ھەنگۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search


هەنگۆرلە دواهەمیین قۆناغی ڕوناکی دا ڕوودەدات ، یان لە کۆتایی ڕوناکی گەردونی دوای خۆرئاوابوون و ڕێک پێش شەو ڕوو دەدات . پێش داکشان ، لە ماوەی زوو تا قۆناغەکانی ناوەڕاستی تیشکی ڕوناکی ، ڕەنگە لە کاتی ساماڵ و ئاسمانی ڕوون دا ڕووناکی پێویست لە ئاسماندا هەبێت بۆ بینینی دەرەوە بەبێ ڕووناکی دەستکرد ، بەڵام کاتێک پەپکەی خۆر بۆ خوار ٦پلەی ژێر ئاسۆ دەڕوات کەش تاریک دادێت و مرۆڤ پێویستی بە ڕووناکی دەستکرد دەبێت بۆ بینینی دەورووبەری .وشەی Dusk ی ئینگلیزی بە زۆری ئاماژە بە دوسکی گەردونی دەکات ، یان تاریکترین بەشی شەو پێش ئەوەی شەو دەست پێ بکات ،بەڵام لە زمانی کوردیدا پێی دەوترا هەنگورێ یان هەنگۆر کە مەبەست لێیان ئەوکاتە بووە کە هەنگ لە کوڵانەکەیان دەمینێننەوە و هەندێکیشیان دەردەچن بەرەو چرا و ڕووناکی ماڵان (ئەوکاتەی کە پێویستە چرا هەڵبکرێت )لە زۆر شوێنیش ئەم وشەیە بە واتای هەیڤ بەکاردێت کە مەبەستیان لێی کاتی دەرکەوتنی مانگ و ئەستێرەکانە.

پێناسە تەکنیکییەکان[دەستکاری]

کاتی تاریکبوون ئەو ساتەیە کە لە کۆتاییەکانی ڕووناکی گەردونی روودەدات ، ڕێک پێش کەمترین گەشانەوەی ئاسمانی شەو دادێت ، یان ڕەنگە وەک تاریکترین بەشی پرشنگی ئێواران بیری لێ بکرێتەوە . لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی تەکنیکییەوە سێ قۆناغی هەیە:

• هەنگۆری شارستانی ، ناوەندی پەپکەی خۆر لە ئێوارەدا بەرەو ٦ پلەی ژێر ئاسۆ دەڕوات . کە لە خۆرئاوابوون دەست پێدەکات لەم کاتەدا هێشتا شتەکانی دەوروبەر لێک جیادەکرێنەوە و بەپێی بارودۆخی کەشوهەوا ڕەنگە هەندێک ئەستێرەو هەسارەش دەست بکەن بە دەرکەوتن . ئاسمان لەم کاتەدا ڕەنگی زۆری هەیە وەک پرتەقاڵی و سوور . لەودیو ئەم خاڵەدا ڕووناکی دەستکرد لەوانەیە پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە دەرەوەدا، ئەمەش بەپێی بارودۆخی شوێنەکە.

• هەنگۆری دەریایی، وا دیارە خۆر لە ئێوارەدا بەرەو ١٢ پلەی ژێر ئاسۆ دەجوڵێت. کۆتایی ئەو تروسکاییانەی ناودەریاییە کە لە هەنگۆری شارستانییەوە دەست پێدەکات لەم کاتەدا شتەکان کەمتر جیاکەرەوەن، ئەستێرە و هەسارەکان وا دەردەکەون کە گەشاوە بن.

• لە هەنگۆری گەردوونناسی ، پێگەی خۆر لە ئێواراندا ١٨ پلەی لە ژێر ئاسۆدایە . کۆتایی ڕووناکیی گەردوونە، کە لە هەنگۆری دەریاییەوە دەست پێدەکات دوای ئەم ئەم قۆناغە چیتر خۆر ئاسمان ڕۆشن ناکاتەوە.

نیگارخانە[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەزوودان

سپێدە

تروسکە

بەربەیان

کازیوە

پرشنگ

گزنگ

بەیان

پارشێو

بەربانگ

خۆرپەڕ

خۆرنشین

شەبەق

نیوەڕۆ

ئێوارە

سەرچاوەکان[دەستکاری]