مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ
| مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ | |
|---|---|
| سەرناو | Menschliches, Allzumenschliches، Human, All Too Human، 人間的、あまりに人間的 |
| Subtitle | Ein Buch für freie Geister |
| لە پێش | Untimely Meditations |
| لە دوای | سپێدە |
| چەشن | فەلسەفە |
| دانەر | فریدریش نیچە |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٧٨ |
| وڵاتی بنەڕەت | ئەڵمانیا |
| زمان | زمانی ئەڵمانی |
| پێشکەشکراوە بە | ڤۆڵتێر |
| Work available at URL | http://www.nietzschesource.org/#eKGWB/MA-I، http://www.nietzschesource.org/#eKGWB/MA-II، http://www.zeno.org/Philosophie/M/Nietzsche,+Friedrich/Menschliches,+Allzumenschliches |
| دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ (بە ئەڵمانی: Menschliches, Allzumenschliches، بە ئینگلیزی: Human, All Too Human)، یەکێکە لە پەرتووکە بەناوبانگەکان. ژێرنووسکراو بە پەڕتووکێک بۆ ڕۆحە ئازادەکان (بەئەڵمانی: Ein Buch für freie Geister)، پەڕتووکێکی سەدەی نۆزدەھەمە، لەلایەن فریدریش نیچەەوە نووسراوە و لە ساڵی ١٨٧٨ بڵاوکرایەوە. بەشی دووەمی کە ناوەکەی بە ئەڵمانی «ermischte Meinungen und Sprüche»ە، لە ساڵی ١٨٧٩دا بڵاوبووەوە و بەشی سێیەمی بەناوی «Der Wanderer und sein Schatten» لە ١٨٨٠ دا بڵاوبووەوە. تێیدا تیشکدانەوەی شەیدابوونی ڤۆڵتێر دەردەمەکەوێت وەکو بیرمەندێکی ئازاد، بەڵام ھاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ ئاوازدانەر ڕیچارد ڤاگنەردا دەپچڕێنێت و تێک دەدات دووساڵ لەمەوبەر.[١]
پێشینە
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٧٦، نیچە لە ڤاگنەر جیابووەوە، و لە ھەمان ساڵدا تەندروستییەکی بەردەوام خراپی (کە لەوانەیە نیشانە سەرەتایییەکانی گرێی مێشک بووبێت، یان بەپێی تیۆرییەکی تر، CADASIL) ناچاری کرد داوای مۆڵەت بکات لە ئەرکە ئەکادیمییەکانی لە زانکۆی بازل. لە پاییزی ساڵی ١٨٧٦، لە سۆرێنتۆ پەیوەندی بە ھاوڕێکەی پاوڵ ڕی کرد، لە ماڵی یەکێک لە پشتیوانە دەوڵەمەندەکانی ھونەر، ماڵڤیدا ڤۆن مایسنبۆگ، و دەستی بە کارکردن کرد لەسەر «مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ».[٢][٣][٤]
ئیلھام
[دەستکاری]جۆری حیکمەت پێشتر لە کاتی نووسینی ئەم کتێبەدا جێگیر ببوو: لە نەریتی ئەڵمانیدا، گرنگترین پێشینەی نیچە کەسایەتییەکی سەردەمی ڕۆشنگەری بوو، جۆرج کریستۆف لیختنبێرگ، کە نیچە زۆر سەرسام بوو بە نووسینەکانی. کارەکانی نیچە ھەروەھا قەرزاری شۆپنھاوەرە، بەتایبەتی کتێبەکەی «ئامۆژگارییەکان دەربارەی حیکمەتی کرداری» (١٨٥١). لە سەرووی ھەموو شتێکی ترەوە، «قەرزاری نەریتی فەڕەنسییە لە وتەی کورتدا - چونکە کاری نیچە گۆڕانێکی بەمەبەستە بەرەو ڕۆژاوا». نیچە وتە کورتەکانی نووسەرانی فەڕەنسی ژان دێ لا برویێر و پرۆسپێر مێریمێی وەک نموونە ھێناوەتەوە، و لە وتەی ژمارە ٢٢١دا ئاھەنگ دەگێڕێت بۆ ڤۆڵتێر.
لە سەرەتای بەشی دووەمدا، نیچە ئاماژە بە لارۆشفوکۆ دەکات - کە لێرەدا وەک نموونەیەک و مۆدێلێک بۆ شاعیر ناوی ھاتووە - و زانراوە کە نیچە کۆپییەکی لە کتێبی «ڕستەکان و بنەماکان» (١٦٦٥)ی لارۆشفوکۆ لە کتێبخانەکەیدا ھەبووە. ماوەیەکی کەم پێش دەستکردن بە نووسینی «مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ»، لە کاتی گەشتێکی شەمەندەفەردا بۆ سۆرێنتۆ، خەریکی خوێندنەوەی بووە. زیاتر لە کارەکانی باقی شاعیرە فەڕەنسییەکانی تر کە باسکراون، کاری لارۆشفوکۆیە کە دوای کاری نیچە دێت.[٥]
شێواز
[دەستکاری]بەپێچەوانەی یەکەم کتێبی، «لەدایکبوونی تراژیدیا»، کە بە شێوازی وتار نووسرابوو، کتێبی «مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ» کۆمەڵێک حیکمەت و ئامۆژگارییە، کە شێوازێکە نیچە لە زۆرێک لە کارەکانی دواتریدا بەکاریھێناوە.
