شانشینی بەھەشت (فیلم)
| شانشینی بەھەشت | |
|---|---|
| دەرھێنەر | ڕیدلی سکۆت |
| بەرھەمھێنەر | ڕیدلی سکۆت |
| نووسەر | ویلیام مۆناھان |
| ئەکتەران |
|
| وێنەگری سینەمایی | جۆن ماتیسۆن |
| مۆنتاژ | دۆدی دۆرن |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
| بڵاوکردنەوە | فۆکسی سەدەی ٢٠ەم[٢] (جیھان) وارنەر برۆس پیکچەرز (ھیندستان) |
| دەرچوون | |
| ماوەی فیلم | ١٤٤ دەقە[٣] |
| وڵات | |
| زمان | ئینگلیزی |
| تێچوون | ١٣٠ ملیۆن دۆلار[٢] |
| داھات | ٢١٨.١ ملیۆن دۆلار[٢] |
شانشینی بەھەشت فیلمێکی درامای مێژوویی ساڵی ٢٠٠٥ە کە ڕیدلی سکۆت دەرهێنەر و بەرهەمهێنەریەتی و ویلیام مۆناهان نووسیوێتی، و کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگی وەک ئۆرلاندۆ بلۆم، ئێڤا گرین، جێرمی ئایرۆنز، غەسسان مەسعوود، ئێدوارد نۆرتن، لیام نیسن تێدا کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی بەیەکەوە ڕۆڵ لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە مێژووییەدا ببینن. بەشێکی زۆری فیلمەکە لە شاری وەرزازات لە وڵاتی مەغریب وێنەی گیراوە.
فیلمەکە وێنەی ئەو ڕووداوانە دەکێشێت کە بوونە هۆی دەستپێکردنی سێیەم هەڵمەتی خاچپەرستان، و زیاتر تەرکیز دەخاتە سەر بالیانی ئیبلین کە بۆ بەرگریکردن لە شانشینی قودس لە بەرامبەر سوڵتان سەڵاحەددینی ئەییووبی دەجەنگێت.
فیلمەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٥ لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەمەوە بڵاو کرایەوە و لە کاتی نمایشکردنی لە سینەماکاندا پێداچوونەوە و ڕەخنەی جیاوازی تێکەڵاو لە نێوان ئەرێنی و نەرێنی پێگەیشت. دواتر وەشانێکی تایبەتی دەرهێنەر لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ بڵاو کرایەوە کە پێداچوونەوەی زۆر ئەرێنی تری لێ کرا. داهاتی فیلمەکەش لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە ٢١٨ ملیۆن دۆلار.
چیرۆک
[دەستکاری]لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لە فەڕەنسا، خاچپەرستەکان سەردانی گوندی بالیان دەکەن، کە ئاسنگەرێکە و بەدەست خەمێکی قووڵەوە دەناڵێنێت چونکە هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت پاش لەبارچوونی منداڵەکەی، لەوێش سەرکردەی گرووپەکە خۆی وەک باوکی بالیان دەناسێنێت کە پلەی (بارۆن)ی هەیە (کە پلەیەکی بەرزی دەرەبەگایەتییە لە ئەورووپای کۆندا)، داوای لێدەکات لەگەڵیدا بگەڕێتەوە بۆ خاکی پیرۆز، بەڵام بالیان داواکارییەکەی ڕەت دەکاتەوە. دواتر لە شەودا، بالیان زڕبراکەی دەکوژێت کە قەشەیەکی چاوبرسی و بێڕەوشتی گوندەکەیە دوای ئەوەی بۆی دەردەکەوێت فەرمانی داوە سەری تەرمی هاوسەرەکەی بالیان پێش نێژرانی بپەڕێنن و خاچەکەی ملیشی دزیوە. ڕۆژی دواتر، بالیان ڕای دەگۆڕێت و دەچێتە گرووپەکەی باوکییەوە بە هیوای دەستکەوتنی لێخۆشبوون لە گوناهەکانی خۆی و هاوسەرەکەی لە شاری قودس (چونکە باوەڕیان وابوو چوونیان بۆ ئەو خاکە پیرۆزە گوناهەکانیان دەسڕێتەوە و ڕزگاربوونی ڕۆحییان پێ دەبەخشێت). پاش کەمێک ڕووبەڕووی ئەو سەربازانە دەبنەوە کە لەلایەن برازاکەی گۆدفرییەوە نێردراون بۆ دەستگیرکردنی بالیان (بەهۆی کوشتنی زڕبراکەیەوە)، لە میانی ئەو شەڕ و بەیەکدادانەدا زۆر کەس لە هەردوو لایەنەکە دەکوژرێن و تیرێک بەر گۆدفری باوکی بالیان دەکەوێت. کاتێک دەگەنە شاری مێسینا، دەمەقاڵێ و بەریەککەوتنێک لە نێوانیان و گیی لوزینیان دروست دەبێت کە بڕیارە لە داهاتوودا ببێتە پاشای قودس چونکە ناوبراو دەیەوێت بە هاوکاریی سوارچاکانی پەرستگا کە گرووپێکی سەربازیی دڕندە و توندڕەوی دژە موسوڵمان بوون، ئەو ڕێککەوتننامە و ئاگربەستەی نێوان وڵاتانی خاچپەرست و سوڵتان سەڵاحەدددینی ئەییووبی هەڵبووەشێنێتەوە. پێش ئەوەی بەهۆی برینەکەیەوە بمرێت، گۆدفری پلەی سوارچاکی دەبەخشێتە بالیان و دەیکاتە بارۆنی نوێی ئیبلین و فەرمانی پێدەکات پارێزگاری لە بێدەسەڵاتەکان بکات.
