عەبدولوەھاب شەواف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولوەھاب شەواف
بە عەرەبی: عبد الوهَّاب الشوَّاف
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩١٦
بەغدا، عێراق
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩(١٩٥٩-٠١-٠١) (٤٣ ساڵ ژیاوە)
مووسڵ، عێراق
دڵسۆزیعێراق
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
شوێنی ناشتنمزگەوتی ئوم تووبوول
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەکارمەندانی سەربازی
پەروەردەکۆلێژی ئەرکانی عێراق
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیکۆلۆنێل
ناکۆکیشەڕی عەرەب و ئیسرائیل (١٩٤٨)، شۆڕشی شەواف، شۆڕشی ١٤ی تەمموز
لقی سەربازیھێزە زەمینییەکانی عێراق
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریناسیۆنالیزمی عەرەبی
ئەندامیڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانی
ئایدۆلۆژیای سیاسیناسیۆنالیزمی عەرەبی

عەقید عەبدولوەھاب شەواف (١٩١٦ – ٩ی ئازاری ١٩٥٩) (و دەوترێت لەدایکبووی ١٩١٨یە) فەرماندەیەکی سەربازی عێراقی و ئەفسەر و فەرماندەی لیوای مووسڵ بووە (لە ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ تا ٣ی ئابی ١٩٥٩). سەرکردەی کودەتاکەی دژی دەسەڵاتی عەبدولکەریم قاسم بوو لە ٨ی ئازاری ١٩٥٩ کە بە شۆڕشی شەواف یان کودەتای شەواف ناسراوە، لەو ماوەیەدا ڕۆژێک دواتر لە ٩ی ئازاری ١٩٥٩ کوژرا.[١][٢][٣]

لەدایکبوون و پەروەردە[دەستکاری]

لە بەغدا لە دایکبووە، لە بنەماڵەیەکی ئایینی، باوکی زانا و فەقێ بووە و لە بەغدا کاری دادوەری کردووە، و عەبدولوەھاب لەژێر ئەم پەروەردەیەدا گەورە بووە، خوێندنی ئامادەیی لە بەغدا تەواو کردووە، چووە کۆلێژی سەربازی و لەوێ پلەی مولازمی وەرگرتووە، دواتر پەیوەندی بە کۆلێژی ئەرکانی عێراقەوە کردووە، ھەروەھا پەیوەندی بە خوێندنگەی ئەفسەرانی باڵا کردووە لە ئینگلتەرا و تێیدا سەرکەوتوو بوو.

ئاراستەی سیاسی[دەستکاری]

ئاڕاستە سیاسییەکانی ڕوون نەبوون، ھەندێک دەڵێن مەیلی بۆ حیزبی بەعس ھەبووە، و دەگوترا مەیلی بۆ کۆمۆنیزم ھەبووە، ھەروەھا دەوترێت دیموکرات بووە، بە وتەی مستەفا بارزانی سەرۆکی کوردان لەو کاتەدا.

کودەتاکەی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٣ پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئەفسەرانی ئازادەوە کرد، بزووتنەوەیەک لە ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨دا دەسەڵاتی پاشایەتی لادا و بناغەی سیستمی کۆماری دابمەزراند، دەستبەجێ وەک پارێزگاری گشتی سەربازی دەستنیشانکرا بەڵام لە ١٥ی تەممووزدا دەستبەکاربوونی ھەڵوەشایەوە بە فەرمانی عەبدولسەلام عارف، و فەرمانێکی دیکە دەرچوو کە وەک فەرماندەی پارێزگەی مووسڵ دەستنیشانکرا، بەڵام ناکۆکی لە نێوان خۆی و ھەردوو سەرۆکی شۆڕش قاسم و عارف دروست بوو پاشان ناکۆکییەکە لە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥٩دا توندتر بوو کاتێک قاسم فەرمانی دا کە «فێستیڤاڵی ئەنسارولسەلام» لە مووسڵ بەڕێوەبچێت، کە مەترسی لەسەر بەرەی نیشتمانی دروستکرد کە دژی ئەو و حیزبی کۆمۆنیزمە، سەرەڕای ھۆشدارییەکانی شەواف و گەشتەکەی بۆ بەغدا و ھۆشداری دانی بە عەبدولکەریم قاسم لە دەرئەنجامەکانی ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە، بەڵام نەیتوانی بڕوا بە عەبدولکەریم قاسم بھێنێت، بۆیە لە دژی یاخی بوو و لەدژیدا لە ڕادیۆیەکی ناوخۆیی ڕاپەڕینی ڕاگەیاند، یەکەم لێدوانی ئەم کودەتایە ئەوە بوو قاسم دەستبەرداری دەسەڵات بێت، بەڵام کودەتاکە بە ھێزی سەربازی بەرەوڕوو بووەوە، عەبدولکەریم قاسم فەرمانی بە ھێزی ئاسمانی دا کە بۆردوومانکردنی پارێزگەی و ناوەندەکانی تری ڕاپەڕین بکەن، شەواف دوای ئەوەی بارەگاکەی لەلایەن فڕۆکەوان خالد سارە بۆردوومان کرا بریندار بوو و کاتێک گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەشێک لە لایەنگرانی عەبدولکەریم قاسم ڕووبەڕووی دەبنەوە و دەیکوژن، لە گێڕانەوەیەکی تردا شەواف بە خۆکوژی گیانی لەدەستداوە، لە ٩ی ئازاری ١٩٥٩دا مرد و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ بەغدا، و لە گۆڕستانی غەزالی بەخاک سپێردرا، دوای کودەتاکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣، ڕووفاتەکەی گواسترایەوە بۆ مزگەوتی ئوم تووبوول، لەوێدا گۆڕی بەشێک لە بەشداربووانی ئەم شۆڕشەی تێدابوو کە لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم لە سێدارە دراون.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]