عەتیق ڕەحیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Atiq Rahimi
عتیق رحیمی
عەتیق ڕەحیمی

عەتیق ڕەحیمی ساڵی ٢٠٠٩
لەدایکبوون (١٩٦٢-٠٢-٢٦) ٢٦ی شوباتی ١٩٦٢ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
پیشەگەورەی داھێنەرانی ڕاوێژکاری، نووسەر، وێنەگر و دەرھێنەری فیلم، گرووپی مێدیای "نۆبی"
وێبگەTolo.tv


عەتیق ڕەحیمی، (بە فارسی: عتیق رحیمی)، لە ٢٦ شوباتـی ١٩٦٢ لە کابول لە دایک بووە و تا ئەم کاتەش لە ژیاندا ماوە. نووسەر و دەرھێنەرـێکی فەڕەنسی-ئەفغانییە.

ژیانی[دەستکاری]

عەتیق ڕەحیمی لە ساڵی ١٩٦٢ لە کابول لە دایک بووە. وەک فەرمانبەرێکی گشتیی دەوڵەت و پەیوەندی دەکات بە قوتابخانەی ئامادەیی (لیسێ ئیستیقلال Lycée Esteqlal)، لە ماوەی دەسەڵاتی یەکێتیی سۆڤیەت. ڕەحیمی لە ئەفغانستان ھەڵھات، بۆ ماوەی ساڵێک لە پاکستان وەکوو پەنابەر مایەوە و دواتر چوو بۆ فەڕەنسا. ئەوکات ساڵی ١٩٨٥ بوو، لەدواییدا حەقی سیاسیی خۆی وەرگرت لەو وڵاتە. رەحیمی یەکێکە لە ڕۆماننووسەکان کە ڕۆمانەکانی بە زمانی فارسی، فەڕەنسی و ئینگلیزیـش دەنووسێت. لەدوای تەواوبوونی خوێندنی لە (سۆربۆن)، ڕەحیمی پەیوەندی بە کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی پاریسـیکرد و ھەر لەوێشدا حەوت بەرھەمی دیکیۆمێنتاریی بەرھەم ھێنا بۆ تەلەڤیزیۆنێکی فەڕەنسی. لە کۆتایییەکانی سالانی ١٩٩٠، ڕەحیمی دەستی بە نووسینی یەکەم پرۆژەی کرد، کتێبە فارسییەکە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەریکرد بە ناوی (زەوی و ھەنارەکان)، باشترین فرۆشی ھەبوو لە سەرجەم ئەورووپا و باشووری ئەمریکا. لە دواییدا فیلمێک لەسەر ئەم کتێبە دەرھێنرا کە لە دەرھێنانی (ڕەحیمی) خۆی بوو، کە خەڵاتی (Prix du Regard vers l'Avenir)ـی وەرگرت لە (فیستیڤاڵی کانی ٢٠٠٤) بۆ فیلم. فیلمەکە لە پەنجا فیستیڤاڵی جیاواز نمایش کرا و نزیکەی ٢٥ خەلاتی بەدەست ھێنا بە تەنھا لە فیستیڤاڵی (کان)ـدا، وە خەڵاتی (گۆلدن داو)،(Golden Dhow) بۆ باشترین فیلم لە (فیستیڤالی زانزیباری نێودەولەتی بۆ فیلم). پاش کەوتنی تاڵیبان، رەحیمی گەرایەوە ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠٢. پاش ١٧ ساڵ رێگریکردن کامێرایەکی ١٥٠ ساڵیی بەکار ھێنا بۆ وێنە گرتنی کابول، شەش لەم وێنانە دواتر پیشاندران لە مۆزەخانەی (ڤیکتۆریا و ئەلبێرت) لە لەندەن.

کارەکانی[دەستکاری]

  1. ساڵی ٢٠٠٠: Terre et cendres (Khâkestar-o-khâk)
  2. ساڵی ٢٠٠٢: Les Mille Maisons du rêve et de la terreur
  3. ساڵی ٢٠٠٥: Le Retour imaginaire
  1. ساڵی ٢٠٠٨: Syngué Sabour. Pierre de patience
  2. ساڵی ٢٠١١: Maudit soit Dostoïevksi
  1. ساڵی ٢٠٠٣: Earth and Ashes
  2. ساڵی ٢٠٠٧: A Thousand Rooms of Dream and Fear
  3. ساڵی ٢٠١٢: Stone of Patience/The Patience Stone
  4. ساڵی ٢٠١٣: A Curse on Dostoevsky

==سەرچاوە