مانوێل نۆیەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانوێل نۆیەر
بە ئەڵمانی: Manuel Neuer
لەدایکبوون (١٩٨٦-٠٣-٢٧) ٢٧ی ئازاری ١٩٨٦ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
گێلزنکیرشن، ئەڵمانیا
وڵاتی وەرزشئەڵمانیا
ناوی کاتی لەدایکبوونManuel Peter Neuer
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
بواری کارتۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
پەروەردەGesamtschule Berger Feld
دانیشتوویگێلزنکیرشن
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٤
ئەندامی تیپی وەرزشیبایەرن میونخ
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان1
خولبۆندسلیگا
وێبگەhttp://www.manuel-neuer.de/

مانوێل پیتەر نۆیەر (گۆکردنی ئەڵمانی: [ˈma:nu̯e:l ˈnɔʏ. ɐ, -ɛl -] ; لەدایکبووی ٢٧ی ئازاری ١٩٨٦) یاریزانێکی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک گۆڵپارێز بۆ ئەڵمانیا و یانەی بایەرن میونشن یاری دەکات. بەشێوەیەکی گشتی وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکان تۆپی پێ دادەنرێت.[١][٢][٣] لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠٢٠ لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ وەک باشترین گۆڵپارێزی ئەم دەیە دەستنیشانکرا.[٤] نۆیەر لە یانەی شاڵکە ٠٤ دەستی بە یاریکردنی کردووە و لەوێ نازناوی جامی ئەڵمانیا و جامی خولی ئەڵمانیا ی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠١١ گرێبەستی لەگەڵ بایەرن میونشن واژووکرد و لەو کاتەوە ٢٨ نازناوی بەدەستھێناوە، لەنێویاندا یازدە نازناوی بۆندسلیگا و دوو نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٣ و ٢٠٢٠. لە ساڵی ٢٠١٤ نۆیەر لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە دەنگدان بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕینی فیفا. پێنج جار خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و باشترین گۆڵپارێزی جیھانی لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ پێبەخشرا.لە بۆندسلیگادا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە. زۆرترین کات گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە لە ٢٢٠ یاریدا. ھەروەھا زۆرترین گۆڵی خاوێنی لە وەرزێکدا بەدەستھێناوە کە ٢١ گۆڵی خاوێنی تۆمارکردووە. جگە لەوەش خێراترین یاریزانە بۆ ١٠٠ گۆڵی خاوێن و لە ١٨٣ یاریدا.[٥] نۆیەر وەک گۆڵپارێزی ژمارە یەک لە ئەڵمانیا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ لە ئەفریقای باشوور ھەڵبژێردرا.[٦] لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا تەنھا یەک گۆڵی لێکرا. ئەو ئەسیستەکەی بۆ گۆڵی یەکەمی میرۆسلاڤ کلۆس بەرامبەر ئینگلتەرا دابینکرد و ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٤–١ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. دوای چوار ساڵ، نۆیەر توانی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٤ لەگەڵ ئەڵمانیا بەدەستبھێنێت و ھەروەھا خەڵاتی دەستکێشی زێڕین بەدەستبھێنێت بەھۆی ئەوەی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکە بووە.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Manuel Neuer and the evolution of the goalkeeper". FourFourTwo. Retrieved 9 January 2015.
  2. ^ "Why Manuel Neuer should not win the Ballon d'Or". The Score. 2 December 2014. Retrieved 9 January 2015.
  3. ^ Teng, Elaine (10 July 2014). "Tim Howard Is Great, But I'll Take Manuel Neuer Any Day". New Republic. Retrieved 11 July 2012.
  4. ^ "IFFHS WORLD'S BEST MAN GOALKEEPER OF THE DECADE 2011-2020: MANUEL NEUER". IFFHS. 14 January 2021. Retrieved 14 January 2021.
  5. ^ "Fastest time to achieve 100 clean sheets in the Bundesliga by a goalkeeper". Guinness World Records. Retrieved 2023-11-23.
  6. ^ "Manuel Neuer". BBC Sport. Archived from the original on 24 June 2010. Retrieved 24 June 2010. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە Archive-It، ئەرشیڤ کراوە
  7. ^ "Awards". FIFA. Archived from the original on 28 June 2010. Retrieved 18 July 2014.