ساکار سلێمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساکار سلێمان

لەدایکبوون (١٩٧٩-0٩-0٨) ٨ی ئەیلوولی ١٩٧٩
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس
پیشەمامۆستا وێنە لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی
چەشنوێنەکێش
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)١

ساکار سلێمان (لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٧٩ لە سلێمانی) ھونەرمەند و وێنەکێشی کوردە،[١] کە لە ساڵی ٢٠٠١ پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، و لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆلێژی ھونەری لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە.

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

‎ساکار سلێمان کارە هونەرییەکانی زیاتر لەسەر کێشەی ژن و تراومای جێندەری و ئاین و سیاسەت و کێشەکانی فێمینیزم هونەری ئەنجامداوە. [٢] یەکێک لە کارە گرنگەکانی بەناوی جووین لە کاتی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ بڵاوکردەوە کە پرۆژەیەکی هونەریی ئۆنلاین بوو بە جوینی بنێشتی کوردی، بیرۆکەی ئیشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ٢٠١٧، و ساکار سلێمان لەبارەی کارە هونەرییەکەیەوە دەڵێت: ئەم کارە هونەریەم لەسێ بەش پێک هاتووە ئەوانیش ئەنستڵەیشن ڤیدیۆ ئارت وە فۆتۆئارتە، بە ماتریاڵی بنێشتی کوردی کارەکەی جێبەجێ کردووە. خاتوو ساکار سلێمان دەڵێت:‎ پرۆژەکە لەسەر ئەو دووبارە بوونەوەیەی ئەنجامی ھونەر لای خۆمان تاڕادەیەکی زۆر وەک جوینەوەیەک دەبینم یاخود بەشێوازێکی تر بیڵێم تەنھا چالاکیەکە و ئەکرێت و کاریگەرییەکی کەمی جێھێشتووە دوای خۆی لەم ساڵانەی کۆتاییدا بەبەراورد لەگەڵ ئەو گرنگییەی پێشتر ھەیبووە. ئەم دووبارە بوونەوەیە و ئەنجامی ھونەرکردن لەلای ئێمە وەک جوینەوە وایە، ھەرچەندە بابەت و ماتریال و بیرۆکە وشوێنی نمایشیش ئەگۆڕم بەڵام ھەر بۆشاییەک دەمێنێ لە ھونەردا لای خۆمان کە پڕنابێتەوە، ئەم پرۆژە لە سێ بەش پێک ھاتووە ڤیدیۆ ئارت، فۆتۆ، ھەروەھا ئنستڵەیشن کە بە بەرھەمێکی خۆماڵی بنێشتی کوردی ئەنجامدراوە. بنێشتی کوردی چەند تایبەتمەندیەکی ھەیە نمونە شیرین نیە گڵۆپ ناکات ڕەنگاوڕەنگ نیە تەنھا سپییە وەک ڕەنگە سروشتییەکەی خۆی وکاتی جوینی زۆرترە چەند جار ئەتوانی بەکاری بێنیتەوەو بیجویتەوە. سەبارەت بە پرۆژەکە ساکار گوتی :سەرەتا ئەم پرۆژەیە لەپلانما بوو لەنێوان مانگی دوو بۆ چواری ئەمساڵ ٢٠٢٠ لەگەلەریداپێشکەشی کەم بەڵام بەھۆی بارودۆخی کۆرۆنا ڕامگرت. بیرۆکەی ئیشەکەش ٢٠١٧ دوای گەڕانەوەم لەبیناڵەی ئیتاڵیا بۆھات کەبینیم ھونەر چ کاریگەرییەکی جدی ھەیە لە ئەوروپا..ە،[٣] یەکێک لە کارە گرینگەکانی تری بریتی بوو لە هەڵکۆلینی شاخی گۆیژە کە تێیدا بەژداربوو و ٢ ڕۆژی خایەند، بەهۆی سوتاندنی دارەکانی گۆیژە لەساڵی ٢٠١٤،[٤] هەروەها ئاداری ٢٠٢٣ پێشەنگایەکی کردەوە بەناوی من جەناگاوەرم، کە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا لەلایەن ئومێد خۆشناو،[٥] هەروەها ساڵی ٢٠١٩ لە پۆلۆنیا لە زانکۆی یانیمەتیکۆ بانگهێشتکراوە، بۆ خوێندنی سێ مانگ لە گرافیک دیزاین. تابلۆکانی لە چەندین وڵاتی جیهان نمایشکراون. بە رەنگ و خەڵووز و بەرد و بزمار و دار تابلۆی زۆر سەرنجڕاکێش دروستدەکات.[٦] لە ٢٥ تا ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ پێنجەمین ڤێستیڤالی ساڵانەی "تەرکیب" بۆ هونەرە هاوچەرخەکان  بەڕێوەچوو. ئەم ساڵ ڤێستیڤالەکە لە شانۆی چۆلکراوی ئەبونەواس ئامادەکرابوو. پەیمانگەی گوێتە-عێراق پشتگیری چالاکییەکانی بەشداربووە نیشتمانیی و نێونەتەوەییەکانی کەرتی لیایسۆنی کردبوو،[٧]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "ساکار سلێمان". Kurdipedia.org (بە فارسی). Retrieved 2023-10-02.
  2. ^ "گفتوگۆکانی ڤینیسیا: شوێن،و بیرەوەری لە کارە هونەریەکانی ساکار سلێماندا". Ruya Foundation For Contemporary Culture In Iraq. 2017-04-26. Retrieved 2023-10-05.
  3. ^ Sakar, Sliman (https://www.kurdistan24.net/ckb/story/85094-%DA%BE%D9%88%D9%86%DB%95%D8%B1%D9%85%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8E%D9%83-%D8%A8%DB%95-%D9%BE%DA%95%DB%86%DA%98%DB%95-%D8%B1%DB%95%D8%AE%D9%86%DB%95-%D9%84%DB%95-%D9%83%D8%A7%D8%B1%DB%95-%DA%BE%D9%88%D9%86%DB%95%D8%B1%DB%8C%DB%8C%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DB%95%DA%AF%D8%B1%DB%8E%D8%AA). {{cite web}}: Check date values in: |date= (help); External link in |date= (help); Missing or empty |title= (help); Missing or empty |url= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "هونەرمەندان بۆ شاخی گۆیژە قۆڵیان هەڵماڵی". www.aa.com.tr. Retrieved 2023-10-05.
  5. ^ "هەولێر: کردنەوەی نمایشی هونەری (من جەنگاوەرم)". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-05.
  6. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/chawi-rudaw-11022022/11022022053830. Retrieved 2023-10-05. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  7. ^ "ڤێستیڤالی "تەرکیب بەغدا" بۆ هونەری هاوچەرخ". @GI_weltweit (بە کوردی). Retrieved 2023-10-05.