بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست
لقیmiddle ear disease، inflammatory disease، نەخۆشی
لێکۆڵینەوە لەلایەنaudiology
Health specialtyپزیشکی گوێ و لوت و قوڕگ، audiology
ICD-9-CM382.9
ICPC 2 IDH71
ناسنامەی زاراوەی NCIC34885

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست (بە ئینگلیزی: Otitis media) پێکدێت لە گرووپێک نەخۆشیی ھەوکردن کە توشی گوێی ناوەڕاست دەبێت.[١] یەکێک لە گرنگترینیان ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی قورس (سەخت) (AOM) ئەم نەخۆشییە خێرا نیشانەکانی دەردەکەوێت ئەویش بە گشتی بە ئازاری بەردەوامی گوێەکانە.[٢] ئەم نەخۆشییە لە منداڵدا دەبێتە ھۆکاری ڕاکێشانی گوێیەکان، گریان، کەم خەوی، کەم خواردنی و ھەندێک جار لەرزی لەگەڵ دەبێت.[٣] جۆرەکەی تری ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست بە جەراعەتەوە (OME) بە شێوەیەکی گشتی نیشانەیان نییە،[٢] ئەم جۆرە بەڵام ھەندێک جار بە کەمی ھەست بە بوونی ھەڵامەتێک دەکرێت؛[٤] بەوە ناسراوە کە جۆرێک لە شلەی نەگوازراوە لە ناو گوێەکان بۆ زیاتر لە سێ مانگ.[٤] ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی درێژخایەن (CSOM) بریتییە لە ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست کە لە ئەنجامدا گوێەکان ڕژێنێک دەردەدەن بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ.[٥] لەوانەیە لە نەخۆشی ھەوکردنی ناوەڕاستی زۆر ھاتبێت. ئازاریان کەمە یان نییە.[٤]

ھەرسی جۆرەکەی ھەوکردنی گوێی ناوەراست بۆی ھەیە لەگەڵیا ھەستی بیستن کەم بکاتەوە یان لەدەستی بدات.[١][٢] لەدەستدانی ھەستی بیستن لە (OME) لەبەر ھۆکاری سروشتی نەخۆشییەکەیە کە بەردەوامییە. کە کاردەکاتە سەر توانای فێربوونی منداڵەکە.[٤]

جۆری (AOM) دەکرێت لە منداڵییەوە زکماکی ھەیبێت لەگەڵ کێشە لە سیستەمی بەرگری کەسەکە.[٤] لەوەیە بەکتریا یان ڤایرۆسیش کاریگەری ھەبێت.[٤] جگەرەکێشان و بەکارھێنانی یارییەکانی منداڵان و دایەنگە کاریگەری خراپیان دەبێت بۆ ئەم نەخۆشییە. بەزۆری لەوانەدا دەردەکەوێت کێشەی لێو یان دەممیان ھەیە وەک نەخۆشی دەمی کەروێشکی یان ئەوانەی نەخۆسی داونیان ھەیە.[٦] (OME) بەشێوەیەکی دووبارە لەدوای (AOM) دێت و لەوانەشە پەیوەندی ھەبێت بە ھەوکردنی سییەکان بەشی سەرەوە یان ھۆکارەکانی تری وەک جگەرە کێشان یان حەساسییەت.[٢][٤] سەیرکردنی کەناڵەکانی ناو گوێ بەیەکێک لە ڕێگاکانی سەرەکی دادەنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە.[٧] نیشانەکانی (AOM) گەورەبوونی پەردەی گوێی دەرەوە لەکاتی ھەڵکشان ھەوا.[٣][٨] ھەروەھا دەردانی شلە کە پەیوەندی نەبێت بە ھەوکردنی گوێ دەرەوە ھۆکارێکە بۆ ناساندنی ئەم نەخۆشییە.[٣]

زۆر ھۆکار ھەیە کە ئەگەری توشبونی ئەم نەخۆشییە کەم دەکاتەوە ئەوانیش توشنەبوونی بە نەخۆشی ئەنفلوەنزا و شیردانی سروشتی، دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان ئازارشکێنەکان گرنگن[٣] بۆ بەکارھێنایان لە حاڵەتی AOM دا وەکو پاراسیتامۆڵ ئسیتامینۆفین یان ئیبۆپۆرفین یان قەترەی گوێ وەک بێنزۆکایین یان ئەو قەترانەی کە ئۆپێۆدیسیان تیادایە لە AOM دا وەرگرتنی دەرمانەکانی دژە ھەوکردن دەبێتە ھۆی چاکبونەوەی خێراتر بەڵام کاریگەریی لاوەکیان دەبێت.[٩] پاشان دژە بەکتریاکان پێشنیار دەکرێت بۆ ئەوانەی کە نەخۆشییەکەیان سەختە یان لە دوو ساڵ تەمەنیان کەمترە.[٨] بۆ ئەوانەی کە بە ئاسانی ئەم نەخۆشییە دەگرن پێشنیاری دژە بەکتریا دەکرێت تەنھا لەو کاتەی کە چاکنابنەوە لە دوای دوو یان سێ ڕۆژ دژە بەکتریای یەکەم ئەمۆکسیسلین.[٣][٨] لەوانەی کە زۆر جار توشی ئەم نەخۆشییە دەبن دەبێتە ھۆکاری … لە زۆر بەکارھێنانیان لە مندالاندا کە توشی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست دەبن لەگەڵ جەراعەت دژە بەکتریاکان دەبێتە ھۆکاری زیادکردنی نیشانەکان ھەندێک جار زەحیری (ئیسھالی) و ڕشانەوە و سوورھەڵگەرانی پێست ڕوودەدات.[١٠]

