بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فێنککەرەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەیەک لە یەکەی دەرەوەی سپلیتەکانی ئێڵ جی

فێنککەرەوە یان سپلێت یان سپلیت یان سبلیت (بەئینگلیزی: Air conditioner)[١] کورتکراوە A/C ناوی گشتی ساردکەرەوە، سپلیتەکان بریتین لە یەکەیەکی سەرەکی کە لەناوەوەی کویلەکانی بە ھەڵمکەر و فلتەر و پانکە ھەیە و لە یەکەی دەرەوە کویلەکانی لە پانکە و کۆمپرێسەر[٢] پێکھاتووە لە یەکەی سەرەکی پانکەیەک بەکاردێت بۆ ساردکردن و فێنک کردنەوەی ژوورەکەت و لە یەکەی دەرەوە پانکەیەک بەکاردێت بۆ فڕێدانی هەوای گەرم لە ژینگەدا.

جۆرەکانی فێنککەرەوە

[دەستکاری]
  • مینی سپلێت یان سیستمی بێ بۆڕی[٣]:ھەوای کۆندیشن یان گەرم دەکات بە سارد یان ھەوای سارد دەکات بەگەرم ھەریەکەیان یەکەیەکی ناوەوەی خۆیان ھەیە لەیەک کاتدا یەکەی دەرەوە.یەکەمسیستمی مینی-سپلێت لە ساڵانی ١٩٥٤–١٩٦٨ لەلایەن کۆمپانیاکانی میتسوبیشی ئیلیکتریک پاناسۆنیک و تۆشیبا لە ژاپۆن فرۆشرا.
  • سپلێتی ئەرزی[٤]: جۆرێکی ترە لە یەکەی ئەیرکۆندیشن کە بە شێوەیەکی باو لە شوێنەکانی وەک چێشتخانە، ھۆڵ، مۆتێل، بەکاردێت.بەھەمان شێوەی سپلێتی دیواری لەیەکەی دەرەوەو یەکەی ناوەوە پێکھاتووە و کارو فرمانیان وەک یەکە.


  • فێنککەرەوەی ھەوا[٥]: ئامێرێکە بۆ ساردکردنەوەی ھەوای ژوورێک یان شوێنێکی دەرەوە. بە ڕاکێشانی ھەوای گەرم و تێپەڕاندنی بە پادی شێداردا کاردەکات، کە ھەواکە سارد دەکاتەوە لەگەڵ ھەڵمکردنی ئاوەکە. پاشان ھەوای ساردکراوە دەخرێتە ناو ژوورەکەوە و ژینگەیەکی تازەگەری و ئاسوودە دروست دەکات.


  • سیستەمی پاکەتکراو[٦]:هەوای گەرم لە ماڵەوە ڕادەکێشێت لە ڕێگەی بۆڕیەکانەوە بۆ یەکەکان لە سەربان یاخود دەرەوەی خانووەکە، لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەوای گەڕانەوە، بۆ ناو بەشی کویلەکەی بەهەڵمکەرەکەی. هەوا بەسەر کویلەکەی بەهەڵمکەردا تێدەپەڕێت و هەوای فێنکتر لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەوای دابینکردنەوە دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «How Do Air Conditioners Work? | Air Conditioning System». Carrier (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Compressor | Airflow, Pressure & Efficiency | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Mini split AC guide: How do mini splits work?». Sealed (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «How Does A Floor Standing Air Conditioner Work». GZ Industrial Supplies (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ luo، vivi (١٥ی ئابی ٢٠١٨). «كل ما تحتاج لمعرفته عن مبردة هواء». Vankool | Top Air Treatment Products Manufacturer in China (بە عەرەبی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «How a Packaged System Works | HVAC | Goodman». www.goodmanmfg.com. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.