی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

یەکەم دەرکەوتنی نافەرمی لەگەڵ ھەڵبژاردەی قەتەر لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ بوو، کە بەرامبەر بە بەحرەین بوو، بەڵام فیفا ڕووبەڕووبوونەوەکەی پەسەند نەکرد.

لە ساڵی ٢٠١٤ بەشێک بوو لە ھەڵبژاردەی لاوانی خوار ١٩ ساڵی قەتەر و نازناوی پاڵەوانیەتی لاوانی خوار ١٩ ساڵانی ئاسیای ٢٠١٤یان بەدەستھێنا، ھەروەھا بەشێک بوو لە پێکھاتەی خوار ٢٠ ساڵانی قەتەر بۆ جامی جیھانیی خوار ٢٠ ساڵانی فیفای ٢٠١٥، بەشداریی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی کرد و لەو قۆناغەدا قەتەر ماڵئاوایی کرد٫

لە ٨ی ئابی ٢٠١٦، موعیز عەلی یەکەم بەشداری لەگەڵ ھەڵبژاردەی قەتەر ئەنجامدا، کە وەکو یاریزانی یەدەگ بەرامبەر بە عێراق بەشداریکرد و ٢-١ براوە بوون. لە پاڵەوانیەتی لاوانی خوار ٢٣ ساڵانی ئاسیای ٢٠١٨ بەشداربوو، بە ٦ گۆڵ بوو بە گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە و قەتەر پلەی سێیەمی بەدەستھێنا.

موعیز بانگھێشتی ھەڵبژاردەی قەتەر کرا بۆ جامی ئاسیای ٢٠١٩، کە ھەڵبژاردەکەی نازناوی پاڵەوانیەتیەکەی بەدەستھێنا، ھاوکات موعیز بوو بە گۆڵکاری جامەکە و تۆماری زۆرترین گۆڵ لە وەشانێکی جامەکە بەناویکرا. لە یاری دەستپێکی ھەڵبژاردەکەی گۆڵی لوبنانی ھەژاند، بەرامبەر کۆریای باکوور بە ٥١ خولەک ٤ گۆڵی تۆمارکرد، کە دووەم خێراترین ماوەیە بۆ تۆمارکردنی ٤ گۆڵ لە پاڵەوانیەتیەکە. قەتەر بە ٢ گۆڵی موعیز لە سعوودیەی بردەوە، بەمەش بوو بە گۆڵکاری وڵاتەکەی لە جامی ئاسیا.

لە نیوەی کۆتایی، قەتەر ٤-٠ لە ئیماراتی بردەوە، کە موعیز گۆڵێکی تۆمارکرد. لە یاریی کۆتاییدا، گۆڵی دەستپێکی قەتەری تۆمارکرد، کە ٤-١ لە ژاپۆنی بردەوە، تۆماری زۆرترین گۆڵی تۆمارکراو لە وەشانێکی جامەکەی بەناوکرا.

ئیمارات پاش شکستەکەی، لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، داوایەکی لەسەر موعیز عەلی و بەسام ڕاویی عێراقی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا تۆمارکرد، بەو پێیەی لەدابکبووی قەتەر نین و بەھیچ شێوەیەک بۆ ماوەی ٥ ساڵی بەردەوام لە پاش تەمەنی ١٨ ساڵی، لە قەتەر نەژیاون، سەرەڕای ئەوەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد لەدایکبووی قەتەرە، بۆیە شایەنی یاریکردن بۆ قەتەر نین، لە ڕۆژی دواتردا یەکێتییەکە سکاڵاکەی ڕەتکردەوە، دواتر لە دادگای وەزرشی سکاڵاکەی لە دژی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا دۆڕاند.

موعیز بانگھێشتی جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ و جامی کەنداوی عەرەب ٢٤ و جامی ئاڵتونی کۆنکاکافی ٢٠٢١ کرا، لە جامی کۆپا ئەمریکا و جامی کەنداوی عەرەب، گۆڵێکی تۆمارکرد، لە جامی ئاڵتونی کۆنکاکاف ٤ گۆڵی تۆمارکرد.

