سپلێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سپلێت یان سپلیت یان سبلیت (بە کوردی: فێنککەرەوە) (بەئینگلیزی: Air conditioner) کورتکراوە A/C ناوی گشتی ساردکەرەوە، سپلیتەکان بریتین لە یەکەیەکی سەرەکی کە لەناوەوەی کویلەکانی بە ھەڵمکەر و فلتەر و پانکە ھەیە و لە یەکەی دەرەوە کویلەکانی لە پانکە و کۆمپرێسەر پێکھاتووە لە یەکەی سەرەکی پانکەیەک بەکاردێت بۆ ساردکردن و فێنک کردنەوەی ژوورەکەت و لە یەکەی دەرەوە پانکەیەک بەکاردێت بۆ فڕێدانی گەرم لە ژینگەدا.

نموونەیەک لە یەکەی دەرەوەی سپلیتەکانی ئێڵ جی

جۆرەکانی فێنککەرەوە[دەستکاری]

  • مینی سپلێت یان سیستمی بێ بۆڕی :ھەوای کۆندیشن یان گەرم دەکات بە سارد یان ھەوای سارد دەکات بەگەرم ھەریەکەیان یەکەیەکی ناوەوەی خۆیان ھەیە لەیەک کاتدا یەکەی دەرەوە.یەکەم سیستمی مینی-سپلێت لە ساڵانی ١٩٥٤–١٩٦٨ لەلایەن کۆمپانیاکانی میتسوبیشی ئیلیکتریک پاناسۆنیک و تۆشیبا لە ژاپۆن فرۆشرا.
  • سپلێتی ئەرزی: جۆرێکی ترە لە یەکەی ئەیرکۆندیشن کە بە شێوەیەکی باو لە شوێنەکانی وەک چێشتخانە، ھۆڵ، مۆتێل، بەکاردێت.بەھەمان شێوەی سپلێتی دیواری لەیەکەی دەرەوەو یەکەی ناوەوە پێکھاتووە و کارو فرمانیان وەک یەکە.


  • فێنککەرەوەی ھەوا: ئامێرێکە بۆ ساردکردنەوەی ھەوای ژوورێک یان شوێنێکی دەرەوە. بە ڕاکێشانی ھەوای گەرم و تێپەڕاندنی بە پادی شێداردا کاردەکات، کە ھەواکە سارد دەکاتەوە لەگەڵ ھەڵمکردنی ئاوەکە. پاشان ھەوای ساردکراوە دەخرێتە ناو ژوورەکەوە و ژینگەیەکی تازەگەری و ئاسوودە دروست دەکات.


  • سیستەمی پاکەتکراو :هەوای گەرم لە ماڵەوە ڕادەکێشێت لە ڕێگەی بۆڕیەکانەوە بۆ یەکەکان لە سەربان یاخود دەرەوەی خانووەکە، لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەوای گەڕانەوە، بۆ ناو بەشی کویلەکەی بەهەڵمکەرەکەی. هەوا بەسەر کویلەکەی بەهەڵمکەردا تێدەپەڕێت و هەوای فێنکتر لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەوای دابینکردنەوە دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]