ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عومان
ڕواڵەت

هەڵبژاردەی تۆپی پێی عومان (بە عەرەبی :نمنتخب عمان لكرة القدم) نوێنەری فەرمی وڵاتی عومان لە تۆپی پێ و لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی عومان سەرپەرشتی دەکرێت . یەکێتی تۆپی پێی عومان ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٩ دەبێتە ئەندلمی فیفا . یەکەم یاری نێودەوڵەی لە ٢ی سێپتەمبەر١٩٦٥ بەرامبەر هەڵبژاردەی سودان بوو کە بە ئەنجامی (١٥-٠ ) یارییەکەی دۆڕاند ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یەکەم جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا بوو . هەڵبژاردیی تۆپی پێی عومان توانویەتی دووجار نازناوی جامی کەنداوی عەرەب بەدەست بهێنێت (٢٠٠٩، ٢٠١٧–١٨) .[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Oman national football team». fifa. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «هەڵبژاردەی تۆپی پێی عومان». kooora. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عومان تێدایە.