دەستەواژەکانی کتێبی «مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ» لە چەند وشەیەکەوە تا چەند لاپەڕەیەک دەگرێتەوە، بەڵام زۆربەیان پەرەگرافی کورتن. کتێبەکە ٦٣٨ وتەی کورتی لەخۆدەگرێت کە بەپێی بابەت دابەشکراون بەسەر نۆ بەشدا، لەگەڵ شیعرێکی کورت وەک کۆتایی. دەستەواژەی ھەڵگری ھەمان ناونیشان لە وتەی ٣٥دا دەردەکەوێت (کە لە بنەڕەتدا وەک یەکەم وتە بیری لێکرابووەوە) «کاتێک نیچە تێبینی دەکات کە بنەماکانی دەوروبەری سروشتی مرۆڤ دەتوانن یارمەتیدەر بن لە زاڵبوون بەسەر ساتە سەختەکانی ژیاندا». ئەمەش ھەروەھا پاڵنەرێک لەخۆدەگرێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئەوەی کە مرۆڤانەیە، زۆر مرۆڤانەیە، لە ڕێگەی تێگەیشتن لێی، لە ڕێگەی فەلسەفەوە. بەشی دووەم و سێیەم بریتین لە ٤٠٨ و ٣٥٠ وتەی زیادە لەسەر یەک.
کاری نیچە، سەرەڕای ئەوەی کە لە کارەکانی خاوەن حیکمەتەکانی وەک لارۆشفوکۆ وەرگیراوە کە پێش ئەو بوون، «بێھاوتا»یە؛
«[ئەو] کۆمەڵێک بابەتی زۆر فراوانتر لە بواری کۆمەڵایەتی و دەروونی دەگرێتەوە کە جێگەی بایەخی لارۆشفوکۆڵد بوو. بۆ گاڵتەجاڕیی نموونەیی ئەم جۆرە، نیچە ڕەھەندێکی نوێ زیاد دەکات بە تێکەڵکردنی وزەی نیھیلیستی لەگەڵ ھۆشیاریی مێژوویی. لە کۆتاییدا، ئەم جۆرەی فراوان کرد بۆ ئەوەی نەک تەنھا بیرۆکەکان، بەڵکو بەڵگەنامەکانیش لەخۆبگرێت».
«وتەی کورت ڕێگە دەدات بە پێکھێنانی ھەر ڕێکخستنێکی فراوان و گۆڕاو کە بیرۆکەی دیاریکراوی تێدایە بەڵام ھیچ لێکدانەوەیەکی یەکلاکەرەوەی بۆ ھەموو شتێک نییە، - [ئەمە] ئەو شێوازە پێکدەھێنێت کە بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی فەلسەفەکەی دەکات».
ئەم کتێبە سەرەتای «قۆناغی ناوەڕاست»ی ژیانی نیچە نیشان دەدات، لەگەڵ پچڕانێک لە ڕۆمانسیزمی ئەڵمانی و لە ڤاگنەر، لەگەڵ مەیلی ئەرێنیی ئاشکرا. سەرەڕای دوودڵیی لە بنیاتنانی فەلسەفەیەکی سیستماتیک، ئەم کتێبە کۆمەڵێک بەدرۆخستنەوەی گریمانە بێ پاساوەکان لەخۆدەگرێت زیاتر لەوەی لێکدانەوەیەک بێت؛ «تۆوی چەمکە چارەنووسسازەکانی فەلسەفەی دواتری نیچەی تێدایە، وەک پێویستی زاڵبوون بەسەر ئەخلاقی مەسیحیی نەریتی». ئەو دیدگای خۆی و بیرۆکەی ئیرادەی ھێز وەک ئامرازی لێکدانەوەیی بەکاردەھێنێت، ھەرچەندە دووەمیان کەمتر پەرەی سەندووە وەک لەوەی لە بیری دواتریدا بوو.[٦]
پێشوازی
[دەستکاری]لە ماوەی ژیانیدا، پێش داڕمانی دەروونی لە ساڵی ١٨٨٩، کتێبەکانی نیچە فرۆشێکی تایبەتی باشیان بەدەست نەھێنا، و کتێبی «مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ»یش ئیستسنا نەبوو. بەشی یەکەم لە بنەڕەتدا بە ھەزار دانە لە ساڵی ١٨٧٨ چاپکرا، و تەنھا ١٢٠ دانەی لەو کاتەدا فرۆشرا، و کەمتر لە نیوەی تا ساڵی ١٨٨٦ فرۆشرا، کاتێک وەک کۆمەڵەیەکی تەواوی دوو-بەرگی دووبارە فرۆشرایەوە. سەرەڕای ئەوەی کە ھاوڕێیەتی لەگەڵ ڕیچارد ڤاگنەر لە کۆتایی نزییک بووبووەوە، ڤاگنەر لە ڕاستیدا کۆپییەکی واژووکراوی وەرگرت. سەرەڕای ئەوەی کە لە سەرەتادا نەیخوێندەوە، و دەیووت کە نیچە ڕۆژێک سوپاسی دەکات بۆ ئەمە، بەڵام ڤاگنەر دواتر لێی وەرگرت و لە ژمارەیەک لە کارەکانیدا وەڵامی دایەوە.[٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Human, All Too Human»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣.
- ↑ ویکیپیدیای ئینگلیزی
- ↑ Matthews, Robert.
- ↑ Sax, Leonard.
- ↑ https://books.google.com/books/about/The_Nietzsche_Canon.html?hl=ar&id=a8jfJG_RiF8C#v=snippet&q=%22Ernst%20Schmeitzner%22&f=false
- ↑ نيتشه، فريدريك (2018). إنسان مفرط في إنسانيته. مترجم. كنان القرحالي. دار كلمات.
- ↑ نيتشه، فريدريك (2018). إنسان مفرط في إنسانيته. مترجم. كنان القرحالي. دار كلمات.
- ↑ Nietzsche (1996)
- ↑ Tanner, Michael, et al. 1997.