حیزبی گەل بۆ چاکسازی
ڕواڵەت
حیزبی گەل بۆ چاکسازی | |
---|---|
وڵات | عێراق |
شوێنی بارەگاکان | بەغدا |
وێبگە | http://www.shaabparty.com |
حیزبی گەل بۆ چاکسازی پارتێکی سیاسی مەدەنی لیبراڵە کە لە ساڵی ٢٠١١ لەژێر ناوی پارتی گەل دامەزرا و ناوەکەی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧دا گۆڕدرا بۆ پارتی گەل بۆ چاکسازی.[١] سکرتێری گشتی ئەم حیزبە فائیق شێخ عەلییە. [٢]
دامەزراندن
[دەستکاری]فایەق شێخ عەلی سیاسەتوانێکی لیبڕاڵ و عەلمانی عێراقییە کە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو لە ساڵی ٢٠١١ بەپێی ماددەی ٣٩ (ئەلیف)ی دەستووری عێراق حیزبەکەی دامەزراند، کە تێیدا ھاتووە: «ئازادی پێکھێنانی کۆمەڵە و لایەنی سیاسی و پەیوەستبوونیان دەستەبەرکراوە».[٣] [٤]