جۆری AOM لە جیھاندا توشی بە نزیکی ١١٪ خەڵک دەبێت (٣٢٥ تاوەکو ٧١٠ ملیۆن حاڵەت)[١١][١٢] نیوەی حاڵەتەکان لە منداڵانن کە تەمەنیان لە پێنج ساڵ کەمترە و زیاترینیان لە کوڕدایە.[١١][٤] بە نزیکی ٤٫٨٪ یان ٣١ ملێۆن لە توشبوان بەم نەخۆشییە توشی نەخۆشی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی درێژخایەن دەبن.[١١] مەزەندە دەکرێت ئەوانەی توشی نەخۆشی جۆری CSOM بە نزیکی ٦٥–٣٣٠ ملیۆن کەسن.[١٣] ٨٠٪ ئەوانەی توشی نەخۆشی OME دەبن لە منداڵاندا تەمەنیان لە دە ساڵ کەمترە.[٤] ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست بووەتە ھۆی مردنی ٣٢٠٠ لە ساڵی ٢٠١٥ ئەمەش کەم بووەتەوە بە بەراورد لە ساڵی ١٩٩٠ کە ٤٩٠٠ حاڵەتی مردن ھەبوون.[١٤][١٥]

نیشانەکان

[دەستکاری]

نیشانە سەرەتایییەکانی ھەوکردنە گوێی ناوەڕاستی سەخت بریتییە لە ئازاری گوێ، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش، کەمبونەوەی ھەستی بیستن لە کاتی نەخۆشییەکەدا، حەزکردن بەخوراندنی پێستی گوێیەکان، دەردانی جەراعەت لە گوێیەکانەوە، ھەڵئاوسان، سکچوون لە مندالدا، ھەرچەندە نەخۆشی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست ناگوازرێتەوە بۆ بەشی سەرەوەی سینگ URTI بۆیە زۆر کەم نیشانەی ھەیە وەک کۆکە دەردانی شلە لە لووت ھەروەھا ھەندێک کەس ھەست بە پڕبونی گوێیەکانیان دەکەن.[٣]

لەوانەیە ئەو جەراعەتانەی کە لە گوێوە دەردەچێت ھۆکاری سەرەکی ھەوکردنی گوێێ ناوەڕاستی سەخت بێت لەگەڵ کونی پەردەی گوێدا، یان ھەوکردنەی گوێێ درێژخایەن، یان ھەوکردنی بۆری گوێێ دەرەوە، یان ھەوکردنی گوێێ دەرەوەی درێژخایەن. لەوانەیە ببێتە ھۆکاری تێکدانی بەشەکانی تری لەش وەکو شکاندنی ئێسکی سەر، ھەروەھا کارتێکردنی لەسەر مۆخ ھەبێت (دەردانی شلەی مۆخ لە گوێوە) ئەویش بەھۆی دەرچونی شلەی مۆخ لەناو دەماغ و کەڤەری سەری.

ھۆکارەکان

[دەستکاری]

ھۆکاری باوی نەخۆشی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست بریتییە لەبونی کێشەی ئیستاکیوس.[١٦] ئەمەش زۆر کات بەھۆی ھەوکردنی چینی دەرەوەی لەوزەتێنەکان دەبێت، کە ئەوەش لەوانەیە لە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی لە بەشی سەرەوەی سییەکان بێت URTI، یان ھەوکردنی قورگ یان ھۆکاری حەساسییەت.[١٧]

لەرێگەی دزەکردنی چونی شلەی نەخوازراو لە لەوزەتێنەکانی لووت بۆ ناوچەی گوێێ ناوەڕاستی ھەمیشە پاکژ، زۆرجار ئەم شلەیە دەبێتە ھۆکاری توشبوونی بەکتریا. دەتوانرێت ئەو ڤایرۆسەی کە توشی بەشی سەرەوەی سینگ دەبێت ببێتە ھۆکارێکی سەرەکی بۆ توشبوونی بەم نەخۆشییە.[١٧]

دەستنیشانکردن

[دەستکاری]

بە ڕەچاوکردنی نیشانە ناڕوونەکانی کە تێکەڵ بە نیشانەکانی نەخۆشییەکانی تر دەبێت، وەکو ھەوکردنی گوێی دەرەوەی سەخت، بۆیە نیشانەکانی بەتەنیا نابێتە دەستنیشانکردنی نەخۆشی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت؛ بۆیە دەبێت شیکاری بۆ بکرێت لە ڕێگای وێنەگرترنی پەردەی گوێ.[١٨][١٩] بۆیە شیکارکەران ئامێری بینەری گوێ بەکاردێنن لەگەڵ گلؤپ بۆی بتوانن بچنە ناو پەردەکانی گوێ. ڕێگاکانی تری دەستنیشان کردن بریتییە لە پێوانەکردنی پەردەی گوێ یان پێوانی دەنگدانەوە یان تاقیکردنەوەی بیستن.

