لۆرێل و ھاردی
لۆرێل و هاردی (بە ئینگلیزی: Laurel and Hardy) دوو کەسایەتی کۆمێدی بەناوبانگی دەهەی بیست تا پەنجای سینەمای ئەمریکین. ستەن لۆرێل لەدایکبووی ۱٦ی حوزەیرانی ۱٨۹۰ لە ئینگلستان و ئۆلیوێر هاردی لەدایکبووی ۱٨ی کانوونی دووەم ۱٨۹۲ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ستەن لۆرێل و ئۆلیوێر هاردی لە ساڵی ۱۹۱۹ لە شیرکەتی فۆکسی سەدەی ٢٠ەم و لە فیلمی سەگی بەختەوەر کە ساڵی ۱۹۱۲ پێشاندرا هاوکاری خۆیان دەسپێکرد دوایی بوونە ئەندامی دروستکردنی فیلم لە ستۆدیوی هال ڕۆچ. بەڵام ئەوەڵین فیلمی دوو کەسیی ئەوان شەڵوار لە پێ کردن بە فیلیپ لە ساڵی ۱۹۲۷ سەردەمی هاوکاری ئاسایی ئەم دوو کەسە بوو و ئەم هاوکارییە لە دەوروبەری سی ساڵ درێژهی هەبوو. گاڵتەکانی لۆرێل و هاردی لە سەردەمی ژیانیاندا هیچکاتێک نەیتوانی سەرنجی ڕەخنەگران وەلای خۆوە ڕا بکێشێ و تەنیا فیلمی سندووقە ئاوازەی درووستکراوی ۱۹۳۲ توانی خەڵاتیی ئۆسکاری کورتە فیلم وەرگرێ. بەڵام بە پێچەوانەوە لە نێو خەڵکی دونیادا لایەنگرانێکی زۆریان هەبوو.ئۆلیورهاردی لە ۷ی ئابی ۱۹۵۷ لە تەمەنی ٦٥ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیانکرد و لە شوێن کۆچیدوایی هاردیدا ئێستن لۆڕێل بە شێوەیەکی هەتایی لە پیشەی ئەکتەری دەستی کێشا بەڵام بە هۆی نەخۆشینی زۆر نەیتوانی لە ڕێوڕەسمی کۆچی هاردیدا بەشداربێت و وتی "ئۆلیور تێدەگا"
لۆرێل ئاخرین ساڵەکانی تەمەنی خۆی لە خانوویەکی چکۆلەی نهۆمی لە ئووشیناهۆتێل لە سێنت موونیکا تێپەڕکرد و کاتەکانی خۆی بەوەڵامدانەوە بە نامەگەل و تەلەفوونی لایەنگرەکانی تەرخان و تێپەڕدەکرد. لە ئاکامدا ئەویش لە ۲۳ی شوباتی ۱۹٦٥ لە تەمەنی ۷٤ ساڵیدا چەن ڕۆژ لە شوێن نەخۆشینی دڵەکپە ماڵاوایی لە ژیانکرد و لە بەشێک لە وەسییەت و ڕاسپاردەکەی خۆیدا نووسیبووی "ئەگەر کەسێ لە ڕێوڕەسمی مردنی مندا بگری ئیدی لەگەڵ ئەو قسە ناکەم". ساڵەکانی دووایی، هەموو فیلمە ڕەش و سپییەکانی ئەوانیان کردە ڕەنگی.