بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شیری مەمک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوو نموونەی شیری دایکی مرۆڤ. نموونەی لای چەپ یەکەم شیرە کە دایکەکە بەرھەمی دەھێنێت، نموونەی لای ڕاست دواتر لە ھەمان خولی پەمپکردنی مەمکدا بەرھەم ھێنراوە.

شیری مەمک یان شیری دایک شیرێکە لەلایەن ڕژێنەکانی مەمکەوە لە مەمکی مێینەکانی مرۆڤدا بەرھەم دەھێنرێت. شیری دایک سەرچاوەی سەرەکی خۆراکە بۆ ساوا تازە لەدایکبووەکان، پێکھاتووە لە چەوری، پڕۆتین، کاربۆھیدرایت، و پێکھاتەیەکی جیاوازی کانزا و ڤیتامینەکان. ھەروەھا شیری دایک ئەو ماددانەی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی کۆرپە دەدات لە ھەوکردن و ھەستیاری، وەک بەکتریا ھاوژیانییەکان و وردە زیندەوەرانی تر، لە ھەمان کاتدا بەشدارن لە گەشەکردنی تەندروستانەی سیستەمی بەرگری کۆرپە و مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە.[١]

شێوازەکانی بەکارھێنان

[دەستکاری]

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی (WHO) و یوونیسێف پێشنیاری شیرپێدانی تایبەت دەکەن بە شیری دایک بۆ ماوەی شەش مانگی یەکەمی ژیانی کۆرپە. ئەم ماوەیە لە شەش مانگیدا خۆراکی ڕەق و تەواوکەری خۆراکی گونجاو و سەلامەت بەدوای خۆیدا دێنێت، قۆناغێک کە پێداویستی خۆراکی و وزەی کۆرپە دەست دەکات بە تێپەڕاندنی ئەوەی کە شیری دایک بە تەنیا دەتوانێت دابینی بکات. بەردەوامبوون لە شیرپێدان پێشنیار دەکرێت تا تەمەنی دوو ساڵی.[٢]

سوودەکان

[دەستکاری]

شیرپێدان سوودی تەندروستی بۆ دایک و منداڵ ھەیە، تەنانەت دوای کۆرپەیش.[٣] ئەم سوودانە بریتین لە بەرھەمھێنانی گەرمی دروست و گەشەکردنی شانە چەورییەکان،[٤] کەمبوونەوەی ٧٣٪ی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی مردنی لەناکاوی کۆرپە،[٥] زیادبوونی زیرەکی، کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست،[٦] بەرگری لە سەرما و ئەنفلۆنزا،[٧] کەمبوونەوەی کەمی مەترسی شێرپەنجەی خوێنی منداڵی،[٨] کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە منداڵیدا،[٩] کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە ئاسمایی و ئێکزیما،[١٠] کەمبوونەوەی کێشەی ددان،[١٠] کەمبوونەوەی مەترسی قەڵەوی لە پێگەیشتندا،[١١] و کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە پەشێویی دەروونی، لەوانەش لە منداڵانی بێ لانەدا.[١٢] زۆرێک لە سوودەکانی بەرەنگاربوونەوەی ھەوکردن و پەیوەست بە سیستەمی بەرگری پەیوەندییان بە ئۆلیگۆساکاریدەکانی شیری مرۆڤەوە ھەیە.[١٣]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

لەژێر کاریگەری ھۆرمۆنەکانی پڕۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین خانمان دوای منداڵبوون شیر بەرھەم دەھێنن بۆ ئەوەی خۆراک بدەن بە کۆرپەکە.[١٤]

بێتوانایی ڕاستەقینەی بەرھەمھێنانی شیری پێویست دەگمەنە، توێژینەوەکان دەری دەخەن کە دایکانی ناوچە بەدخۆراکییەکان ھێشتا بڕێکی شیر بەرھەمدەھێنن کە کوالیتی ھاوشێوەی دایکانی وڵاتە پێشکەوتووەکانە.[١٥] ھۆکاری زۆر ھەیە کە دایکێک بەشی پێویست شیر بەرھەم نەھێنێت .[١٦] ھەندێک لە ھۆکارە باوەکان بریتین لە گیربوونی نادروست (واتە کۆرپەکە بە شێوەیەکی کارا پەیوەندی بە گۆی مەمکەوە نییە)، شیرپێدان یان پەمپ نەکردن بە ڕادەی پێویست بۆ دابینکردنی، ھەندێک دەرمان (لەوانەش ڕێگری ھۆرمۆنی ئیسترۆجینی تێدایە)، نەخۆشی، ھەستیاری و کێشە تایبەتەکانی لەشی دایک.

بازاڕ

[دەستکاری]

بازاڕی بازرگانی بوونی ھەیە بۆ شیری دایکی مرۆڤ، چ لە شێوەی خزمەتگوزاری پەرستاری و چ وەک بەرھەمی شیر.