بالیان بە کەشتی بەرەو خاکی پیرۆز بەڕێدەکەوێت، بەڵام کەشتییەکەیان لە ئەنجامی زریانێکدا تێکدەشکێت و لەسەر کەناراوەکە گیر دەخوات، بەمەش تەنها خۆی وەک تاقە کەس بە زیندوویی لەو ڕووداوەدا ڕزگاری دەبێت. بالیان لە بیابانەوە بەرەو قودس بەڕێدەکەوێت و ئەو ئەسپە دەدۆزێتەوە کە لە تێکچوونی کەشتییەکە ڕزگاری بووبوو، بەڵام لەسەر ئەسپەکە لەگەڵ سوارچاکێکی موسوڵماندا تووشی شەڕ دەبێت. سوارچاکە موسڵمانەکە دەکوژێت بەڵام بەزەیی بە کۆیلەکەیدا دێتەوە و نایکوژێت، پاشان کۆیلەکە ڕێگەی بەرەو قودس نیشان دەدات. کاتێک دەگەنە شارەکە، بالیان کۆیلەکە ئازاد دەکات؛ کۆیلەکەش پێی دەڵێت کە ئەم بەزەیی و ڕەوشتبەرزییەی دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ڕێزی موسوڵمانان. بالیان لەگەڵ سەرکردەکانی قودس کۆدەبێتەوە: پاشا باڵدوینی چوارەم، کە تووشی نەخۆشیی گولی بووبوو؛ تایبیریاس، مارشاڵی قودس، کە پێی ڕادەگەیەنێت سەڵاحەددین لە کوشتنی سوارچاکەکە خۆشبووە؛ وە شازادە سیبیلای خوشکی پاشا، کە هاوسەری (گیی لوزینیان)یە. بالیان دەچێتە زەوییە بەمیراتماوەکەی لە ئیبلین شارەزاییە ئەندازیارییەکانی بەکاردێنێت بۆ یارمەتیدانی دانیشتووانە دەستکورتەکەی لە ئاودێریکردنی زەوییەکاندا؛ سیبیلاش لەوکاتە سەردانی دەکات و دەکەونە خۆشەویستیی یەکترەوە.
گیی لوزینیان و هاوپەیمانەکەی، ڕیناڵد دێ شاتیۆنی دڵڕەق، هێرش دەکەنە سەر چەندین کاروانی موسوڵمانان، ئەمەش سەڵاحەددین تووڕە دەکات و هانی دەدات بەرەو قەڵاکەی ڕیناڵد بەڕێبکەوێت. لەسەر ئەو هێرشە بێمۆڵەتانەش، چەندین سوارچاکی پەرستگا لەسێدارە دەدرێن. بالیان لەسەر داوای پاشا بەرگری لە قەڵاکە و گوندنشینەکانی دەوروبەری دەکات سەرباری ئەوەی ژمارەی سەربازەکانی زۆر کەمتر بوو. دوای جەنگێکی سەخت کە بە تێکشکانی خاچپەرستەکان کۆتایی دێت، بالیان ڕووبەڕووی ئەو کۆیلەیە دەبێتەوە کە پێشتر ئازادی کردبوو، و بۆی دەردەکەوێت کە ئەو لە ڕاستیدا عیمادەددینی ئەسفەهانی ڕاوێژکاری سەڵاحەددین بووە. عیمادەددین بەهۆی چاکەکەی پێشووی بالیانەوە ئازادی دەکات. دواتر سەڵاحەددین و باڵدوین لەگەڵ سوپاکانیان دەگەنە یەکتر و دانوستان لەسەر ئاگربەست دەکەن. دوای سزادانی ڕیناڵد و گیی لوزینیان، باڵدوین کە جەستەی بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە زۆر بێهێز ببوو لە بالیان داوا دەکات هاوسەرگیری لەگەڵ سیبیلا بکات و سەرکردایەتیی سوپا بگرێتە دەست، بەڵام بالیان ڕەتی دەکاتەوە چونکە نایەوێت ببێتە هۆکاری لەسێدارەدانی گیی لوزینیان. سیبیلا بە بالیان دەڵێت کە ڕەنگە ڕۆژێک بێت خۆزگە بخوازێت خراپەیەکی بچووکی بکردایە لەپێناو بەدەستهێنانی چاکەیەکی گەورەتردا، و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە بەجێیدەهێڵێت. پاشان باڵدوین گیان لەدەستدەدات و کوڕەکەی سیبیلا دەبێتە جێنشینی. سیبیلا وەک فەرمانڕەوای کاتی ئاشتییەکەی لەگەڵ سەڵاحەددین دەپارێزێت. بەڵام کاتێک بە تۆقین و ئازارێکی زۆرەوە بۆی دەردەکەوێت کە کوڕەکەشی وەک خاڵی تووشی نەخۆشی گولی بووە، بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە، کاتێک لە ئامێزیدا نووستووە ژەهری دەرخوارد دەدات، و دواتر تاجەکە ڕادەستی گیی لوزینیان دەکات.
