ماریسا مایەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ماریسا مایەر

ماریسا مایەر لەدایکبووی ٣٠ی ئایاری ١٩٧٥ ، ماریسا لە ئێستادا بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای یاهوو ، ئەم پۆستەش لەوەتەی تەممووزی ٢٠١٢. بەر لەو کارەشی لە ساڵی ١٩٩٩ پەیوەندیکردبوو بە کۆمپانیای گووگڵ و یەکەم ژنە ئەندازیار بووە لە گووگڵ کاریکردبێت وە ئەو وەک کۆدنووس کاری کردووە و لە داڕشتنی زۆرینەی پڕۆژە ناسراوەکانی ماڵپەڕی گووگڵ بەشداربووە ، دواتر لە گووگڵ وەک جێبەجێکار و وتەبێژ کاریکردووە تا ساڵی ٢٠١٢ بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاری یاهوو کە تاکوو ئێستاش لەو پۆستەیدا بەردەوامە .ماریسا بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستی کۆمپیوتەر هاوکات لەساڵی ١٩٩٩ بڕواننامەی ماستەری لە زانستی کۆمپیوتەر بەدەست هێناوە کە هەردوو بڕواننامەکەی لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی بەدەستهێناوە.[١] لە ساڵی ٢٠١٤ ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ماریسا مایەری وەک پێنجەمین باشترین بەڕێوبەری جێبەجێکار بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەستنیشانکرد[٢].

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ http://www.biography.com/people/marissa-mayer-20902689
  2. ^ http://money.cnn.com/gallery/investing/2014/12/23/best-ceos-2014/5.html