دیبیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیبیان
لۆگۆی ئازادی دیبیان
وێنەی ڕوومێزی دیبیان
دیبیانی ٩. بە GNOME v3.22
گەشەپێدەرپرۆژەی دیبیان (نەرمەکاڵا بۆ خزمەتی گشتی)
بنەماڵەیونیکس-ئاسا
باری کارکردنبەکارە
مۆدێلی سەرچاوەنەرمەکاڵای ئازاد
یەکەم وەشانئەیلوولی ١٩٩٣؛ ٣٠ ساڵ لەمەوپێش (١٩٩٣-٠٩)
بەردەستە بە٧٥ زمان
شێوازی بەڕۆژکردنەوەپشتیوانی درێژخایەن
بەڕیوەبەری فایلەکانAPT ئەی تی پی (کۆماندلاین و ڕووکاری دەەستکاری کردنیش), dpkg (سیستمی ئاستنزمی بوخچە)
سەکۆکانamd64, ia64, i386, arm64, armel, armhf, mipsel, ppc64, s390x, z/Architecture[١] in-progress: RISC-V[٢]
جۆری ناوکMonolithic

Micro:

قەبارەی بەکارھێنەرGNU
ناوبەستی نیگارەیی بەکارهێنەر
مۆڵەتنامەDFSG and compatible licenses
ماڵپەڕی فەرمیwww.debian.org

دیبیان (بە ئینگلیزی: Debian) (گۆکردن: /ˈdɛbiən/)[٤] سیستمێکی کارپێکردن، دابەشکراوەیەکی ی یونیکس-ئاسا'یە کە بە تەواوی لە نەرمەکاڵای خۆڕایی پێکھاتوە، وە پێچراوەتەوە لەلایەن کۆمەڵێ خەڵکەوە کە بەشدارن لە پرۆژەی دیبیاندا. پرۆژەی دیبیان یەکەمجار لە ٦ی ئابی ١٩٩٣دا لەلایەن ئیان مێردۆکەوە بڵاوکرایەوە.  وەشانی دیبیانی ٠٫٠١ لە ١٥ی ئەیلولی ١٩٩٣دا بڵاوکرایەوە.[٥] یەکەم وەشانی جێگیریش لە ساڵی ١٩٩٦دا دروستکرا.[٦] دابەشکراوەی دیبیان بەناوبانگە بەوەی کە تۆکمە و پارێزراوە بۆ بەکارھێنان وەک ڕاژەکار. 

مێژوو[دەستکاری]

دیبیان دابەشکراوێکی لینوکسە کە لە پڕۆگرامە ئازادەکان بە زۆری لە سەر رێگە پێدراوی گشتی گنۆ پێک ھاتووە. دیبیان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٣بە دەست ئایان مورداک (Ian Murdock) ئاشکرا کرا. ناوی دیبیان بە تێکەڵ کردنی ناوی دەزگیرانی (Debra Lynn) وناوی خۆی پێک ھاتووە. پڕۆژەی دیبیان لە سەرەتادا بە ئارامی پەرەی پێ دەدرا وە یەکەمین ڤێرژنەکانی (x9/0) لە ساڵەکانی ١٩٩٤ وە ١٩٩٥ بڵاوبوویەوە. لەو ماوەیەدا پڕۆژەی گنۆ و دامەزراوەی پڕۆگرامە ئازادەکان پشتگیری لێ دەکرد وە سپۆنسەری بوو. وە یەکەمین ڤێرژنی 1.x  دیبیان لە ساڵی ١٩٩٦ بڵاوکرایەوە. لەم ساڵەدا برۆس پرینز لە باتی ئایان مۆرداک بوە رابەری پڕۆژەی دیبیان.  دابەشکراوی دیبیان کۆنترین و باوترین دابەشکراوی لینوکسە کە لە کۆمپیوتەری دیسکتۆب و سەرڤێر بەکار ھاتوە. دیبیان  زیاتر لە ھەر دابەشکراوێکی تر بەکار ھاتووە بوتە بناغە بۆ پەرەپێدانی دابشکراوێکی لینوکسی نوێ. وێب سایتی دیسترو وواچ دەلێت کە تا ساڵی ٢٠١٤ زاینی ١٣٨ دابەشکراو لە سەر بنچینەی دبیان دروست بوون وە چالاکن. ھیچ یەکە لە دابشکراوەکانی دبیان بە شێوەێکی فەرمی سەر بە پڕۆژەی دیبیان نین. پڕۆژەی دیبیان بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە جگە لە بڵاوکردنەوەی ئاپدێتە سکۆرێتێەکان، زانیاری ورد لە بارەی کێشە سکورێتێەکانی سیستمی کارپێکردنەکە بڵاوو بکاتەووە. دیبیان لە ئەساسەوە بۆ بەکار ھێنان لە سەر سەرڤێر پەرەێپێدراوە کە بێ گومان بۆ بەکارھێنان لە سەر کۆمپیوتەری دیسکتۆب موناسیبە. لە ئێستادا دبیان ڤێرژنی ٨ بڵاو بووتەوە کە بە (جسی) ناسراوە وە ڕووکارە دیسکتۆپێکەی گنومی لە سەرە. Dpkg  پڕۆگرامی سەرەکیە بۆ بەرێوبەری پاکەیجەکانی (deb) لە دیبیان. APT لەم پڕۆگرامە بۆ دابەزاندنی پرۆگرامەکانی کە بە کاری دێنێت. APT پڕۆگرامێکی پێشکەوتوە بۆ پشکنینی پاکێیجەکانی دیبیان کە خۆی چەند پڕۆگرامێک لە خو دەگرێت وەک (apt-get, apt-cache, apt-cdrom...) دیبیان لە سەر ھەموو پرۆسەسەرێک ئێش دەکات وە پشتگیری لە ھەموو ھاردوێرێک دەکات دیبیان بۆ دابەزاندن لە سەرتاوە پێویستی بە ٢٠ مێگابایت رام ھەیە بۆ پرۆسەسەری (s390(کۆمپیوتەریibm system z) یان ٤٨ مێگابایت بۆ پرۆسەسەری(x86)  وە پێویستی بە ١ گێگا بایت جێگا لە ھارد دیسکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Debian -- Ports".
  2. ^ "RISC-V - Debian Wiki". Retrieved 2018-01-24.
  3. ^ "Debian -- Debian GNU/Hurd".
  4. ^ "Debian -- About". Debian. Debian. Retrieved 12 June 2017.
  5. ^ "لۆگی گۆڕان (ئینگلیزی)". ibiblio. Retrieved 27-9-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  6. ^ "Chapter 3 – Debian Releases". A Brief History of Debian. Debian Documentation. Retrieved 27ی Septemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٧ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.