مایکل فارادەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە مایکل فارادایەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
مایکل فارادەی
لێدوان=مایکل فارادەی، ١٨٤٢
لەدایکبوون (١٩٧١-0٩-٢٢) ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٧١
Newington Butts، ئینگلاند
مردن ٢٥ی ئابی ١٨٦٧(١٨٦٧-08-٢٥) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
Hampton Court Middlesex, England
نیشتەجێ شانشینی یەکگرتوو
نەتەوە بەریتانی
بواری زانستی فیزیا و کیمیا
ئیمزا

مایکل فارادای (ماوەی ژیان:٢٢ی ئەیلوولی ١٧٩١ تاکوو ٢٥ی ئابی ١٨٦٧ ،٧٥ ساڵ) زانایەکی ئینگلیز بوو لە زانستەکانیکیمیا و فیزیک بەتایبەت لەبوارەکانی کارۆموگناتیسی و کارۆکیمیایی کاری کردووە، (چرای بۆنز)ی داهێناوە.

ژیان[دەستکاری]

"مایکل فارادای" لەنزیک لەندەن لەدایکبووە، لەبنەماڵەیەکی هەژار و خۆی ناچاربوو بخوێنێت. لەتەمەنی ۱٤ ساڵیدا لە فرۆشگایەکی کتێبدا خەریکی فێربوونی کابوو و لەماوەی ۷ساڵ مانەوەی لەو شوێنە کۆمەڵێک کتێبی خوێندەوە کەهەر ئەوکارە هۆگرییەکی بە فێربوونی زانست زۆرتر کرد. لە تەمەنی ۲۰ ساڵیدا لە کۆڕی وتارخوێندنەوەی بیرمەندی ناورار "هامفری داوی" سەرۆکی (ئەنجومەنی ڕۆیال) بەشداری کرد و هۆگری قسە و باسەکانی ئەو بوو. دوای ئەوەیکە ناوبراو نمونەیەک لەنوسراوەکانی خۆی بۆ "داوی" نارد، فارادای وەک یاریدەدەرێک لەلای خۆی دامەزراند. لەو سەردەمەدا فارادای کەسێکی ناسراو نەبوو و دەوترێت کەهاوسەری دوایی لەگڵی باش نەبوە، هەرچۆنێک بێت زۆری نەخایەند کە فارادای بەپێش "داوی" کەوت. گەورەترین کارەکەی ئو لەگەڵ (ئەلکتریسیتە) بوو. لە ساڵی (۱۸۲۱) ماوەیەک دوای ئەوەیکە کیمیازانی دانیمارکی ، (هانس کریستیەن ئۆرستەد) ئەلیکتڕۆموگناتیسی دۆزیوە ، "داوی" و "ڤیلیام هید" و "لاستۆن" هەوڵیاندا مەکینەیەکی ئەلیکتریکی دروست بکەن،بەڵام نەیانتوانی. "فارادای" دوای قسەکردن لەگەڵیان بڕیاریدا کەدوو کەرەستە بەرهەم بێنێت بۆ ئەو شتەی کەخۆی پێی دەگوت (خولی ئەلکترۆموگناتیسی). لە ساڵی ۱۸۳۱دا "مایکل فارادای" دەستی کرد بەکۆمەڵێک تاقیکردناوەی تر کەبوە هۆی دۆزینەوەی (توڕدانی ئەلیکتڕۆموگناتیسی).