قادر حاجی عەلی
قادری حاجی عەلی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٥ |
مەرگ | ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ سلێمانی | (٦٤–٦٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | کۆڤید ١٩ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان پێشمەرگە |
چالاکبوون | ١٩٨٠ - ٢٠٢٠ |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (۱۹٨۰—۲۰۰۹) بزووتنەوەی گۆڕان (۲۰۰۹—۲۰۱۹) |
بزاڤ | کوردایەتی |
خزمەکان | حەمە جەزا (برا) |
قادر حاجی عەلی (١٩٥٥ – ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کوردستان بوو. پێشمەرگە بووە لە شۆڕشەکانی باشووری کوردستان. دامەزرێنەری دەزگاری زانیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاودامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بووە.
ژیان و کار
[دەستکاری]ژیانی کەسی
[دەستکاری]قادری حاجی عەلی لە ساڵی ١٩٥٥ لە سلێمانی لەدایکبووە. بەشی جیۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. دوو جار ھاوسەرگیریی کردووە و سێ منداڵی بووە.
ژیانی سیاسی
[دەستکاری]ساڵی ١٩٨٠ چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە. لە تەمەنی ٢٨ ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. ساڵی ١٩٩٤ دەزگای زانیاریی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی دامەزراندووە، ھەروەھا ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە بووە. لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە.[١]
دوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕابەرایەتیی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ٢٠٠٩، دەچێتە نێو بزووتنەوەکە و دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەکە. تا کۆچی دواییی ڕێکخەری بزووتنەوەکە لە گۆڕان بەردەوامیی بە کاری سیاسیی دا و دوای ئەوە وازی لە بزووتنەوەکە ھێنا. تا کۆچی دوایی کرد بەفەرمی نەچووە نێو ھیچ حیزبێکی دیکە.
مەرگ
[دەستکاری]قادری حاجی عەلی لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «قادری حاجی عەلی کۆچی دواییکرد». xendan.org. خەندان. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «قادری حاجی عەلی کۆچی دوایی کرد.. نوێکرایەوە». RojNews. ڕۆژ نیوز. 10ی تشرینی دووەمی 2020. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی)