ژیری
ژیری بە گەلێک تایبەتمەندی و لێھاتوویییەوە ئەناسرێت: مەنتیقی بوون و بە بەڵگەوە قسەکردن، تێگەیشتوویی، خۆئاگایی، زوو شت فێربوون، ناسینی کوڵوکۆ و ھەستەکانی دەروون و زاڵ بوون بەسەریاندا، ئاوەزین، بەبەرنامە بوون، داھێنەر بوون، بە ھەڵسەنگاندنەوە بیرکردنەوە و، چارەسەر دۆزینەوە بۆ پرس و گرفتەکان.
ژیری زۆرتر لە ئینساندا لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەکرێ بەڵام لە گیانلەبەرانی تریشا ھەیە.
ژیریی دەستکرد بریتییە لە ژیریەتی لە مەکینەکاندا (زیاتر سیستمە کۆمپیوترییەکان) کە بە بەکارھێنانی نەرمامێر و ڕەقامێری تایبەتەوە پێک ئەھێنرێت.
پێناسەکان[دەستکاری]
لە بابەت پێناسەی ژیرییەوە مشتومڕ زورە.[١] ساڵی ١٩٩٤ لە داخویانییەکدا لە ژێر ناوی Mainstream Science on Intelligence کە لە واڵ ستریت ژورناڵدا بڵاو بووەوە و ٥٢ لێکۆڵەر ئیمزایان کرد، ژیری ئاوەھا پێناسە کرابوو:[٢]
ساڵی ١٩٩٥یش لێژنەی کاروباری زانستیی ئەنجومەنی دەروونناسانی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناوی Intelligence: Knowns and Unknowns -دا بڵاو کردەوە کە تێیدا ھاتبوو:[٣]
تێگەیشتەگەلێ کەوا بە ناو ژیرییەوە ئەکەونە بەر باس ھەوڵێکن بۆ ڕوونکردنەوە و ڕێکوپێککردنی ئەم کۆمەڵە دیاردە ئاڵۆزکاوە. ئەگەرچی لە بڕێ شوێنا بابەتەکان بەباشی ڕوون بوونەتەوە، بەڵام ھێشتا ھیچ چەمکێکی وا کە وەڵامی گشت پرسیارەکان باتەوە و جێی پەسەندی ھەمووان بێ شێوەی نەگرتووە. ھەر بۆیە، کاتێ لەم دواییە لە بیست و چوار تیۆریستی سەرامە و بەناوبانگ داوا کرا ژیری بناسێنن، بیست و چوار پێناسەی تا ڕادەیەک جیاوازیان پێشکەش کرد.»
ھەوارد گاردنەریش کە یەکێک لە ناوە دیارەکانە لە لێکۆڵینەوە لە بابەت ژیرییەوە ئەڵێ:[٤]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ S. Legg؛ M. Hutter (2007). A Collection of Definitions of Intelligence. 157. پەڕەکان 17–24. ISBN 9781586037581.
- ^ Gottfredson، Linda S. (1997). "Mainstream Science on Intelligence (editorial)" (PDF). Intelligence. 24: 13–23. ISSN 0160-2896. doi:10.1016/s0160-2896(97)90011-8. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 22 December 2014.
- ^ Neisser، Ulrich؛ Boodoo، Gwyneth؛ Bouchard، Thomas J.؛ Boykin، A. Wade؛ Brody، Nathan؛ Ceci، Stephen J.؛ Halpern، Diane F.؛ Loehlin، John C.؛ Perloff، Robert؛ Sternberg، Robert J.؛ Urbina، Susana (1996). "Intelligence: Knowns and unknowns" (PDF). American Psychologist. 51 (2): 77–101. ISSN 0003-066X. doi:10.1037/0003-066x.51.2.77. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 28 March 2016. لە ڕێکەوتی ٠٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Frames of mind: The theory of multiple intelligences. New York: Basic Books. 1993. ISBN 978-0-465-02510-7. OCLC 221932479.