گیی لوزینیان جەنگ دژی موسوڵمانان ڕادەگەیەنێت و هەوڵی تیرۆرکردنی بالیان دەدات، بەڵام بالیان بە ئەستەم ڕزگاری دەبێت؛ هەروەها ڕیناڵد ئازاد دەکات، کە ئەویش هەڵدەستێت بە کوشتنی خوشکەکەی سەڵاحەددین. سەرەڕای ئەوەی بالیان ئامۆژگاری کردن لە نزیک سەرچاوەکانی ئاوی قودس بمێننەوە، گیی لوزینیان بەرەو جەنگ کەوتە بیابان لە شەڕی حەتین موسوڵمانان بە تەواوی بەسەر سوپای خاچپەرستەکاندا زاڵ بوون. تایبیریاس بەرەو قوبرس بەڕێدەکەوێت، لەکاتێکدا بالیان بۆ پاراستنی خەڵکەکە دەمێنێتەوە. دوای گەمارۆدانێکی وێرانکەری سێ ڕۆژە، سەڵاحەددین لەگەڵ بالیان دەکەوێتە گفتوگۆوە، بەڵام بالیان دووپاتی دەکاتەوە کە بەرلەوەی سەڵاحەددین دەستی بەسەر قودسدا بگرێت، شارەکە وێران دەکات. لە بەرامبەر وەرگرتنی شارەکەدا، سەڵاحەدین بەڵێنی دەربازبوونی ئارام بە هەموو مەسیحییەکانی ناو قودس دەدات. بەم مەرجانە بالیان قودس ڕادەستی سەڵاحەددین دەکات و مەسیحییەکان شارەکە بەجێدەهێڵن. بالیان لە شەڕە شمشێرێکدا بەسەر گیی لوزینیان شەرمەزارکراودا سەردەکەوێت و بەزەیی پێدا دێتەوە و نایکوژێت. سیبیلاش دەست لە مافی شاژنی دەکێشێتەوە و لەگەڵ بالیاندا دەگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسا.
دوای چەند ساڵێک، سوارچاکە ئینگلیزەکان لە ڕێگەیاندا بۆ خاکی پیرۆز سەردانی گوندەکەی بالیان دەکەن، کە ئێستا وەک بەرگریکارە ناودارەکەی قودس ناوبانگی دەرکردووە. بالیان داواکاریی پاشای ئینگلتەرا بۆ پەیوەندیکردن بە سوپاکەیەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت من تەنیا ئاسنگەرێکە. دواتر، بالیان کاتێک لەگەڵ سیبیلادا بەرەو ناوچەیەکی نادیار بەڕێدەکەوێت، بە لای گۆڕی هاوسەرەکەیدا تێدەپەڕێت. لە نووسینی کۆتایی فیلمەکەشدا هاتووە کە “دوای نزیکەی هەزار ساڵ، هێشتا ئاشتی لە شانشینی بەهەشدا نەهاتووەتە دی”.
