بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شیرپێدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
منداڵێکی ساوا شیری پێدەدرێت
پوختەی بابەت لە ڤیدیۆیەک

شیرپێدان یان شیرپێدانی سنگ ئەو پرۆسەیەیە کە شیری دایک دەدرێت بە منداڵ.[١] شیری دایک لەوانەیە لە مەمکەوە بێت، یان ڕەنگە پەمپ بکرێت و بدرێت بە کۆرپە. ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڕێنمایی دەدات کە شیرپێدان لە یەکەم کاتژمێری لەدایکبوونی منداڵەکە دەستپێبکات و بەو شێوەیەی کە منداڵەکە دەیەوێت بەردەوام بێت.[٢] ڕێکخراوە تەندروستییەکان، لەوانەش WHO، پێشنیاری شیرپێدانی تایبەت دەکەن بۆ ماوەی شەش مانگ.[٣][٤][٥] ئەمەش واتە ھیچ خواردن و خواردنەوەیەکی تر، جگە لە ڤیتامین دی، بە شێوەیەکی گشتی نەدرێت بە منداڵ.[٦] ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی پێشنیاری شیرپێدانی تایبەت دەکات بۆ ٦ مانگی یەکەمی ژیانی کۆرپە، دواتر بەردەوامبوونی شیرپێدان بە خۆراکی تەواوکەری گونجاو بۆ ماوەی ٢ ساڵ و دواتر.[٣][٤] لە کۆی ١٣٥ ملیۆن کۆرپە کە ساڵانە لەدایک دەبن، تەنھا ٤٢٪یان لە ماوەی یەکەم کاتژمێری تەمەندا شیری دایکیان پێدەدرێت، تەنھا ٣٨٪ی دایکان لە ماوەی شەش مانگی یەکەمدا شیرپێدانی تایبەت ئەنجام دەدەن، ھەروەھا ٥٨٪ی دایکان تا تەمەنی دوو ساڵیی کۆرپە بەردەوامن لە شیرپێدان.[٣]

شیرپێدان کۆمەڵێک سوودی ھەیە بۆ ھەردوو دایک و کۆرپە.[٤][٧] زیادبوونی شیرپێدان بۆ ئاستێکی نزیکەی گشتگیر لە وڵاتانی کەم داھات و مامناوەنددا دەتوانێت ساڵانە ڕێگری بکات لە مردنی نزیکەی ٨٢٠٫٠٠٠ مردنی منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵان.[٨] شیرپێدان مەترسی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسەدان، ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست، نیشانەکانی مردنی لەناکاوی کۆرپە (SIDS) و سکچوون بۆ کۆرپە کەمدەکاتەوە، چ لە وڵاتانی پەرەئەستێن و چ لە وڵاتانی پێشکەوتوو.[٣][٤][٩] :13سوودەکانی دیکە پێشنیار کراون کە بریتین لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە ئاسمایی و ھەستیاریی خۆراک و شەکرە.[٤][٨] ھەروەھا شیرپێدان ڕەنگە گەشەی ژیریی باشتر بکات و مەترسی قەڵەوی لە تەمەنی گەورەییدا کەم بکاتەوە.[٣][١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Breastfeeding and Breast Milk: Condition Information». National Institute of Child Health and Human Development. National Institutes of Health (NIH), U.S. Department of Health and Human Services. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ «Infant and young child feeding Fact sheet N°342». WHO. February 2014. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ ت «Infant and young child feeding Fact sheet N°342». World Health Organization (WHO). ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ب پ ت Johnston M، Landers S، Noble L، Szucs K، Viehmann L (March 2012). «Breastfeeding and the use of human milk». Pediatrics. 129 (3): e827–e841. doi:10.1542/peds.2011-3552. PMID 22371471. لە 5 August 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Kramer MS، Kakuma R (August 2012). «Optimal duration of exclusive breastfeeding». The Cochrane Database of Systematic Reviews. 2012 (8): CD003517. doi:10.1002/14651858.CD003517.pub2. PMC 7154583. PMID 22895934.
  6. ^ «Breastfeeding».
  7. ^ Ip S، Chung M، Raman G، Trikalinos TA، Lau J (October 2009). «A summary of the Agency for Healthcare Research and Quality's evidence report on breastfeeding in developed countries». Breastfeeding Medicine. 4 (Suppl 1): S17–S30. doi:10.1089/bfm.2009.0050. PMID 19827919.
  8. ^ ئ ا Victora CG، Bahl R، Barros AJ، França GV، Horton S، Krasevec J، Murch S، Sankar MJ، Walker N، Rollins NC (January 2016). «Breastfeeding in the 21st century: epidemiology, mechanisms, and lifelong effect». Lancet. 387 (10017): 475–490. doi:10.1016/s0140-6736(15)01024-7. PMID 26869575. {{cite journal}}: |hdl-access= پێویستی بە |hdl= ھەیە (یارمەتی)
  9. ^ Eglash A، Leeper K (2020). The Little Green Book of Breastfeeding Management for Physicians & Other Healthcare Providers (7 ed.). Madison, WI: The Institute for the Advancement of Breastfeeding and Lactation Education. ISBN 978-0-9987789-0-7.
  10. ^ Lawrence RA، Lawrence RM (1 January 2011). Breastfeeding: A Guide for the Medical Profession. Elsevier Health Sciences. pp. 227–228. ISBN 978-1-4377-0788-5. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]