لە حالەتە سەختەکانی وەکو لەدەستدانی بیستن یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ ئەمە دەتوانرێت پێوانەی بیستن بکرێت بۆ دەستنیشانکردن و وێنەگرتنی پەردەی گوێ و وێنەگرتنی پارچەیەک لە ئێسکی شەویلگە (temporal bone) و دەستنیشانکردنی بە وێنەگرتنی بە ئامێری MRI بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی دەرھاتوو وەکو (mastoid effusion, subperiosteal abscess formation, bony destruction, venous thrombosis or meningitis).[٢٠]

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت لە مندالاندا دەستنیشاندەکرێت بەھۆی ھەڵئاوسانی کەم یان زۆر لە پەردەی گوێ کە ناگەڕێتەوە بۆ ھەوکردنی گوێی دەرەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەستنیشانکردنی بۆ مندالان کە دەناڵێنن بە ھەڵئاوسانی کەمی پەردەی گوێ یان ئازاری گوێی نوێ (کەمتر لە ٤٨ کاژێر) یان سووربوونەوەی پەردەی گوێ.

بۆ دڵینابونەوەی دەستنیشانییەکە پێویستە جەراعەتی گوێی ناوەڕاست دیاری بکرێت لەگەڵ ھەوکردنی پەردەی گوێ؛ لە نیشانەکانی ئەو دوانە ھەڵئاوسان و سووربوونەوەی پەردەی گوێ. زۆر گرنگە جیاکردنەوەی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت و ھەوکردنی گوێی ناوەراست بە جەراعەتەوە OME کە تێیدا باشتر وایە دژە بەکتریاکان وەرنەگیرێت بۆ OME. پێشنیارکرا کە ھەڵئاوسانی پەردەی دەرەوەی گوێ بۆ جیاکردنەوەی AOM و OME، لەگەڵ ھەڵئاوسانی پەردەی گوێ کە دەستنیشانە بۆ AOM نەوەک بۆ OME.[٢١]

ھەوکردنی گوێی ڤایرۆسی دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی زیپکە لە دیوی دەرەوەی پەردەی گوێ، کە بە ھەوکردنی نخاع الفقاعی (bullous myringitis) کە ناوە لاتینییەکەی (myringa).[٢٢]

ھەرچەندە، زۆر جار پشکنینی پەردەی گوێ بۆ دڵنیابوونەوەی دەستنیشانەکە بەتایبەتی کاتێک کەناڵی گوێ بچووک بێت، یان مۆمی گوێی زۆر کە ھۆکار بێت بۆ نەبینینی پەردەی گوێ بە ڕوونی بۆیە دەبێت ئەو مۆمییە لاببرێت بە بەکارھێنانی ئامێری تایبەتی لابردنی مۆمی گوێ (blunt cerumen) یان (wire loop). ھەروەھا گریانی بەردەوامی منداڵان ھۆکارێکە بۆ ھەوکردنی گوێ بە ھۆێ ھەڵئاوسانی دەمارە بچووکەکانی سەری کە دەبێتە سووربونەوەی کە ئەویش پەیوەندیدارە بە ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست.

Acute otitis media

[دەستکاری]

ناودارترین بەکتریا لەناو گوێی ناوەڕاست لە حاڵەتی AOM بریتین لە (Streptococcus pneumoniae, Haemophilus influenzae, Moraxella catarrhalis, و Staphylococcus aureus).[٢٣]

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی بە جەراعەت

[دەستکاری]

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی بە جەراعەت (OME) یان ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی المصلی (SOM) یان ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی دەردراو (SOM) ھەروەھا ناوە باوەکەی گوێی لەزگەیی،[٢٤] ئەویش کۆبونەوەی شلەیە لەناو گوێی ناوەڕاست و دەرچونی خانەی ھەوایییە بەھۆی پەستانی سلبی ھۆکاری کێشەی بۆری Eustachian. بۆی ھەیە لەگەڵیدا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی ھەبێت لە کۆئەندامی ھەناسەدانی سەرەوە URI یان نەخۆشی بەکتریا وەکو ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست.[٢٥] لەوانەیە ببێتە ھۆی جەراعەت و لەدەستدانی بیستنی ئەگەر دژی گواستنەوەی لەرەلەری ئیسقانی گوێی ناوەڕاست بۆ عەصبی بیستۆک (vestibulocochlear nerve complex) کە لە ئەنجامی شەپۆلی دەنگییەوە دێن.[٢٦]

زوو توشبونی جۆری OME دەگەڕێتەوە بۆ شیردان بە پاڵکەوتن، یان زوو چوونەناو کۆمەڵگای چاودێری منداڵان، یان کەمی پێدانی شیری دایک، یان کاتێکی زۆر مانەوە لە چاودێری منداڵان بەزۆری لەوانەی کە ژمارەیەکی زۆریان ھەیە لە چاودێری مندالاندا. ئەم ھۆکارە مەترسیدارانە دەبنە ھۆکاری توشبوونی OME و ماوەی نەخۆشییەکە بە تایبەت دووەم ساڵی یەکەمی ژیان.[٢٧]

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی درێژخایەن

[دەستکاری]