کاست
[دەستکاری]زۆربەی کارەکتەرەکانی ناو فیلمەکە وەشانی خەیاڵیکراوی کەسایەتییە مێژووییەکانن:
- ئۆرلاندۆ بلوم وەک بالیانی ئیبلین
- ئێڤا گرین وەک شازادە سیبیلا
- جێرمی جۆن ئایرۆنز وەک تایبیریاس (ڕەیمۆندی سێیەمی تەرابلوس)
- دەیڤد تیولیس وەک هۆسپیتالەر
- برێندان گلیسۆن وەک ڕیناڵد (ڕیناڵدی شاتیۆن)
- مارتۆن چۆکاش وەک گیی لوزینیان
- ئێدوارد نۆرتن وەک پاشا باڵدوینی چوارەم
- مایکل شین وەک قەشە
- لیام نیسن وەک گۆدفری (باریسانی ئیبلین)
- ڤێلیبۆر تۆپیچ وەک ئەمالریک
- غەسسان مەسعود وەک سەڵاحەددینی ئییووبی
- ئەلێکساندەر سەدیق وەک عیمادەددینی ئەسفەهانی
- خالید نەبەوی وەک مەلا
- جۆن فینچ وەک پاتریارک هەرقلی قودس
- ئولریش تۆمسن وەک گەورەی پەرستشوانان (ژێرار دێ ڕیدفۆرت)
- نیکۆلای کۆستەر واڵداو وەک برازای گۆدفری
- ناتالی کۆکس وەک هاوسەری بالیان
- جیانینا فاسیو وەک خوشکی سەڵاحەدین
- ئاین گلێن وەک پاشا ڕیچاردی یەکەم
- ئەنگوس ڕایت وەک سوارچاکی ڕیچارد
بەرهەمهێنان
[دەستکاری]
وێنەگرتن
[دەستکاری]وێنەگرتنی فیلمەکە لە وەرزازات لە مەغریب ئەنجامدرا، کە پێشتر سکۆت فیلمەکانی جەنگاوەر (٢٠٠٠) و کەوتنی هەڵۆی ڕەش (٢٠٠١)ی لێ وێنەگرتبوو؛ هەروەها لە ئیسپانیاش لە قەڵای لواری (هوێسکا)، سێگۆڤیا، ئاڤیلا، پالما دێل ڕیۆ، و لە سێڤیلیا لە کازا دێ پیلاتۆس و ئەلقەسەر. جۆن ماتیسۆنی وێنەگری سینەمایی، کۆمەڵێک دیمەنی بەرین و پانۆڕامیی تۆمارکرد،[٦] و لەسەر بنەمای دیزاینەکانی ئارثەر ماکسیش، سێتێکی گەورە بۆ قودسی کۆن دروستکرا.[٧]
بەپێی سەرچاوەکان، ئۆرلاندۆ بلوم بۆ گێڕانی ڕۆڵی بالیانی ئیبلین ١٠ کیلۆگرام کێشی خستە سەر کێشی خۆی.[٦]
کاریگەرییە بینراوەکان
[دەستکاری]کۆمپانیای بەریتانی بۆ کاریگەرییە بینراوەکان مۆڤینگ پێکچەر کۆمپانی ٤٤٠ شۆتی کاریگەرییە بینراوەکانی بۆ فیلمەکە ئەنجام دا.[٨] سەرەڕای ئەوەش، کۆمپانیاکانی دەبل نێگەتیڤ و فرێمستۆر بەشدارییان کرد لە تەواوکردنی کارەکانی سی جی ئای لە فیلمەکەدا.[٩]
مۆسیقا
[دەستکاری]مۆسیقاکە لە ڕووی شێواز و ناوەڕۆکەوە جیاوازە لە ساوندتراکی فیلمەکەی پێشتری سکۆت لە ساڵی ٢٠٠٠ جەنگاوەر[١٠] و گەلێک فیلمی دواتریش کە ڕووداوە مێژووییەکان بەرجەستە دەکەن.[١١] ساوندتراکەکە کە ئاوێتەیەکە لە کاریگەرییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کلاسیکی هاوچەرخ و مۆسیقای جەماوەری،[١٠][١١] زۆربەی کارەکانی لەلایەن ئاوازدانەری بەریتانی هاری گرێگسن ویلیامزەوە ئامادەکراوە. تێمای ڤالھالای جێری گۆڵدسمیس لە فیلمی جەنگاوەری سێزدەم و تراکی ڤیدێ کۆر میوم (کە لەلایەن پاتڕیک کاسیدی و هانس زیمەرەوە ئاوازی بۆ دانرابوو، لە وتنی دانیێل دێ نیز و برۆنۆ لازارێتی بوو، و سەرەتا لەلایەن سکۆتەوە لە فیلمی ھانیباڵدا بەکارهێنرابوو)، وەک جێگرەوەی مۆسیقا ڕەسەنەکەی گرێگسن ویلیامز بەکارهێنران.
