شێرپەنجەی گەدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێرپەنجەی گەدە
لقیgastrointestinal system cancer، stomach neoplasm، stomach disease، نەخۆشی
ئازاردانگەدە
Health specialtyشێرپەنجەناسی، پزیشکیی ھەرسکردن
Anatomical locationگەدە
Genetic associationLRFN2
ICD-9-CM151، 151.6، 151.5، 151.9، 151.4
ICPC 2 IDD74
ناسنامەی زاراوەی NCIC9331، C3387، C3387

شێرپەنجەی گەدە (بە ئینگلیزی: stomach cancer) شێرپەنجەیەکە کە ڕەنگە تووشی ھەر بەشێکی گەدە ببێتەوە و درێژببێتەوە بۆ سورێنچک یان ڕیخۆڵە باریکە، و ساڵانە دەبێتە ھۆی مردنی نزیکەی ملیۆنێک کەس. زیاتر لە کۆریا و ژاپۆن و ئینگلتەرا و ئەمریکای باشوور بەربڵاوە. و زیاتر لەنێو پیاواندا بەربڵاوە وەک لە ئافرەتان. پەیوەستە بە خواردنی خوێی زۆر و جگەرەکێشان و کەمی خواردنی سەوزە و میوە. بۆیە پێدەچێت بڵاوبوونەوەی لە وڵاتانی وەک کۆریا و ژاپۆن دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی ماسی خوێدار بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن کۆری و ژاپۆنییەکانەوە، ھەروەھا بەکارھێنانی خۆراکی قوتوو و مادەی پارێزەری خۆراک. ھەوکردنی ئێچ پایلۆری کە پەردەی گەدە داگیر دەکات، پێدەچێت ھۆکاری سەرەکیی مەترسی بێت لە نزیکەی٨٠٪ی شێرپەنجەکانی گەدەدا بەڵام ڕێژەیەک ھەیە کە ئاماژە بە ھۆکارە بۆماوەییەکان دەکات کە ڕەنگە پەیوەندییان بە تووشبوونەوە ھەبێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ھێشتا لە شوێنی خۆیانن بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە، ھەروەھا پشکنین بۆ خێزانەکان و بژاردەکانی خۆپاراستن ھەیە. بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بۆ بەشەکانی تری لەش لە ٨٠–٩٠٪ی حاڵەتەکاندا ڕوودەدات، ئەگەری ژیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەگاتە ٧٥٪ لەو حاڵەتانەی زوو دەستنیشان دەکرێن و کەم دەبێتەوە بۆ ٣٠٪ لەگەڵ درەنگ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.

شێرپەنجەی گەدە ناسراو بە شێرپەنجەی کوشندە، شێرپەنجەیەکە کە تووشی ناوەوەی گەدە دەبێت[١] نیشانە سەرەتاییەکانی دەتوانن بریتی بن لە دڵەکزێ، ئازاری سەرەوەی سک، سکچوون، و نەمانی ئارەزووی خواردن[٢] و نیشانەکانی دواتر لەوانەیە بریتی بن لە دابەزینی کێش زەردبوونی پێست و سپیبوونی چاو، ڕشانەوە، ناڕێکی خواردن، و خوێن لە پیسایی، جگە لە نیشانەکانی تر [٢] شێرپەنجە دەتوانێت لە گەدەشەوە بۆ بەشەکانی تری جەستەش بڵاوبێتەوە، بەتایبەتی جگەر، سییەکان، ئێسک، سک، لیمفەگرێ.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Original treaties and international agreements registered during the month of July 2014: Nos. 52003 to 52050". 2014-12-31. Retrieved 2019-10-02.
  2. ^ ئ ا "Harris, Joanne Olga Charlotte, (13 July 1958–17 April 2014), a Circuit Judge, since 2007". Who Was Who. Oxford University Press. 2008-12-01.
  3. ^ Cancer biology (4th ed ed.). Oxford: Oxford University Press. 2007. ISBN 9780199748150. OCLC 170235293. Archived from the original on 2019-12-08. {{cite book}}: |edition= has extra text (help)