ئۆبژە
Jump to navigation
Jump to search
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
ئۆبژە زاراوەیەک لە زاراوەکانی فەلسەفەیە کە زۆرتر لە بەرامبەر سوبژەوە بەکار دێ. مەبەست لە ئۆبژە ئەو شتە دەرھەست یا بەرھەستەیە کە لە لایەن زەینی ناسکاری مرۆڤەوە (سوبژە) ئەکەوێتە بەر ناسین،[١] ئەو شتەیە کە شیاوی نیشاندان و ڕاگەیاندن و ناساندنە بە زەین. [٢] بە زمانی سادەتر، سوبژە ئەوەیە کە ئەڕوانێ و بیر ئەکاتەوە و قسە ئەکا، ئۆبژە ئەوەیە کە پیا ئەڕوانرێ و بیری لێ ئەکرێتەوە و قسەی لێ ئەکرێ. [٣]
لە ھەندێ قوتابخانەی فەلسەفیدا ئۆبژە ھەمان زەینە و لە ھەندێ قوتابخانەی تردا بەتەواوی لە زەین جیاوازە.
وشەڕەتناسی[دەستکاری]
وشەی ئۆبژە لە وشەی objet -ی زمانی فەڕانسەوە ھاتووە، کە ئەویش خۆی لە وشەی objectum -ی لاتینەوە کەوتووە کە بە مانای "شتی لە پێشدا دانراو" دێ.[٤] لە فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبیدا وشەی بەرناس وەکوو بەرامبەرێکی کوردی بۆ ئۆبژە پێشنیار کراوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبی، بەختیار سەجادی، محەمەد مەحموودی، چاپی یەکەم، ٢٠٠٤
- ^ وتاری ئینسایکلۆپیدیای فەلەسەفەی ستەنفۆرد لەسەر ئۆبژە، بەشی A formal sense of object.
- ^ فەرھەنگی سەرھێڵی واژەیاب (فارسی)
- ^ object entry in etymonline.com
![]() | ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |