فلاشی سەوز
فلاشی سەوز و تیشکی سەوز (بە ئینگلیزی: Green flash and Green Ray) دیاردەی بینراوی کەشناسین کە ھەندێک جار بە شێوەیەکی کاتی لە دەوروبەری ساتی خۆراوابوون یان خۆرھەڵاتن ڕوودەدەن. کاتێک بارودۆخەکە گونجاو بێت، پەڵەیەکی سەوزی بێ ھاوتا بۆ ماوەیەکی کورت لە سەرووی بەشی سەرەوەی خۆرەوە دەردەکەوێت؛ دەرکەوتنی سەوز زۆربەی کات لە دوو چرکە زیاتر ناخایەنێت. بە دەگمەن، فلاشی سەوز لە تیشکێکی سەوز دەردەچێت کە لە خاڵی خۆراوابوون یان خۆرھەڵاتنەوە بەرەو سەرەوە ئاڕاستە دەکات.
فلاشی سەوز ڕوودەدات بەھۆی ئەوەی کە بەرگە ھەوای زەوی دەتوانێت ببێتە ھۆی پەڕەوازەکردنی، یان شکانەوەی ڕووناکی بۆ ڕەنگی جیاواز. فلاشی سەوز کۆمەڵێک دیاردەی ھاوشێوەن بەڵام بە ھۆکاری کەمێک جیاوازەوە سەرچاوە دەگرن و ھەر بۆیەش، ھەندێک جۆر لە فلاشی سەوز زیاتر لە ئەوانی تر باون.[١]
چاودێریکردن
[دەستکاری]ئەگەری ھەیە لە ھەر بەرزییەکەوە فلاشی سەوز بەدی بکرێت. بەزۆری لە ئاسۆیەکی بێ بەربەستدا دەبینرێن، بۆ نمونە لەسەر زەریا، بەڵام ئەگەری ھەیە لەسەر لووتکەی ھەور و لووتکەی شاخەکانیش ببینرێن. لەوانەیە لە ھەر بەرزییەک ڕوو بدات، ھەرچەندە لە ھێڵی ئیستواییدا، فلاشەکە چرکەیەک زیاتر ناخایەنێت.[٢]
ھەروەھا ڕەنگە تیشکی سەوز لەگەڵ مانگ و ھەسارە ڕوناکەکان لە ئاسۆدا ببینرێت، لەوانەش ڤینۆس و مشتەری.[٣][٤][٥] لە ئاسۆیەکی بێ بەربەستدا دەتوانرێ تێبینیی فلاشی سەوز بە بەردەوامی لەلایەن فڕۆکەوانانی ھێڵی ئاسمانییەوە بکرێت، بە تایبەتی کاتێک بەرەو ڕۆژاوا دەفڕن چونکە خۆراوابوون کاتی زیاتر دەخایەنێت.[٦] ئەگەر بەرگەھەوا چین چیندار بێت ڕەنگە فلاشی سەوز وەک زنجیرەیەک فلاش دەربکەوێت.[٧]
لەکاتی چاودێریی ئەم دیاردەیە لە ڕوانگەی ڤاتیکان لە ساڵی ١٩٦٠، دی. ج. کەی. ئۆکۆنێل یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی فلاشی سەوزی لە ساتەکانی خۆراوابووندا گرت.[٨]
ڕوونکردنەوە
[دەستکاری]فلاشی سەوز ڕوودەدات چونکە بەرگەھەوا دەبێتە ھۆی پەڕەوازەکردنی ڕوناکی لە خۆرەوە، یان شکانەوەی ڕووناکی، بۆ فرێکوێنسی جیا جیا. فلاشی سەوز بەھۆی سەرابەوە بەرز دەبێتەوە کە شکانەوەی ڕووناکیی زیاد دەکات. ئەگەری زیاترە کە تیشکە سەوزەکە لە کەشێکی ڕوون و جێگیردا ببینرێت، کاتێک ڕووناکیی زیاتر لە خۆراوابوون دەگاتە چاودێر بەبێ ئەوەی پەرش و بڵاو بێت. ڕەنگە مرۆڤ پێشبینیی بینینی فلاشێکی شین بکات، بەڵام بەو پێیەی ڕووناکیی شین زیاتر لە ھەمووان پەرەواز دەبێت بۆیە دواھەمین شتە کە لەژێر ئاسۆدا نامێنێت، بەڵام شینەکە بە ئەگەری زۆرەوە لە ھێڵی بینین پەرش و بڵاو دەبێت، و ئەو ڕووناکییەی کە ماوەتەوە لە کۆتاییدا سەوز دەردەکەوێت.