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی درێژخایەن (CSOM) ئەمە ھەوکردنی درێژخایەنە لە گوێی ناوەڕاستدا و وشکبوونەوەی پەردە بەوە جیادەکرێتەوە بە دەرکردنی شلە لە گوێی ناوەڕاستەوە لەڕێی پەردەی گوێی کونبوو بۆماوەی ٦ ھەفتە. CSOM ڕوودەدات لەدوای ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسەی سەروو کە بووەتە ھۆی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت. ئەم پرۆسەیە تەشەنە دەکات بۆ ھەوکردنی درێژخایەنی پەردەی لینجەپەردە (گوێی ناوەڕاست) و دەبێتە برین و بلق. گوێی ناوەڕاست ھەوڵ دەدات ئەم برینە چاکبکاتەوە لەرێی دەردانی ڕژێنەکانی قەتماغە و دروستکردنەوەی گۆشتەکە. لەوانەیە ببێتە ھۆی زیادکردنی ڕژێنەکان و شکستھێنانی لە وەستاندنی ھەوکردنەکە و پەرەپێدانی حاڵەتی CSOM. کە ئەمەش زۆر جار پەیوەست دەبێتەوە بە ھەوکردنی کۆلیسترۆل. لەوانەیە جەراعەتی ئەوەندە ھەبێت کە لە ڕێی گوێوە دەربچێت (otorrhea)، ھەندێک جار دەرچەکە ئەوەندە کەمە کە تەنھا لەڕێی فەحسکردنەوە دەبینرێت بە ئامێری سەیرکردنی گوێ یان مایکرۆسکۆپی دووچاو. زۆرجار ئەم نەخۆشییە کەمی بیستنی لەگەڵدا دەبێت، بۆیە زۆربەیان ئەگەری زیاتریان ھەیە بۆ توشبونیان بە CSOM کاتێک چالاکی کەنالی استاکیۆسیان کەمە، و مێژوویەکی توشبوونی چەندجارەی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت، ژیان لە شوێنە قەرەبالغەکان، ئەوانەی لە خودەجی منداڵان دەمێننەوە. ئەوکەسانەی کە دەناڵێنن بە تێکچونی دەموچاویان وەکو دەم و لێوی شەقبوو و توشبوانی داون و سەربچوکی کە ئەگەری توشبوونیان زیاترە.

ساڵانە نزیکەی ١١٪ دانیشتووانی جیھان توشی جۆری AOM دەبن، یان ٧٠٩ ملیۆن حاڵەت.[١١][١٢] ٤٫٤٪ لە دانیشتووان پەرەدەسەنن بۆ حاڵەتی CSOM.[١٢]

بەپێێ ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی، توشبوانی جۆری CSOM بە ھۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ لەدەستدانی ھەستی بیستن لەلایەن منداڵانەوە.[٢٨] گەورەکان ئەوانەی چەندجارێک توشی حاڵەتی CSOM ئەگەریان زیاترە بۆ پەرەپێدانیان بۆ لەدەستدانی ھەستی بیستنی گەیەندراو بۆ مێشک بە شێوەیەکی دایمی.

لە بەریتانیا، ٠٫٩٪ لە منداڵان و ٠٫٥٪ لە گەورەکان حاڵەتی CSOM ھەیە، بەبێ جیاوزی ڕەگەزی نێر و مێ.[٢٨] تێکڕای توشبوانی CSOM دەگۆڕێت لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر لە جیھاندا بەشێوەیەکی بەرچاو تێکرای بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لەو وڵاتانەی کە داھاتیان بەرزە کەمە بە ڕێژەیی بەڵام لەو وڵاتانەی کە داھاتیان کەمە دەگاتە سێ ئەوەندە. ھەموو ساڵێک ٢١٠٠٠ دەمرن بەھۆی نەخۆشی CSOM.

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی لەزگەیی.

[دەستکاری]

ھەوکردنی گۆیی ناوەڕاستی لەزگەیی ڕوودەدات کاتێک پەردەی گوێی تەنک گیر دەبێت لە گوێی ناوەڕاستدا و پێکەوە دەلکێن (Adherent) بە ئیسقانی گوێی ناوەڕاست.

خۆپارێزی

[دەستکاری]

حاڵەتی AOM کەمتر دەبینرێت لەلایەن ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان دەخۆن وەک لەوانەی کە شیری دەستکرد دەخۆن،[٢٩] بۆیە پەیوەندی بەھێزی بەرگری بە شیردانی سروشتی ھەیە بۆ ماوەی شەش مانگ لە ژیان.[٣] زیاتر پێدانی شیری دایک و درێژخایەنی پەیوەندی دارە بە خۆپاراستنێکی بەھێزی درێژخایەن.[٢٩]

کوتانی دژە میکرۆبەکان PCV لە منداڵاندا دەبێتە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوونی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت بۆ مندالی ساوا.[٣٠] پێشنیاردەکرێت بە کوتانی ھەموو مندالانی ساوا، ئەگەر ئەمە بکرێت بۆ مەودایەکی فراوان ئەوا کوتانی PCV سوودێکی زۆری دەبێت لە تەندروستیی گشتی.[٣] وادیارە کوتانی دژی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا لەلایەن منداڵانی ساواوە دەبێتە کەمکردنەوەی توشبوانی AOM بە ڕێژەی ٤٪ و بەکارھێنانی دژە ھەوکردنەکان بەڕێژەی ١١٪ بۆ ماوەی ٦ مانگ.[٣١] لەگەڵ ئەوەشدا کوتان بووەتە ھۆی زیادکردنی زیانی لاوەکی وەک تا و ڕژانی شلەی لووت.[٣٢] بەکارھێنانی کوتانەکانی دژی ئەنفلوەنزا بەتەنیا نابێتە ھۆکاری کەمکردنەوەی حاڵەتی AOM و بێزارییەکانی ئەنفلوەنزا و ھۆکارە لاوەکییەکانیان.[٣١] PCV وا دەرناکەوێت کە مەترسییەکانی توشبوانی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست بکات بە پێدانیان بە منداڵانی ساوا کە مەترسی توشبونیان زۆرە یان ئەو منداڵانەی کە گەورەن و پێشتر توشبووی ھەوکردنی گوێێ ناوەڕاستیان ھەبووە.[٣٠]

ئەوە زانراوە کە ھۆکارە مەترسییە باوەکانی وەکو وەرزی، خۆئامادەکردنی حەساسییەت، ھەبوونی خوشک و برای گەورەتر کە ھۆکارە بۆ ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی دووبارە و جەراعەت کردنی گوێی ناوەڕاستی بەردەوام MEE.[٣٣][٣٤]

پێشتر توشبوون

[دەستکاری]

ھۆکاری ناوەندی جگەرەکێشان و کەم شیرپێدانی دایک کە ئەمانە دەبنە حاڵەتی پێشکەوتوو، دووبارە توشبوونەوە و بەردەوامی MEE.[٣٥]

بەکارھێنانی یاری منداڵان بە توشبونی دووبارەیی جۆری AOM دژەبەکتریا درێژخایەنەکان، لەکاتێکدا خۆیان حاڵەتی توشبوونی کەمدەکاتەوە لەکاتی وەرگرتنیان، کاردانەوەی نەزانراوی ھەیە لە ئەنجامی بەکارھێنانی زۆر بۆ حاڵەتی لەدەستدانی ھەستی بیستن.

پەیوەندی دارە بە خۆپارێزی ئەمە بە دەرکەوترنی بەکتریا کە خۆی پاراستوە لە دژە بەکتریاکان. بەم جۆرەش پێشینار ناکرێت بۆ بەکارھێنانیان. بەڵگەی ساکار ھەیە کە دەڵێت جێگرەوەی شەکری ئیکسیلیتۆڵ ئەگەری کەمکردنەوەی توشبوانی ھەیە ئەوانەی کە دەڕۆنە یەکەی چاودێری منداڵان.[٣٦] بەڵگەی واش نییە کە تەواوکاری خۆراکی زینک کە بتوانێت حاڵەتی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست کەمبکاتەوە تەنھا لەوانەدا نەبێت کە دەناڵێنن لە کەمی خۆراک وەکو بەدخۆراکەکان.[٣٧]

پرۆبایۆتیک بەلگەیەک نییە بۆ خۆپارێزی لە ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست لەلایەن منداڵەوە.[٣٨]

بەڕێوەبەردن

[دەستکاری]

وەرگرتنی دەرمانی ئازار شکێن لەڕێی وەرگرتنیان بە دەم کاریگەرە بۆ ساڕێژ کردنی ئازاری ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست ئەوانیش وەکو پاراسیتامۆل و ئیبۆپرۆفین ئەسیتامینۆفین و ئەوانەی ماددەی ئەفیونیان تیادایە. بەڵگە بۆ ھەمویان نییە،[٣٩] لە قەترەکانی گوێ کە کاریگەری ھەبووە ئینتیپیرین و بێنزۆکایین (antipyrine and benzocaine),[٤٠] پێشنیار ناکرێت بە بەکارھێنانی دژەبەکتریاکانی دەرزی و دژەبەکتریای ئەلھیستامین ئەگەر لەڕێی لووت یان دەمیش بێت لەبەر ئەوەی کەمی ماددەی سوودبەخش و مەترسی زیانی لاوەکی.[٤١] نیوەی ئازاری منداڵان دەڕوات و نامێنێت دوای سێ ڕۆژ بەبی بەکارھێنانی دەرمان و ٩٠٪ ئازاریان نامێنێت لە ٧ بۆ ٨ ڕۆژ.[٤٢] بەلگە نییە بۆ بەکارھێنانی ستیرۆید کە کاریگەری ھەبێت بۆ ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت.[٤٣][٤٤]

دژەتەنەکان

[دەستکاری]

گرنگە ھاوسەنگی نێوان زیان و قازانجی بکەین پێش بەکارھێنانیان بۆ ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت. بەڕەچاوکردنی ئەوەی زیاتر لە ٨٢٪ حاڵەتەکان چاکدەبنەوە بەبێ ئەوەی چارەسەر وەربگرن، پێویستە ٢٠ مندال چارەسەر وەربگرن بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی حاڵەتێک لە ئازاری گوێ، و ٣٣ مندال بۆ ڕێگریکردن لە کونبوون، و ١١ منداڵ بۆ ڕێگریکردن لە توشبوونی گوێیەکەی تریان، بۆ ١٤ منداڵ کە بە دژەبەکتریا چارەسەر دەکرێن، یەک منداڵ حاڵەتی ئیسھالی و ڕشانەوە یان سووربوونەوەی پێست.[٩] لەکاتی ھەبوونی ئازاردا، دەتوانرێت ئازارشکێنەکان بەکاربھێنرێن. بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستیان بەھۆی جەراعەتەوە، بەکارھینانی دژەبەکتریاکان یارمەتیان نادات بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبونیان بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دوای نەشتەرگەری.[٤٥]

