من بەر لە تۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە من بەر لە تۆ (ڕۆمان)ەوە ڕەوانە کراوە)
من بەر لە تۆ
نووسەرجۆجۆ مۆیز
وڵاتبریتانیا
زمانئینگلیزی
چەشن
ڕیالیزم
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٥ کانوونی دوومی ٢٠١٢
جۆری کتێبچاپکراو
لاپەڕەکان٤٨٠
ژپنک (ISBN)0-7181-5783-4
پاش ئەودوای تۆ

من بەر لە تۆ (بە ئینگلیزی: Me Before You) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە لەلایەن جۆجۆ مۆیز ڕۆماننووسی ئینگلیزی نووسراوە. ئەم ڕۆمانە بۆ یەکەم جار لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە بریتانیا چاپ کرا. پاشکۆیەک لەژێر ناوی «دوای تۆ» لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لەسەر ئەم ڕۆمانە نووسراوە[١][٢] و فیلمێکیش بە ھەمان ناونیشانی ڕۆمانەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ دەرچوو. ئەم ڕۆمانە لاساییکردنەوەیە لە ڕۆمانی ھیچ شتێک ھەتاھەتایی نییە کە لەلایەن سیدنی شیلدۆن نووسراوە.

چیڕۆک[دەستکاری]

لویسا کلارک کچێکی ٢٦ ساڵەیە، لەگەڵ خێزانەکەی دەژی و یارمەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکەی دەدات و لە کافەیەک کار دەکات، بەڵام پاش ماوەیەک کارەکەی لە کافە لەدەست دەدات دوای چەندین ھەوڵی بێ ئەنجام دواجار کارێکی تر دەدۆزێتەوە: ئەو بۆ پەرستاری لە ویلیام جۆن ترەینۆر بە کرێ دەگیرێت کە گەنجێکی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند و لە ھەموو بوارێکدا چالاک بووە، بەڵام دوو ساڵ لەمەوبەر بەھۆی ڕووداوێکی ماتۆڕسیکلێتەەوە ئیفلیج بووە.

لە سەرەتادا لویسا بە سەختی لەگەڵ ویلیامەوە ڕادێت و پەیوەندییەکەیان سەخت و بێ ئەنجام دەبێت. بەڵام وردە وردە، ھەوڵەکانی لویسا کاریگەر دەبێت و ویلیام باری دەروونی باشتر دەبێت. مەچەکی برینداری ویلیام سەرەنجی لویسا ڕادەکێشێت و دواتر بۆی دەردەکەوێت کە ویلیام ھەوڵی خۆکوشتنی داوە و ھەروەھا دەیھەوێت لە ڕێگەی دیگنیتاس کۆتایی بە ژیانی بێنێت. لویسا بڕیار دەدات ئەم بیرۆکەیەی خۆکوشتنە لەسەری دەربھێنێ و ھەوڵ دەدات ویلیام لەم بڕیارە پاشگەز بکاتەوە. دوای ئەمە وا بڕیار دادەنێن کە ویلیام شەش مانگ بژیت و دواتر لەسەر ئەم بڕیارە خۆکوشتن لەڕێگەیەکی ئاسانەوە بەیەکەوە بدوێن. پەیوەندیی لویسا و ویلیام، ھەتا دێت باشتر دەبێت و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لەیەک نزیک دەبنەوە. بەھۆی ئەم پەیوەندییەوە پاتریک، ھاوڕێ خۆشەویستەکەی لویسا، لێی جیا دەبێتەوە و ھەموو شتێک تەواو دەکات. ھاوکات باوکی لویسا کارەکەی لە دەست دەدات و کێشەی دارایی زیاتر دروست دەبێت. ئالیسیا خۆشەویستە کۆنەکەی ویلیام بۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیریی خۆی بانگێشتی ویلیام دەکات و ویل لەگەڵ لویسا، دەچێت بۆ زەماوەندی ئالیسیا و ڕوپێرت و لەوێ پێکەوە سەما دەکەن. وا بڕیارە پێکەوە بچنە پشووەوە، بەڵام پێش ئەوە، ویلیام بەھۆی ھەوکردنی سییەکانییەوە ئازار دەچێژێت بۆیە پلانەکان دەگۆڕێن و پێکەوە دەچنە لای دوورگەی مۆریس، شەوی پێش ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەوە، لویسا خۆشەویستی خۆی بۆ ویلیام دەردەبڕێت، بەڵام ویڵ دەڵێت ھەرچەندە لەو ماوەیە کاتێکی تایبەتیان بەیەکەوە ھەبووە، بەڵام ناتوانیت تا کۆتایی ژیانی لەسەر کورسیی ئیفلیجی بێت و ئەم بارودۆخە بێزاری کردووە. لویسا و ویل ھەردووک پێیان وایە لەم شەش مانگەدا خۆشترین ساتەکانی ژیانیان بەیەکەوە تێپەڕ کردووە، لەگەڵ ئەمانەشدا لویسا سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڕینی ڕای ویلیام لەسەر دیگنیتاس. ویل دوای ماوەیەکی کەم لە سویس دەمرێت و بەپێی وەسیەتی خۆی سامانێکی زۆر بۆ لویسا بەجێ دەھیڵێت. ڕۆمانەکە وەھا کۆتایی دێت کە لویسا لە کافەیەکی پاریس، دوا نامە و وەسیەتی ویل دەخوێنێتەوە.

کەسایەتییە سەرەکییەکان[دەستکاری]

  • لویسا کلارک
  • ویلیام ترەینۆر
  • کامێلیا ترەینۆر (دایکی ویلیام)
  • کاترینا (خوشکی لوییزا)
  • جۆرجینا (خوشکی ویلیام)
  • ئالیسا (کۆنە خۆشەویستی ویلیام)
  • ناتان (پزیشکی ویلیام)

کاردانەوە[دەستکاری]

ڕۆژنامەی یو ئێس تودێی ئەمریکا و نیویۆرک تایمز ھەردووکیان ستایشی ڕۆمانەکەیان کرد[٣] و ڕەخنەگرێکی نیویۆرک تایمز کوتی: «کاتێک ئەم ڕۆمانەم تەواو کرد نەمدەویست ڕەخنەی لێ بگرم، بەڵکوو پێم خۆش بوو سەر لە نوێ بیخوێنمەوە».[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

دوای تۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ McClurg, Jocelyn. "Moyes writes sequel to 'Me Before You'". USA Today. Retrieved 1 June 2015.
  2. ^ "Pamela Dorman Books/Viking to Publish Jojo Moyes' After You, the Sequel to Me Before You". Penguin Books. Retrieved 7 March 2016. ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Donahue, Deirdre. "Me Before You (review)". USA Today. Retrieved 1 June 2015. Jump up ^
  4. ^ SCHILLINGER, LIESL. "Cost of Care". New York Times. Retrieved 1 June 2015. Jump up ^

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]