بە گەورەکردنێکی کەم، ڕەنگە تیشکێکی سەوز لە سەرەوەی دیسکی خۆردا لە زۆربەی خۆراوابوونی ڕۆژە ڕوونەکاندا ببینرێت، ھەرچەندە کاریگەرییەکانی فلاش یان تیشک پێویستی بە چینێکی بەھێزتری بەرگەھەوا و سەرابێک(Mirage) ھەیە، کە ھاوکاری لە بەدیارخستنی تیشکە سەوزەکە دەکات لە چەند بەشێکی چرکەیەک تاوەکو یەک دوو چرکە.
لەکاتێکدا کە پەرەواز بوون بەھۆی بەرگەھەوا یان گەورەکردن ڕەوتی پاشبنەمای سور-پرتەقاڵی ڕوون دەکاتەوە، ھۆکاری سەرەکی بە ئەگەری زۆرەوە پچڕانی ڕووناکی و سەوزایی لەو ڕەوتە کە بە فلاشی سەوز ناسراوە ڕەنگە بەھۆی ڕووناکی یەکگرتوو (لەیزەر)ەوە بێت کە بە شێوەیەکی سروشتیی ڕوودەدات. بەشێک لەم دیاردەیە لەم دواییانەدا لەلایەن توێژەرانی زانکۆی واشنتۆن لە قوتابخانەی پزیشکیی دۆزرایەوە، سەبارەت بە گۆڕانی ڕووناکیی تیشکی ژێر سوور بۆ سەروو واتا بۆ ڕووناکیی سەوزی بینراو، ئەمەش بووەتە ھۆی کە توێژەرەکان پێی بڵێن «دوو لێدان»ی فۆتۆنەکان لەسەر تۆڕی چاو، کە بینینی تیشکی سەوزی نیۆنی گەشاوە لە لەیزەرێکی ژێر سوورەوە کە لە بنەڕەتدا نەبینراوە دروست دەکات.
دوو ھێندەکردنی درێژە شەپۆلی ڕووناکیی سەوز بە نزیکەییی ڕووناکیی ژێر سووری ١٠٠٠–١١٠٠ نانۆمەتر بەدەست دەھێنێت، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە گریمانەیەی کە فلاشی سەوز لە ڕاستیدا ڕووناکیی ژێر سووری یەکگرتووە کە گۆڕاوە بۆ سەرووە بەھۆی ئەوەی کە «دوو جار لێدەدات» لە تۆڕی چاو یان عەدەسەی کامێرا، ئەمەش ئەو کاریگەرییەی ڕووناکیی دروست دەکات کە بە ڕەنگی سەوز دەر بکەوێت (ھەروەھا ئەمە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی فلاشی سەوز ھەندێک جار شین یان وەنەوشەیییە؛ ژێر سووری یەکگرتوو دەتوانێت بۆ ھەر ڕەنگێکی ڕووناکیی بینراو بگۆرێت ئەگەر مەرجەکان بھێنە دی).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Young, A. (2006). «Green flashes at a glance». San Diego State University page. لە 2009-03-05 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Maunder، Michael (2007). Lights in the Sky: Identifying and Understanding Astronomical and Meteorological Phenomena. Springer. pp. 72–73. ژپنک ٩٧٨-١٨٤٦٢٨٧٦١٩. لە 28 September 2013 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Maunder، Michael (2007). Lights in the Sky: Identifying and Understanding Astronomical and Meteorological Phenomena. Springer. pp. 72–73. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٦٢٨-٧٦١-٩.
- ^ «Red Sunset, Green Flash». hyperphysics.phy-astr.gsu.edu. لە 2024-12-02 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ O'Connell، D.J.K. (1958). «The green flash and other low sun phenomena». Castel Gandolfo: Vatican Observatory, Ricerche Astronomiche. 4. Harvard: 7. Bibcode:١٩٥٨RA......٤.....O.
{{cite journal}}
:|bibcode=
length بپشکنە (یارمەتی) - ^ Maunder، Michael (2007). Lights in the Sky: Identifying and Understanding Astronomical and Meteorological Phenomena. Springer. pp. 72–73. ژپنک ٩٧٨-١٨٤٦٢٨٧٦١٩. لە 28 September 2013 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Maunder، Michael (2007). Lights in the Sky: Identifying and Understanding Astronomical and Meteorological Phenomena. Springer. pp. 72–73. ژپنک ٩٧٨-١٨٤٦٢٨٧٦١٩. لە 28 September 2013 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Maunder، Michael (2007). Lights in the Sky: Identifying and Understanding Astronomical and Meteorological Phenomena. Springer. pp. 72–73. ژپنک ٩٧٨-١٨٤٦٢٨٧٦١٩. لە 28 September 2013 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فلاشی سەوز تێدایە. |