بۆ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان کەمترە لە ٢٤ مانگ و تووشی ھەوکردنی دوانەیی گوێی ناوەڕاستی سەخت دەبن، لێرەدا بەڵگە ھەیە کە سوودەکانی دژەبەکتریاکان زیاترە لە زیانەکانیان.[٩] بەسەرچوونەوەی کۆکرینی ٢٠١٥ تێیدا ھاتووە کە چاوەڕوانکردنی چاکبوونەوەی مندالی زیاتر لە ٧ مانگ باشترینە بۆ ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی سەخت و ناس.[٤٥]

بەربڵاوبوون

[دەستکاری]

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست زۆر باوە لە نێو منداڵان. باوترین حالەتە کە لە ئەمریکا چاودێری لەسەر دەکرێت بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان.[١٧] ھەوکردنەکە ساڵانە کاریگەری لەسەر ١١٪ خەڵکی جیھان دەکات (٧٠٩ کەیس ھەیە)، لەم نێوانەدا نیوەیان تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵانەوەیە.[١١] ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست وایکردووە کە تەنیا لە ساڵی ٢٠١٣ ببێتە ھۆی مردنی ٢٬٤٠٠ کەس، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەکان بەرەو کەمبوونەوە چوونە بەراورد بە ساڵی ١٩٩٠ کە ٤٬٩٠٠ کەس پێی مردن.[١٥]

ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست بە زمانی ئینگلیزی پێی دەگوترێت (Otitis media)، وشەی otitis لە زمانی یۆنانی کۆندا بەمانای ھەوکردنی گوێ دەھات، ھەروەھا وشەی media لە زمانی لاتیندا بەمانای ناوەڕاست دێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Qureishi A، Lee Y، Belfield K، Birchall JP، Daniel M (January 2014). «Update on otitis media - prevention and treatment». Infection and Drug Resistance. 7: 15–24. doi:10.2147/IDR.S39637. PMC 3894142. PMID 24453496.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  2. ^ ئ ا ب پ Lieberthal AS، Carroll AE، Chonmaitree T، Ganiats TG، Hoberman A، Jackson MA، Joffe MD، Miller DT، Rosenfeld RM، Sevilla XD، Schwartz RH، Thomas PA، Tunkel DE (March 2013). «The diagnosis and management of acute otitis media». Pediatrics. 131 (3): e964-99. doi:10.1542/peds.2012-3488. PMID 23439909. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |displayauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Lieberthal AS، Carroll AE، Chonmaitree T، Ganiats TG، Hoberman A، Jackson MA، Joffe MD، Miller DT، Rosenfeld RM، Sevilla XD، Schwartz RH، Thomas PA، Tunkel DE (March 2013). «The diagnosis and management of acute otitis media». Pediatrics. 131 (3): e964-99. doi:10.1542/peds.2012-3488. PMID 23439909. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |displayauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ Minovi A، Dazert S (2014). «Diseases of the middle ear in childhood». GMS Current Topics in Otorhinolaryngology, Head and Neck Surgery. 13: Doc11. doi:10.3205/cto000114. PMC 4273172. PMID 25587371.
  5. ^ Emmett SD، Kokesh J، Kaylie D (November 2018). «Chronic Ear Disease». The Medical Clinics of North America. 102 (6): 1063–1079. doi:10.1016/j.mcna.2018.06.008. PMID 30342609.
  6. ^ «Ear disease in Aboriginal and Torres Strait Islander children» (PDF). AIHW. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. ^ Coker TR، Chan LS، Newberry SJ، Limbos MA، Suttorp MJ، Shekelle PG، Takata GS (November 2010). «Diagnosis, microbial epidemiology, and antibiotic treatment of acute otitis media in children: a systematic review». JAMA. 304 (19): 2161–9. doi:10.1001/jama.2010.1651. PMID 21081729.
  8. ^ ئ ا ب «Otitis Media: Physician Information Sheet (Pediatrics)». cdc.gov. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. ^ ئ ا ب Venekamp RP، Sanders SL، Glasziou PP، Del Mar CB، Rovers MM (June 2015). «Antibiotics for acute otitis media in children». The Cochrane Database of Systematic Reviews. 6 (6): CD000219. doi:10.1002/14651858.CD000219.pub4. PMC 7043305. PMID 26099233.
  10. ^ Venekamp RP، Burton MJ، van Dongen TM، van der Heijden GJ، van Zon A، Schilder AG (June 2016). «Antibiotics for otitis media with effusion in children». The Cochrane Database of Systematic Reviews (6): CD009163. doi:10.1002/14651858.CD009163.pub3. PMC 7117560. PMID 27290722.
  11. ^ ئ ا ب پ ت Monasta L، Ronfani L، Marchetti F، Montico M، Vecchi Brumatti L، Bavcar A، Grasso D، Barbiero C، Tamburlini G (2012). «Burden of disease caused by otitis media: systematic review and global estimates». PLOS ONE. 7 (4): e36226. Bibcode:2012PLoSO...736226M. doi:10.1371/journal.pone.0036226. PMC 3340347. PMID 22558393. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |displayauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  12. ^ ئ ا ب Vos T، Barber RM، Bell B، Bertozzi-Villa A، Biryukov S، Bolliger I، et al. (Global Burden of Disease Study 2013 Collaborators) (August 2015). «Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 301 acute and chronic diseases and injuries in 188 countries, 1990–2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. 386 (9995): 743–800. doi:10.1016/s0140-6736(15)60692-4. PMC 4561509. PMID 26063472.
  13. ^ Erasmus T (2012-09-17). «Chronic suppurative otitis media». Continuing Medical Education. 30 (9): 335–336–336. ISSN 2078-5143. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی بەدەستھێنان= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  14. ^ Wang H، Naghavi M، Allen C، Barber RM، Bhutta ZA، Carter A، et al. (GBD 2015 Mortality and Causes of Death Collaborators) (October 2016). «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. 388 (10053): 1459–1544. doi:10.1016/s0140-6736(16)31012-1. PMC 5388903. PMID 27733281.
  15. ^ ئ ا GBD 2013 Mortality Causes of Death Collaborators (January 2015). «Global, regional, and national age-sex specific all-cause and cause-specific mortality for 240 causes of death, 1990-2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. 385 (9963): 117–71. doi:10.1016/S0140-6736(14)61682-2. PMC 4340604. PMID 25530442. {{cite journal}}: |last= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  16. ^ Bluestone CD (2005). Eustachian tube: structure, function, role in otitis media. Hamilton, London: BC Decker. pp. 1–219. ISBN 978-1-55009-066-6.
  17. ^ ئ ا ب Donaldson JD. «Acute Otitis Media». Medscape. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  18. ^ Laine MK، Tähtinen PA، Ruuskanen O، Huovinen P، Ruohola A (May 2010). «Symptoms or symptom-based scores cannot predict acute otitis media at otitis-prone age». Pediatrics. 125 (5): e1154-61. doi:10.1542/peds.2009-2689. PMID 20368317. S2CID 709374.
  19. ^ Shaikh N، Hoberman A، Kaleida PH، Ploof DL، Paradise JL (May 2010). «Videos in clinical medicine. Diagnosing otitis media--otoscopy and cerumen removal». The New England Journal of Medicine. 362 (20): e62. doi:10.1056/NEJMvcm0904397. PMID 20484393.
  20. ^ Patel MM، Eisenberg L، Witsell D، Schulz KA (October 2008). «Assessment of acute otitis externa and otitis media with effusion performance measures in otolaryngology practices». Otolaryngology–Head and Neck Surgery. 139 (4): 490–494. doi:10.1016/j.otohns.2008.07.030. PMID 18922333. S2CID 24036039.
  21. ^ Shaikh N، Hoberman A، Rockette HE، Kurs-Lasky M (March 28, 2012). «Development of an algorithm for the diagnosis of otitis media» (PDF). Academic Pediatrics (Submitted manuscript). 12 (3): 214–8. doi:10.1016/j.acap.2012.01.007. PMID 22459064. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی بەدەستھێنان= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  22. ^ Roberts DB (April 1980). «The etiology of bullous myringitis and the role of mycoplasmas in ear disease: a review». Pediatrics. 65 (4): 761–6. PMID 7367083.