وەک بەرھەمێک، شیری دایک لەلایەن بانکەکانی شیری مرۆڤەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێت، ھەروەھا ڕاستەوخۆ لە نێوان شیربەخشەکان و کڕیاران وەک ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت، ئاڵوگۆڕ دەکرێت. بانکەکانی شیری مرۆڤ بەگشتی ڕێوشوێنی ستانداردیان ھەیە بۆ چاودێریکردنی بەخشەرەکان و ھەڵگرتنی شیرەکە.[١٧][١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Association، Australian Breastfeeding (٣ی تەممووزی ٢٠١٧). «Breastmilk composition». Australian Breastfeeding Association. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Infant and young child feeding». www.who.int (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «The World Health Organization's infant feeding recommendation». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ Yu H، Dilbaz S، Coßmann J، Hoang AC، Diedrich V، Herwig A، Harauma A، Hoshi Y، Moriguchi T، Landgraf K، Körner A، Lucas C، Brodesser S، Balogh L، Thuróczy J، Karemore G، Kuefner MS، Park EA، Rapp C، Travers JB، Röszer T (ئایاری ٢٠١٩). «Breast milk alkylglycerols sustain beige adipocytes through adipose tissue macrophages». The Journal of Clinical Investigation. ١٢٩ (6): ٢٤٨٥–٢٤٩٩. doi:١٠.١١٧٢/JCI١٢٥٦٤٦. PMC ٦٥٤٦٤٥٥. PMID ٣١٠٨١٧٩٩. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |displayauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  5. ^ Hauck FR، Thompson JM، Tanabe KO، Moon RY، Vennemann MM (تەممووزی ٢٠١١). «Breastfeeding and reduced risk of sudden infant death syndrome: a meta-analysis». Pediatrics. ١٢٨ (1): ١٠٣–١٠. doi:١٠.١٥٤٢/peds.٢٠١٠-٣٠٠٠. PMID ٢١٦٦٩٨٩٢.
  6. ^ Persico M، Podoshin L، Fradis M، Golan D، Wellisch G (حوزەیرانی ١٩٨٣). «Recurrent middle-ear infections in infants: the protective role of maternal breast feeding». Ear, Nose, & Throat Journal. ٦٢ (6): ٢٩٧–٣٠٤. PMID ٦٤٠٩٥٧٩.
  7. ^ Cantey JB، Bascik SL، Heyne NG، Gonzalez JR، Jackson GL، Rogers VL، Sheffield JS، Treviño S، Sendelbach D، Wendel GD، Sánchez PJ (ئازاری ٢٠١٣). «Prevention of mother-to-infant transmission of influenza during the postpartum period». American Journal of Perinatology. ٣٠ (3): ٢٣٣–٤٠. doi:١٠.١٠٥٥/s-٠٠٣٢-١٣٢٣٥٨٥. PMID ٢٢٩٢٦٦٣٥. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |displayauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  8. ^ Aguiar H، Silva AI (کانوونی یەکەمی ٢٠١١). «[Breastfeeding: the importance of intervening]». Acta Médica Portuguesa. ٢٤ (Suppl 4): ٨٨٩–٩٦. PMID ٢٢٨٦٣٤٩٧.
  9. ^ Finigan V (کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Breastfeeding and diabetes: Part 2». The Practising Midwife. ١٥ (11): ٣٣–٤, ٣٦. PMID ٢٣٣٠٤٨٦٦.
  10. ^ ئ ا Salone LR، Vann WF، Dee DL (شوباتی ٢٠١٣). «Breastfeeding: an overview of oral and general health benefits». Journal of the American Dental Association. ١٤٤ (2): ١٤٣–٥١. doi:١٠.١٤٢١٩/jada.archive.٢٠١٣.٠٠٩٣. PMID ٢٣٣٧٢١٣٠.
  11. ^ Lausten-Thomsen U، Bille DS، Nässlund I، Folskov L، Larsen T، Holm JC (حوزەیرانی ٢٠١٣). «Neonatal anthropometrics and correlation to childhood obesity--data from the Danish Children's Obesity Clinic». European Journal of Pediatrics. ١٧٢ (6): ٧٤٧–٥١. doi:١٠.١٠٠٧/s٠٠٤٣١-٠١٣-١٩٤٩-z. PMID ٢٣٣٧١٣٩٠.
  12. ^ Gribble KD (ئازاری ٢٠٠٦). «Mental health, attachment and breastfeeding: implications for adopted children and their mothers». International Breastfeeding Journal. ١ (1): ٥. doi:١٠.١١٨٦/١٧٤٦-٤٣٥٨-١-٥. PMC ١٤٥٩١١٦. PMID ١٦٧٢٢٥٩٧.
  13. ^ Bode، L. (ئەیلوولی ٢٠١٢). «Human milk oligosaccharides: Every baby needs a sugar mama». Glycobiology. ٢٢ (9): ١١٤٧–١١٦٢. doi:١٠.١٠٩٣/glycob/cws٠٧٤. PMC ٣٤٠٦٦١٨. PMID ٢٢٥١٣٠٣٦.
  14. ^ «Lactation (Human Milk Production): Causes & How It Works». Cleveland Clinic. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  15. ^ Prentice، Andrew؛ Paul، Alison؛ Prentice، Ann؛ Black، Alison؛ Cole، Tim؛ Whitehead، Roger (١٩٨٦). «Cross-Cultural Differences in Lactational Performance». Human Lactation 2. لاپەڕە ١٣–٤٤. doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-١-٤٦١٥-٧٢٠٧-٧_٢. ژپنک ٩٧٨-١-٤٦١٥-٧٢٠٩-١.
  16. ^ «Low milk supply: What causes it?». Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. ^ Keim SA، Hogan JS، McNamara KA، Gudimetla V، Dillon CE، Kwiek JJ، Geraghty SR (تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «Microbial contamination of human milk purchased via the Internet». Pediatrics. ١٣٢ (5): e١٢٢٧–٣٥. doi:١٠.١٥٤٢/peds.٢٠١٣-١٦٨٧. PMC ٤٥٣٠٣٠٣. PMID ٢٤١٤٤٧١٤.
  18. ^ «Refrigerator Thermometers: Cold Facts about Food Safety». U.S. Food and Drug Administration. ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]