فائیق شێخ عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فائیق شێخ عەلی
لەدایکبوون٢ی تەممووزی ١٩٦٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٦٠ ساڵ)
نەجەف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەسیاسەتوان، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبحیزبی گەل بۆ چاکسازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

فائیق دەعبوول عەبدوڵڵا شێخ عەلی (لەدایکبووی ١٩٦٣، نەجەف، عێراق) پارێزەر و سیاسەتوانێکی لیبراڵی عێراقییە، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە بۆ دوو خولی یەک لە دوای یەک و ئەمینداری گشتی حیزبی گەل بۆ چاکسازی.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق (٢٠١٤)[دەستکاری]

فائیق شێخ عەلی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ لە پارێزگای بەغدا کاندید کرا لە چوارچێوەی ئەو لیستەی کە ھاوکار بوو لە دامەزراندنی ئەویش ھاوپەیمانی مەدەنیی دیموکراتی (عێراق)، ئەو لیستە ١١٢ ھەزار و ٥٦٣ دەنگی بەدەستھێنا و ئەویش ٢٤ ھەزار و ٢٥٦ دەنگی بەدەستھێنا، ئەمەش وای کرد بێتە ناو لیستەکەوە لە پلەی شەشەم لە پارێزگاکەدا دوای نووری مالیکی و ئەیاد عەلاوی، محەممەد ساحیب دەراجی، باقیر سۆلاغ، و میسال ئەلووسی.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق (٢٠١٨)[دەستکاری]

فائیق شێخ عەلی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ پارێزگای بەغدا لەسەر لیستی تەمەدوود خۆی کاندید کرد، کە ئەو سەرۆکایەتی دەکرد و ھاوپەیمانییەکی لیبراڵ، نیشتمانی، دیموکراسی، مەدەنی عێراقییە. لیستەکە ٣٥ ھەزار و ٢٣٣ دەنگی بەدەستھێنا و ئەویش ٨ ھەزار و ٩٥٥ دەنگی بەدەستھێنا، بەمەش لە پلەی پێنجەمی پارێزگاکەدا ھاتووە. ڕۆژی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا بە ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر فائیق شێخ عەلی.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]