پێشوازیکردن
[دەستکاری]
بۆکس ئۆفیس
[دەستکاری]فیلمەکە لە ئەمریکا و کانادا لە ڕووی بۆکس ئۆفیسەوە نائومێدکەر بوو؛ بە جۆرێک بەرامبەر بە بودجەی نزیکەی ١٣٠ ملیۆن دۆلاری، تەنیا ٤٧٫٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، بەڵام لە ئەورووپا و ناوچەکانی دیکەی جیهان ئەنجامی باشتری بەدەستھێنا و ١٦٤٫٣ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، بەمەش کۆی گشتیی داهاتی لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە ٢١١٬٦٤٣٬١٥٨ دۆلار.[١٢] هەروەها فیلمەکە لە وڵاتانی عەرەبیش سەرکەوتنی بەدەستھێنا، بەتایبەتی لە میسر. ڕیدلی سکۆت ئاماژەی بەوە کرد کە شکستی بازرگانیی فیلمەکە لە ئەمریکا بەهۆی ڕێکلامی لاوازەوە بووە، بەوەی فیلمەکەیان زیاتر وەک سەرکێشییەکی خۆشەویستی ناساندبوو، لەبری ئەوەی وەک شیکارییەک بۆ ململانێ ئایینییەکان پێشان بدرێت.[١٣] هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە وەشانی ڕەسەنی فیلمەکە دەستکاری کرابوو تا کورتر بێت و هێڵی چیرۆکەکەی سادەتر بێت. ئەم وەشانە “کەمتر ئاڵۆزە” ئەوە بوو کە لە سینەماکاندا نمایش کرا، سەرەڕای ئەوەی سکۆت و بەشێک لە ستافەکەی هەستیان دەکرد فیلمەکە قووڵیی خۆی لەدەستداوە، و لە ڕوونکردنەوەیاندا بۆ مۆنتاژەکە گوتیان: “چوویتەتە ناو کارەکەوە و لە هەموو بەشێک بڕێکی بچووکت بردووە”.[١٤]
وەڵامی ڕەخنەگران
[دەستکاری]ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکانی ڕاتن تۆمەیتۆز ڕایگەیاند کە ٣٩٪ی ڕەخنەگران لە کۆی ١٩٠ ڕەخنەگر پێداچوونەوەی ئەرێنییان بە فیلمەکە داوە. کۆدەنگیی ڕەخنەییی ماڵپەڕەکە دەڵێت: “ئەگەرچی تێڕوانینێکی بابەتییانە و جوان پێشکەشکراوە بۆ هەڵمەتەکانی خاچپەرستان، بەڵام فیلمەکە زۆر ناچێتە قوڵایی بابەتەکە”.[١٥] ماڵپەڕی مێتاکریتیک لەسەر بنەمای پێداچوونەوەی ٤٠ ڕەخنەگر، نمرەی تێکڕای ٦٣ لە ١٠٠ی بەخشیوە بە فیلمەکە، کە نیشانیدەدات پێداچوونەوەکان «بە گشتی ئەرێنی» بوون.[١٦] لە ڕاپڕسی سینەماسکۆرەوە، بینەران نمرەی تێکڕای «–B»یان (لەسەر پێوەری +A تا F) بە فیلمەکە دا.[١٧]
ڕۆجەر ئەبێرت فیلمەکەی بە «سەرسوڕهێنەر» ناوزەند کرد و پێی وابوو پەیامەکەی لە فیلمی جەنگاوەری سکۆت قووڵترە.[٧] ستێفانی زاخارێک لە ماڵپەڕی سالۆن ستایشی وێنەگریی سینەماییی فیلمەکەی کرد، بەڵام بەسەرهاتەکەی بە «شێواو و داپڵۆسێنەر» زانی، شەڕەکانیشی بە «پەڵەیەکی خۆڵەمێشیی درێژ لە ئاکشن کە کەمێک ئاخاوتنی کەوتووەتە نێوان» وەسف کرد.[٦] جەیمس بێراردینێلی نووسیویەتی: «ڕەنگە کاتێک لە هۆڵی سینەما دێیتە دەرەوە هەست نەکەیت زانیاریی مێژووییت زیاتر بووە یان لە جەنگەکانی خاچپەرستان گەیشتوویت، بەڵام بەو ڕەزامەندییە دەچیتە دەرەوە کە دروستکەرانی فیلمەکە ١٤٥ خولەک سینەمای جۆشداو و هەستبزوێنیان پێشکەش کردوویت».[١٨] جێفری ئۆبراین دەڵێت: «پەیامی ڕەشبینانەی فیلمەکە کە باوەڕی بە پاڵەوانی ڕاستەقینە نییە بە شێوازێکی سەیر لەگەڵ وێنەکێشانی دیمەنە حەماسی و پاڵەوانێتییەکانیدا دەگونجێت».[١٩] جان ئابێرس گوتی: ««شانشینی بەهەشت» دەیەوێت پەیامەکەی زۆر لە ڕادەبەدەر سادە بکاتەوە، بۆیە ناتوانێت شوێن بۆ گۆڕانکارییەکانی ناو چیرۆکەکەی بکاتەوە کە بەبێ پێویستی ئاڵۆز کراون».[٢٠]
