بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیگنیتاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیگنیتاس
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨
ناو بە زمانی فەرمیDignitas
بواری کارخۆکوژی بە ھاوکاری
وڵاتسویس
ئەندامیWorld Federation of Right to Die Societies
شوێنی بارەگاکانForch
وێبگەhttp://www.dignitas.ch

دیگنیتاس (بە ئینگلیزی: Dignitas) ناوی ڕێکخراوەیەکی سویسییە کە لە پەرستار و پزیشکی پرۆفیشناڵ پێکھاتووە کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە تووشی نەخۆشی بێ چارەسەری ھاتوون تا بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانیان بێنن، بۆ ئەوەی چیتر ئازار نەکێشن و مردنێکی ئاسانیان ھەبێت. ئەم نەخۆشییە چارەسەرنەکراوانە لە ئێستادا نەخۆشیی جەستەیی یان ئەو کەسانەی لە نەخۆشی دەروونی سەختەوە دەناڵن لەخۆ دەگرێت. ڕێکخراوەکە لە سویس بە مۆڵەتی پزیشک و بەپێی فەرمان و دەنگی دادگا ئەم کارە جێبەجێ دەکات. ڕێکخراوەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا لە نزیکی زوریخ یارمەتی ٣٢٤٨ کەسی دا کە خۆیان بکوژن. [١]

لە وێژەدا

[دەستکاری]

ڕۆمانی من بەر لە تۆ باسی ڕێکخراوەکە دەکات و یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە دەیھەوێت لەم ڕێگەوە کۆتایی بە ژیانی بھێنێت.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Karin. «Statistics». www.dignitas.ch. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]