  23. ^ Benninger MS (March 2008). «Acute bacterial rhinosinusitis and otitis media: changes in pathogenicity following widespread use of pneumococcal conjugate vaccine». Otolaryngology–Head and Neck Surgery. 138 (3): 274–8. doi:10.1016/j.otohns.2007.11.011. PMID 18312870. S2CID 207300175.
  24. ^ «Glue Ear». NHS Choices. Department of Health. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  25. ^ Rosenfeld RM، Culpepper L، Yawn B، Mahoney MC (June 2004). «Otitis media with effusion clinical practice guideline». American Family Physician. 69 (12): 2776, 2778–9. PMID 15222643.
  26. ^ «Otitis media with effusion: MedlinePlus Medical Encyclopedia». U.S. National Library of Medicine. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  27. ^ Owen MJ، Baldwin CD، Swank PR، Pannu AK، Johnson DL، Howie VM (November 1993). «Relation of infant feeding practices, cigarette smoke exposure, and group child care to the onset and duration of otitis media with effusion in the first two years of life». The Journal of Pediatrics. 123 (5): 702–11. doi:10.1016/S0022-3476(05)80843-1. PMID 8229477.
  28. ^ ئ ا Acuin J، WHO Dept. of Child and Adolescent Health and Development، WHO Programme for the Prevention of Blindness and Deafness (2004). Chronic suppurative otitis media: burden of illness and management options. Geneve: World Health Organization. hdl:10665/42941. ISBN 978-92-4-159158-4.
  29. ^ ئ ا Lawrence R (2016). Breastfeeding: a guide for the medical profession, 8th edition. Philadelphia, PA: Elsevier. pp. 216–217. ISBN 978-0-323-35776-0.
  30. ^ ئ ا Fortanier، Alexandre C. (28 May 2019). «Pneumococcal conjugate vaccines for preventing acute otitis media in children». The Cochrane Database of Systematic Reviews. 5: CD001480. doi:10.1002/14651858.CD001480.pub5. ISSN 1469-493X. PMC 6537667. PMID 31135969. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  31. ^ ئ ا Norhayati MN، Ho JJ، Azman MY (October 2017). «Influenza vaccines for preventing acute otitis media in infants and children». The Cochrane Database of Systematic Reviews. 10: CD010089. doi:10.1002/14651858.CD010089.pub3. PMC 6485791. PMID 29039160.
  32. ^ Norhayati MN، Ho JJ، Azman MY (October 2017). «Influenza vaccines for preventing acute otitis media in infants and children». The Cochrane Database of Systematic Reviews. 10: CD010089. doi:10.1002/14651858.CD010089.pub3. PMC 6485791. PMID 29039160.
  33. ^ Pukander J، Luotonen J، Timonen M، Karma P (1985). «Risk factors affecting the occurrence of acute otitis media among 2-3-year-old urban children». Acta Oto-Laryngologica. 100 (3–4): 260–5. doi:10.3109/00016488509104788. PMID 4061076.
  34. ^ Etzel RA (February 1987). «Smoke and ear effusions». Pediatrics. 79 (2): 309–11. PMID 3808812.
  35. ^ Owen MJ، Baldwin CD، Swank PR، Pannu AK، Johnson DL، Howie VM (November 1993). «Relation of infant feeding practices, cigarette smoke exposure, and group child care to the onset and duration of otitis media with effusion in the first two years of life». The Journal of Pediatrics. 123 (5): 702–11. doi:10.1016/S0022-3476(05)80843-1. PMID 8229477.
  36. ^ Azarpazhooh A، Lawrence HP، Shah PS (August 2016). «Xylitol for preventing acute otitis media in children up to 12 years of age». The Cochrane Database of Systematic Reviews (8): CD007095. doi:10.1002/14651858.CD007095.pub3. PMID 27486835. open access
  37. ^ Gulani A، Sachdev HS (June 2014). «Zinc supplements for preventing otitis media». The Cochrane Database of Systematic Reviews. 6 (6): CD006639. doi:10.1002/14651858.CD006639.pub4. PMID 24974096.
  38. ^ Scott، Anna M (18 June 2019). «Probiotics for preventing acute otitis media in children». Cochrane Database of Systematic Reviews. 6: CD012941. doi:10.1002/14651858.CD012941.pub2. PMC 6580359. PMID 31210358. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  39. ^ Sjoukes A، Venekamp RP، van de Pol AC، Hay AD، Little P، Schilder AG، Damoiseaux RA (December 2016). «Paracetamol (acetaminophen) or non-steroidal anti-inflammatory drugs, alone or combined, for pain relief in acute otitis media in children» (PDF). The Cochrane Database of Systematic Reviews. 12: CD011534. doi:10.1002/14651858.CD011534.pub2. hdl:1983/674e6e70-25c3-4193-8eba-a6a4c0cad1a0. PMC 6463789. PMID 27977844. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی بەدەستھێنان= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  40. ^ Sattout A (February 2008). «Best evidence topic reports. Bet 1. The role of topical analgesia in acute otitis media». Emergency Medicine Journal. 25 (2): 103–4. doi:10.1136/emj.2007.056648. PMID 18212148.
  41. ^ Coleman C، Moore M (July 2008). Coleman C (ed.). «Decongestants and antihistamines for acute otitis media in children». The Cochrane Database of Systematic Reviews (3): CD001727. doi:10.1002/14651858.CD001727.pub4. PMID 18646076. داڕێژە:Retracted
  42. ^ Thompson M، Vodicka TA، Blair PS، Buckley DI، Heneghan C، Hay AD (December 2013). «Duration of symptoms of respiratory tract infections in children: systematic review». BMJ. 347: f7027. doi:10.1136/bmj.f7027. PMC 3898587. PMID 24335668.
  43. ^ Principi N، Bianchini S، Baggi E، Esposito S (February 2013). «No evidence for the effectiveness of systemic corticosteroids in acute pharyngitis, community-acquired pneumonia and acute otitis media». European Journal of Clinical Microbiology & Infectious Diseases. 32 (2): 151–60. doi:10.1007/s10096-012-1747-y. PMC 7087613. PMID 22993127.
  44. ^ Ranakusuma RW، Pitoyo Y، Safitri ED، Thorning S، Beller EM، Sastroasmoro S، Del Mar CB (March 2018). «Systemic corticosteroids for acute otitis media in children» (PDF). The Cochrane Database of Systematic Reviews. 3: CD012289. doi:10.1002/14651858.CD012289.pub2. PMC 6492450. PMID 29543327. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی بەدەستھێنان= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  45. ^ ئ ا Verschuur HP، de Wever WW، van Benthem PP (2004). «Antibiotic prophylaxis in clean and clean-contaminated ear surgery». The Cochrane Database of Systematic Reviews (3): CD003996. doi:10.1002/14651858.CD003996.pub2. PMID 15266512.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]