سپێدە (پەرتووک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سپێدە
سەرناوMorgenröthe
SubtitleGedanken über die moralischen Vorurteile
بابەتی سەرەکیفەلسەفە، دەروونناسی
پاشکۆمرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ
لەدوای ئەوزانستی شادمان
چەشنقسەی نەستەق
چاپەکانQ111912468
دانەرفریدریش نیچە
وڵاتی بنەڕەتئەڵمانیا
زمانئەڵمانی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٨٨١
Full work available at URLhttps://www.projekt-gutenberg.org/nietzsch/morgenrt/morgenrt.html
دۆخی چاپکردنپاوانی گشتی، پاوانی گشتی

سپێدە (بە ئەڵمانی: Morgenröte – Gedanken über die moralischen Vorurteile) پەرتووکێکی فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچەیە لە ساڵی ١٨٨١. بە گوێرەی زانای نیچە کیس ئەنسێل-پیرسۆن، لەنێو ھەموو بەرھەمەکانی نیچە ئەم پەرتووکە کەمترین لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە.[١]

لەم پەتووکەدا کە لە چیرۆکی درێژ و جیاواز پێکھاتووە، نیچە سەرچاوە و ڕاستی سیستەمی ئەخلاقی و ئایینی خستە ژێر پرسیارەوە. بەوەش بەزەیی تراژیدی بۆ بوونی مەسیحی لەگەڵ بەختەوەری تێڕاماناویی زانایەکدا بەراورد کرد و مەستی ئیمانی وەک دیاردەیەکی دەروونی نەخۆشی لێکدەداتەوە.

لە پەرتووکی سپێدەدا، نیچە بۆ یەکەمجار ھێڵکارییەکانی چەمکی خۆی لەبارەی ویستی دەسەڵاتەوە داڕشت، کە لە ساڵانی ١٨٨٣–١٨٨٥دا لە بەرھەمەکەیدا بە وردی پەرەی پێدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Nietzsche, the Middle Period". 3ammagazine.com. Retrieved 4 March 2018. ٣ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.