زۆربەی ئەکتەرانی فیلمەکە ستایشیان لێ کرا. جاک موور ڕۆڵگێڕانی ئێدوارد نۆرتنی لە ڕۆڵی پاشا باڵدوین بە «سەرسوڕهێنەر» وەسف کرد، و گوتی «ئەوەندە دوورە لە هەر شتێک کە پێشتر ئەنجامی داوە کە ئاڵۆزییە ڕاستەقینەکانی بەهرەکەی دەبینین».[٢١] ئەکتەری سوری غەسسان مەسعود بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی سەڵاحەددین ستایش کرا، کە لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بە «هێمن و فێنک وەک پەرداخێک ئاوی سارد» وەسف کرابوو.[٢٢] زاخارێک پێی وابوو شازادە سیبیلەی ئێڤا گرین “پلەیەک لە هێمنیی تێدایە کە دەسەڵات بەسەر دەوروبەریدا دەگرێت”، هەروەها ستایشی دەیڤد تیولیس و جێرمی جۆن ئایرۆنز کرد.[٦]
ئەداکردنی ئەکتەری سەرەکی ئۆرلاندۆ بلوم بە گشتی پێشوازییەکی ساردی لەلایەن ڕەخنەگرانی ئەمریکییەوە لێ کرا؛ بە جۆرێک ڕۆژنامەی بۆستن گلۆب ئاماژەی بەوە کرد کە بلوم “لە ڕۆڵی بالیانی ئیبلیندا ئەوەندەش خراپ نییە”، بەڵام “لە کەسێک دەچێت شوێنی ئەستێرەیەکی ڕاستەقینەی گرتبێتەوە کە هەرگیز ناگات”.[٢٣] ڕەخنەگرانی دیکە دانیا نا بەوەدا کە بالیان زیاتر “جەنگاوەر و بیرمەندێکی ئازا و بەپڕەنسیپ” بوو تا فەرماندەیەکی بەهێز،[٦] و لەبری هێزی جەستەیی مێشکی بەکارهێناوە بۆ بەدەستھێنانی باڵادەستی لە جەنگدا.[٢٤]
لە کاتی بەرهەمهێناندا، ڕیدلی سکۆت ڕاوێژی بە حەمید دەباشی کرد.[٢٥] سکۆت ڕایگەیاند کە دەباشی فیلمەکەی پەسەند کردووە و پشتڕاستی کردووەتەوە: “فیلمەکەم نیشانی موسوڵمانێکی زۆر گرنگ لە شاری نیویۆرک دا، کە مامۆستای زانکۆی کۆڵۆمبیایە، و گوتی ئەمە باشترین بەرجەستەکردنی سەڵاحەددینە کە تا ئێستا بینیبێتی”.[٢٦] دەباشی ستایشی فیلمەکەی کرد بۆ “بەستنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان بە کێشە هاوچەرخەکانەوە” و بە “بەرهەمێکی هونەریی دەرهێنەرێکی گەورە” ناوی برد.[٢٧]
بڵاوکردنەوەی زیاتر و وەشانی دەرهێنەر
[دەستکاری]لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥، ڕیدڵی سکۆت وەشانێکی دەرهێنەری بڵاوکردەوە و گوتی: “ئەمە ئەو وەشانەیە کە دەبوو بڵاوبکرێتەوە”.[٢٨] پێداچووان فیل دێ سێملیێن (بۆ گۆڤاری ئیمپایەر) و براین تالێریکۆ ئاماژەیان بەوە دا کە وەشانی دەرهێنەر زۆر لە وەشانی ڕەسەن باڵاتر و باشترە.[٢٩][٣٠]
فیلمەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥دا، وەک بەشێک لە ئاهەنگی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای (فۆکسی سەدەی ٢٠ەم)، تەنیا بۆ یەک شەو بە کوالیتیی 4K نمایش کرایەوە.[٣١]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]
| خەڵاتەکانی شانشینی بەهەشت | |||||
|---|---|---|---|---|---|
| خەڵات | ڕێکەوتی ڕێوڕەسم | پۆل | وەرگر | ئەنجام | |
| خەڵاتەکانی گوڵدن شمۆس | باشترین دیڤیدی/بلورەیی ساڵ | وەشانی تایبەتی ٤-دیسکی دەرهێنەر | پاڵێوراو | ||
| خەڵاتەکانی گویا | ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ | باشترین دیزاینی پۆشاک | جانتی یەیتس | ||
| خەڵاتەکانی فیلمی هۆڵیوود | ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ | ئاوازدانەری ساڵ | هاری گرێگسن ویلیامز (هەروەها بۆ شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆڵابی جلەکە) | براوە | |
| کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی مۆسیقای فیلم | باشترین مۆسیقای ڕەسەن بۆ فیلمی ئاکشن/سەرکێشی | هاری گرێگسن ویلیامز | پاڵێوراو | ||
| خەڵاتەکانی نێودەوڵەتیی سینەمای ئۆنلاین | باشترین دیزاینی پۆشاک | جانتی یەیتس | |||
