کەلتووری شوێنەوارناسانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەلتووری شوێنەوارناسانە کۆمەڵەیەکی دووپاتکراوەی دەستکردە جۆراوجۆرەکانی مرۆڤ، شوێنەوار و بیناکانە کە دەگەڕێنەوە سەر کات و ساتێکی تایبەت و دیاریکراو کە پێدەچێت پاشماوەی کەلتووری ماددی کۆمەڵگایەکی مرۆیی بگرێتەوە لە ڕابردوویەکی دیاریکراودا. بنەمای پێوەندیی نێوان بەرهەم و دەسکردەکان و ڕابردوو دەگەڕێتەوە سەر ئەزموونکردنی شوێنەوارناسان و بینین و لێکۆڵینەوەکانی ئەم تاقمە، بەڵام ئەم شرۆڤە و بۆچوونانە لە لایەن گرووپە سیاسی و ئەتنیکییەکانەوە تەنیا دەگەڕێتەوە سەر تێڕوانینی ئاسەوارناسان و بۆیە لەسەر زۆرێک لەو بابەتانە مشتومڕێکی بەردەوام و هەمیشەیی لە ئارادایە. چەمکی کەلتووری شوێنەوارناسانە وەک بناغە و بنچینەیە بۆ شوێنەوارناسیی کەلتووری-مێژوویی.

چەمک[دەستکاری]

گرووپە کەلتوورییە جیاوازەکان بەرهەمی کەلتووریی ماددییان هەیە کە بە هۆی کەڵک و کارکردی کەلتووری و کۆمەڵایەتییەوە هەم لەباری کەڵک و دەکارهێنانەوە و هەمیش لەڕوانگەی جوانیناسانەوە جیاوازییان هەیە. ئەم تێڕوانینە تا ڕادەیەکی زۆر لە بازنە و پێوەرە گەورەکاندا ڕاستە. بۆ نموونە ئەو کەلوپەل و دەفرانەی بۆ سازکردنی چای کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ لە هەموو شوێنەکانی جیهان جیاوازییان هەیە.