عەبدی حەموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدی حەموود
بە عەرەبی: عبد حمود
لەدایکبوون٢٣ی نیسانی ١٩٥٦
عۆجە، عێراق
مردن٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢(٢٠١٢-٠٦-٠٧) (٥٦ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
ھۆی مەرگھەڵواسین
پیشەسیاسەتوان
ئایینسوننە
پلەی سەربازیژەنەڕاڵ

عەبدی حەموود، ناوی ڕاستەقینەی عەبدی حەمید مەحموود خەتتاب ناسیری (١٩٥٦ – ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢)،[١][٢] ئەفسەرێکی عێراقییە و لە ڕێی ڕووتبەکانەوە پلەی بەرزبووەوە تا بوو بە فەریقی یەکەم. بوو بە دەستی ڕاستی سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و پلەی مووقەدەمی ھەبوو. لە ڕیزبەندی چوارەمدایە کە ٥٥ ناوی تێدایە، لە لیستێکدا کە ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی داواکراوترین کەسانی سەرکردایەتی عێراق لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددام حوسێن، کە پێش لەشکرکێشی ئەمریکا لە نیسانی ٢٠٠٣ ئامادەی کردوون.

مردن[دەستکاری]

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ عەبدی حەمید حەموود دەرکرد کە بەرپرسی پاراستنی تایبەتی سەددام بوو، ھەروەھا سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاریق عەزیز، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو و وەزیری دەرەوەی عێراق دەرکرد، عەبدی لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا لەسێدارەدرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]