| دەستەی مۆنتاژکارانی دەنگی فیلم | ٤ی ئاداری ٢٠٠٦ | باشترین مۆنتاژی دەنگ لە فیلمی درێژ – بیانی | |||
| باشترین مۆنتاژی دەنگ لە فیلمی درێژ – مۆسیقا | |||||
| خەڵاتی ساتیلایت | ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ | ئەکتەری بەرز لە ڕۆڵی یاریدەدەر، دراما | ئێدوارد نۆرتن | ||
| دیزاینی بەرهەمهێنان و ئاڕت دایرێکشنی دیار | ئارثەر ماکس | ||||
| دیزاینی پۆشاکی دیار | جانتی یەیتس | ||||
| کاریگەرییە بینراوە دیارەکان | تۆم وود | ||||
| مۆسیقای ڕەسەنی دیار | هاری گرێگسن-ویلیامز | براوە | |||
| خەڵاتەکانی تێن چۆیس | ١٤ی ئابی ٢٠٠٥ | فیلمی هەڵبژێردراو: ئاکشن/سەرکێشی | پاڵێوراو | ||
| ئەکتەری هەڵبژێردراوی فیلم: ئاکشن/سەرکێشی/سریلەر | ئۆرلاندۆ بلوم | ||||
| دیمەنی خۆشەویستیی هەڵبژێردراوی فیلم | ئۆرلاندۆ بلوم و ئێڤا گرین | ||||
| ماچکردنی هەڵبژێردراوی فیلم | |||||
| خەڵاتەکانی کۆمەڵەی کاریگەرییە بینراوەکان | ١٥ی شوباتی ٢٠٠٦ | کاریگەرییە بینراوە یاریدەدەرە دیارەکان لە فیلمی سینەماییدا | وێسلی سیوێل، ڤیکتۆریا ئەلۆنسۆ، تۆم وود، و گاری برۆزێنیچ | براوە | |
| خەڵاتەکانی کەیوان | ٨ی ئاداری ٢٠٢٦ | باشترین بڵاوکراوەی میدیای ماڵەوەی فیلمی کلاسیک | شانشینی بەهەشت: وەشانی دەرهێنەر | پاڵێوراو | [٣٢] |
ڕەخنەی ئەکادیمی و دروستیی مێژوویی
[دەستکاری]لە دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکەوە، لێکۆڵەران لە چوارچێوەی ڕووداوە نێودەوڵەتییە ھاوچەرخەکان و ململانێ ئایینییەکاندا شیکاری و ڕەخنەی جۆراوجۆریان پێشکەش کردووە؛ لەوانە: سیاسەتی گشتیی دوای ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر، کۆلۆنیالیزمی نوێ، ڕۆژھەڵاتناسی، گۆشەنیگای ڕۆژئاواییی فیلمەکە، و مامەڵەکردنی زیانبەخش لەگەڵ جیاوازییەکانی نێوان مەسیحییەت و ئیسلام.[٣٣]
ڕەخنە ئەکادیمییەکان تەرکیزیان خستووەتە سەر ھەردوو ھەڵبژاردنە شێوازی و ھونەرییەکانی دەرھێنەر و وێنەکێشانی پەیوەندییەکی بەناو ئاشتییانەی نێوان مەسیحییەکان و موسوڵمانان لە قودس و شارەکانی دیکەدا.
سیبیلای ڕاستەقینە لە ڕاستیدا دڵسۆزی گیی لوزینیان بوو، بەڵام دروستکەرانی فیلمەکە دەیانویست کارەکتەرەکە "بەهێزتر و داناتر" بێت.[٣٤] هەندێک کەس ئاماژە بەوە دەکەن کە کارەکتەری سیبیلا سەرلەنوێ داڕێژراوەتەوە تا لەگەڵ وێنەی باوی «ژنێکی سەرنجڕاکێش و ئەکزۆتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست» بگونجێت. بەڵام لە بەرامبەردا و لە ڕووی مێژووییەوە، سیبیلا و باڵدوین سەر بە چینێکی دیاری ڕۆژئاوایی بوون کە هەوڵیان دەدا خۆیان لە کلتووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیا بکەنەوە.[٣٥][٣٦] لە کاتێکدا باڵدوین لە گێڕانەوە ھاوچەرخەکاندا وەک گەنجێکی پڕوزە سەرەڕای نەخۆشیی گولییەکەی وەسف کراوە، نووسەر کریستین نۆیفێڵد ئاماژە بەوە دەکات کە وێنەکێشانی لە فیلمەکەدا وەک کەسێکی ناچالاک، ژنمێردی، و بەستراو بە ژوورەکەیەوە نیشانی دەدات؛ جگە لەوەی هیچ تۆمارێکیش نییە کە باسی ئەوە بکات دەمامکی پۆشیبێت بۆ شاردنەوەی نەخۆشییەکەی.[٣٥]
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی «دەیلی تەلەگراف»، جۆناسان ڕایلی-سمیس فیلمەکەی بە «مەترسیدار بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ عەرەب» وەسف کرد، و بە «تێڕوانینی ئوسامە بن لادن بۆ مێژوو» ناوی برد کە «ئاگر بۆ بنچینەگەریی ئیسلامی خۆش دەکات».
