لینوکس مینت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لینوکس مینت
Linux Mint 21.1 Cinnamon eng.png
لقیGNU/Linux
دامەزران٢٧ی ئابی ٢٠٠٦
ناونراوە لەدوایناووکی لینوکس، سکەخانە
لەسەر بنچینەیئوبونتو، دیبیان، Kubuntu
بەشێک لە زنجیرەیلینوکس
وڵاتی بنەڕەتئیرلەند
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٧ی ئابی ٢٠٠٦
بەرھەمەکان و ماددەکاننەرمامێر
سەکۆx86_64، ئێکس٨٦، IA-32
Package management systemdpkg، Advanced Packaging Tool
GUI toolkit or frameworkCinnamon
Issue tracker URLhttps://bugs.launchpad.net/linuxmint
وەشانی نەرمامێرLMDE 5، 21.1
User manual URLhttps://linuxmint-user-guide.readthedocs.io/en/latest/، https://linuxmint.com/documentation.php
وێبگەhttps://linuxmint.com
وێبگەی فەرمیhttps://blog.linuxmint.com
بەستەری ھەواڵhttps://blog.linuxmint.com/?feed=rss2
مۆڵەتGNU General Public License
دۆخی چاپکردنcopyrighted
Update methodAdvanced Packaging Tool
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/linuxmint

لینوکس مینت (بە ئینگلیزی: Linux Mint) بریتییە لە دابەشکردنێکی لینوکس کە لەلایەن کۆمەڵگایەکەوە بەڕێوەئەبرێت و دامەزراوە لەسەر دابەشکراوەی دیبیان و ئووبوونتوو لەگەڵیدا گونجاوە و کۆگاکانی نەرمەکاڵا ھاوبەش دەکات و سیستمێکی کارگێڕی ئاسوودە و بەھێز و ئاسانە بۆ بەکارھێنان، ئامانجی لینوکس مینت دروستکردنی دابەشکردنێکی جوان و نوێ و گونجاوە بۆ سەر مێز.

مێژوو[دەستکاری]

گەشەپێدانی لینوکس مینت لە ٢٠٠٦ەوە دەستی پێکرد کە وەشانێکی بێتای ١٫٠ی لەگەڵدا بوو کە دەگەڕایەوە بۆ کوبونتو. لە ٢٠١٠دا لینوکس مینت وەشانێکی نوێی بەناوی (Linux Mint Debian Edition یان LMDE) بڵاوکردەوە. بەڵام دوای نزیکەی ٥ ساڵ لینوکس مینت پشتگیری LMDEی وەستاند.

لە ٢٠ی شوباتی ساڵی ٢٠١٦دا، پەڕگەی سەرەکی لینوکس مینت لەلایەن چەند ھاککەرێکی نەناسراوەوە پێشێلکارییان بەرامبەر کرا، و ھاککەرەکان توانییان بەچڕی بەستەری دابەزاندنەکان بگۆڕن.

وەشانەکان[دەستکاری]

  1. سارا ١٨.x
  2. لینوکس مینت ٥ (کە پشتگیرییەکی درێژخایەنیشی لەگەڵدا بوو.)
  3. لینوکس مینت ١٧ (کە چەند وەشانێکی لیبرە ئۆفیسیشی لەگەڵدا بوو.)
  4. لینوکس مینت ١٨
  5. تارا یان ١٩
  6. لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ١٩٫١ یان تێسا

سەرچاوەکان[دەستکاری]