عیماد ئەحمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عیماد ئەحمەد سەیفور

لەدایکبوون١٩٥٥
نەتەوەکورد
پەروەردەپەیمانگای تەکنەلۆژیی بەغدا ساڵی ١٩٧٩ – ١٩٨٠[١]
چالاکبوون١٩٨٣ - هەنووکە
حیزبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


عیماد ئەحمەد سەیفور سیاسەتمەداری کورد و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو لە کابینەی پێنجەم و حەوتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پێشتر پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری خانەقیندا لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٣ بوو بە پێشمەرگە. لە ١٩٩٣ پاش کۆنگرەی یەکێتیی بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی و ساڵێک پاشتر بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەمان حیزب. لە رێکخستنەکانی سلێمانی و کەرکووک و راپەرین و سۆران و دھۆک بەرپرسایەتی کردووە. لە ناو حکوومەتی ھەرێمدا پۆستی وەزارەتی تەندرووستیی و وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی ئاودێری وەرگرتووە. لە ئیدارەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیران بوو. پاش یەکگرتنەوەی حکوومەت لە کابینەی پێنجەم و حەفتەم دووبارە کراوە بە جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێم.[٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 11ی Octoberی 2012. Retrieved 17ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ [١][بەستەری مردوو] سایتی حکومەتی ھەرێم