موعیز بانگھێشتی جامی عەرەبی ٢٠٢١ کراو ٣ گۆڵی لە یاریگای ئەلبێت تۆمارکرد. بانگھێشتی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ کرا، بەشداری سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی کرد.

ئامارەکان

[دەستکاری]

گۆڵە نێونەتەوەییەکان

[دەستکاری]

(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)

لیستی گۆڵە نێونەتەوەییە تۆمارکراوەکانی موعیز عەلی
ز. ڕێکەوت یاریگا بەرامبەر بە گۆڵ ئەنجام پاڵەوانیەتی
١ ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر سینگاپوور١–٠٣–١دۆستانە
٢ ٢–٠
٣ ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧یاریگای حەمەد خەلیفە، دەوحە، قەتەر لیختنشتاین١–٠١–٢
٤ ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧کووەیت یەمەن٣–٠٤–٠جامی کەنداوی عەرەب ٢٣
٥ ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧کووەیت عێراق١–٠١–٢
٦ ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر China PR١–٠١–٠دۆستانە
٧ ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر فەلەستین١–٠٣–٠
٨ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ئێکوادۆر٢–٠٤–٣
٩ ٤–١
١٠ ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر ئوردن١–٠٢–٠
١١ ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩یاریگای ھەزاع زاید، عەین، ئیمارات لوبنان٢–٠٢–٠جامی ئاسیای ٢٠١٩
١٢ ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩یاریگای خەلیفە زاید، عەین، ئیمارات کۆریای باکوور١–٠٦–٠
١٣ ٢–٠
١٤ ٤–٠
١٥ ٥–٠
١٦ ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩یاریگای شاری وەرزشیی زاید، ئەبووزەبی، ئیمارات عەرەبستانی سعوودی١–٠٢–٠
١٧ ٢–٠
١٨ ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩یاریگای محەممەد زاید، ئەبووزەبی، ئیمارات میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٢–٠٤–٠
١٩ ١ی شووباتی ٢٠١٩یاریگای شاری وەزرشیی زاید، ئەبووزەبی، ئیمارات ژاپۆن١–٠٣–١
٢٠ ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩یاریگای ماراکانا، ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەرازیل پاراگوای١–٢٢–٢کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩
٢١ ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ئەفغانستان١–٠٦–٠پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣
٢٢ ٢–٠
٢٣ ٥–٠
٢٤ ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩یاریگای ئەلجنوب، وەکرە، قەتەر عومان٢–١٢–١
٢٥ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر یەمەن٣–٠٦–٠جامی کەنداوی عەرەب ٢٤
٢٦ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠تورکیا گانا١–١١–٥دۆستانە
٢٧ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠نەمسا کۆریای باشوور١–١١–٢
٢٨ ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر بەنگلادێش٣–٠٥–٠پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣
٢٩ ٤–٠
٣٠ ٤ی تەممووزی ٢٠٢١کرواتیا ئێلسالڤادۆر١–٠١–٠دۆستانە
٣١ ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ویلایەتە یەکگرتووەکان پەنەما٢–١٣–٣جامی ئاڵتونی کۆنکاکافی ٢٠٢١
٣٢ ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ویلایەتە یەکگرتووەکان گرینادا٤–٠٤–٠
٣٣ ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێلسالڤادۆر١–٠٣–٢
٣٤ ٣–٠
٣٥ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ئازەربایجان ئازەربایجان١–٠٢–٢دۆستانە
٣٦ ٢–٢
٣٧ ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١یاریگای ئەلبێت، خور، قەتەر عێراق١–٠٣–٠جامی عەرەبی ٢٠٢١
٣٨ ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١یاریگای ئەلبێت، خور، قەتەر میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٢–٠٥–٠
٣٩ ٥–٠
٤٠ ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ئیسپانیا ھۆندووراس١–٠١–٠دۆستانە
٤١ ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ئیسپانیا پەنەما١–٠٢–١
٤٢ ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ئیسپانیا ئالبانیا١–٠١–٠
٤٣ ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر ئەفغانستان٢–١٨–١پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦
٤٤ ٤–١
٤٥ ٥–١
٤٦ ٦–١
٤٧ ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ھیندستان ھیندستان٢–٠٣–٠

سەرچاوەکان

[دەستکاری]