بارەگای جێبەجێکاریی فەرمانی ئیمام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بارەگای جێبەجێکاری فەرمان ئیمام (بە فارسی: ستاد اجرایی فرمان امام‎) ڕێکخراوێکی حکومی و نیمچە حکومی ئێرانە[١] کە لەژێر کۆنترۆڵی سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیدا کاردەکات. بارەگای جێبەجێکردن لە ساڵی ١٩٨٩ بە فەرمانی ڕوحوڵڵا خومەینی دامەزراوە. ئەم بارەگایە لە ھەزاران زەوی و موڵکی دەستبەسەرداگیراو لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران دروست کراوە. توێژینەوەکانی ڕۆیتەرز دەریان خستووە کە ڕێکخراوەکە بناغەی خۆی لەسەر «دەستبەسەرداگرتنی سیستماتیکی و ڕێکخراو لە ھەزاران زەوی و موڵکی سەر بە ئێرانییە ئاسایییەکان» بنیات ناوە، ھەروەھا دەستی بەسەر موڵک و ماڵی ئەندامانی کەمینە ئایینییەکان و بازرگانان و ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتدا گرتووە.[٢][٣][٤] ئەمڕۆش ئەم دامەزراوەیە بەردەوامە لە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی زیندانیانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و گەندەڵکاران و ھەروەھا لە بواری بەڕێوەبردنی ئەو سەروەت و سامانانەشدا کاردەکات.[٥][٦][٧] لە ساڵی ٢٠١٣ ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سەروەت و سامانی بارەگای جێبەجێکردن ٩٥ ملیار دۆلار بووە.[٥][٨]خومەینی سەرەتا فەرمانی بە سێ لە یاریدەدەرەکانی کرد کە ئاگاداری ئەو موڵکە دەستبەسەرداگیراوانە بن و بەسەر خێرخوازیدا دابەشی بکەن؛ بەڵام لە سەردەمی خامنەیی ئەم ڕێکخراوە موڵک و ماڵی بۆ خۆی دەستکەوتووە.[٩] ئەم ڕێکخراوە بووەتە ناوەندی سەرەکی دەسەڵاتی ئابووری لە ئێراندا. سەروەت و سامانەکانی بریتین لە بڕێکی زۆر لە خانووبەرە و ٣٧ کۆمپانیا کە نزیکەی ھەموو کەرتەکانی پیشەسازی ئێران دەگرێتەوە، لەوانەش دارایی، نەوت و پەیوەندییەکان. لەکاتێکدا حسابەکانی (پەیوەندیدار بە سپیکردنەوەی پارە) تەنانەت بۆ پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی ئێرانیش نھێنین. خەمڵاندنێکی ڕۆیتەرز لە ساڵی ٢٠١٣دا کۆی سەروەت و سامانی بارەگا سەرەکییەکە بە ٩٥ ملیار دۆلار (کە نزیکەی ٥٢ ملیار دۆلار لە خانووبەرە و ٤٣ ملیار دۆلار لە سامانی کۆمپانیاکان دەگرێتەوە).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Outtier, Natela. "Want to Invest in Iran? Here's What You Need to Know Before You Go". payvand.com. Frontera. Archived from the original on 24 November 2016. Retrieved 24 November 2016. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Treasury Targets Assets of Iranian Leadership treasury.gov
  3. ^ "تکنیکھای ڕایج و عجیب حکومت ایران برای مصادرە اموال شھروندانش". ایران وایر.
  4. ^ "روایت ڕفیقدوست از جزئیات مصادرە اموال پھلوی". fa. ۱۳ بھمن ۱۳۹۲. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  5. ^ ئ ا "«ستاد اجرایی فرمان امام» خانە دوو زندانی سیاسی ڕا مصادرە کرد". رادیو فردا.
  6. ^ "تکنیکھای ڕایج و عجیب حکومت ایران برای مصادرە اموال شھروندانش". ایران وایر.
  7. ^ "دیدگاھ". ایران اینترنشنال.[بەستەری مردوو]
  8. ^ Stecklow, Steve; Dehghanpisheh, Babak; Torbati, Yeganeh (November 11, 2013). "Khamenei controls massive financial empire built on property seizures, (Assets of the Ayatollah, part 1)". Reuters. Retrieved 13 November 2013.
  9. ^ "Khamenei controls massive financial empire built on property seizures". payvand.com. Reuters. Archived from the original on 2013-11-12. Retrieved 2017-07-02."Khamenei controls massive financial empire built on property seizures". payvand.com. Reuters. Archived from the original on 2013-11-12. Retrieved 2017-07-02.