جۆن ھارلۆ لە ڕۆژنامەی «تایمز»دا نووسیویەتی کە مەسیحییەت بە شێوەیەکی نەگونجاو پیشان دراوە و بایەخی بڕوای مەسیحی کەم کراوەتەوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی پیشاندانی کەسایەتیی «پاتریارک ھەرەقلی قودس»ەوە.[٣٧]
تۆماس ئێف مەدن، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی سەدەکانی ناوەڕاست و ڕێنێسانس لە زانکۆی سەنت لویس، ڕەخنەی لە شێوازی پیشاندانی جەنگەکانی خاچپەرستان لە فیلمەکەدا گرت:
لەگەڵ ڕووداوەکانی جیهانی ئەمڕۆدا، زۆر جێی داخە جیاوازییەکی ئەوەندە گەورە هەیە لە نێوان ئەوەی مێژوونووسە پسپۆڕەکان دەربارەی جەنگەکانی خاچپەرستان دەیزانن و ئەوەی خەڵکی ئاسایی باوەڕیان پێیەتی. ئەم فیلمەش تەنیا ئەو جیاوازییە زیاتر دەکات. خراپییەکەی لەوەدایە کە بە دەیان مێژوونووسی دیاری جیهان زۆر بە خۆشحاڵییەوە ئامادە بوون یارمەتی سکۆت و مۆناهان بدەن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بە دروستی بخەنە ڕوو.[٣٨]
پۆڵ ھالسۆڵ، پسپۆڕی سەدەکانی ناوەڕاست، بەرگری لە ڕیدلی سکۆت کرد و گوتی: «مێژوونووسان ناتوانن ڕەخنە لە سینەماکاران بگرن لەسەر ئەو بڕیارانەی کە ناچارن بیدەن... [سکۆت] کتێبی مێژوو نانووسێتەوە».[٢٤]
سکۆت گوتی: «ئێمە فیلمەکانمان و کارەکتەرەکانمان لەسەر بنەمای کتێبی چیرۆک دروست دەکەین.»[٣٦] چیرۆکی بالیانی ئیبلین زۆر دەستکاری کرابوو. بالیانی ڕاستەقینە ئاسنگەرێکی فەرەنسی نەبوو، بەڵکو دەسەڵاتدارێکی دیاری شانشینی قودس بوو. کەسایەتییەکانی «گۆدفری ئیبلین» و «هۆسپیتالەر» بە تەواوی خەیاڵی بوون، چیرۆکی کەسەکانی دیکەش کەمێک گۆڕانکارییان تێدا کرابوو. بۆ نموونە، تاوانی ڕیناڵدی شاتیۆن لە تێکشکانی مەسیحییەکاندا بچووک کرایەوە، تاوەکو گیی لوزینیان زیاتر وەک خراپەکاری سەرەکیی چیرۆکەکە دەربکەوێت. [٣٤]
لە وەشانی تایبەتی فیلمەکەدا کە چوار دیسکە، دوو دیسکیان تەرخان کراوە بۆ بەڵگەفیلمێک بە ناوی «ڕێگای ڕزگاربوون». لەناو ئەم بەڵگەفیلمەدا بەشێکی کورت هەیە دەربارەی ڕاستییە مێژوویییەکان بە ناوی «دروستیی داھێنەرانە: زانایان دەدوێن». لەو بەشەدا دکتۆر نانسی کاچیۆلا دەڵێت: سەرەڕای ھەڵە مێژوویییەکان و خەیاڵیکردنی هەندێک وردەکاری بۆ دراما، بەڵام فیلمەکە بە شێوازێکی زۆر باش و بە بەرپرسیارییەتییەوە ئەو سەردەمەی پیشان داوە.
کاچیۆلا هاوڕایە لەگەڵ گۆڕینی کەسایەتییەکان بۆ خەیاڵی، چونکە پێی وایە «دروستکردنی کارەکتەرێک کە بینەر بتوانێت خۆی تێدا ببینێتەوە و پەیوەندیی دەروونی لەگەڵدا پەیدا بکات» بۆ فیلم پێویستە. ئەو دەڵێت: «من وەک پسپۆڕێک لە ڕێگەی ئەو دەقانەی دەیانخوێنمەوە، کاتێکی زۆرم لەگەڵ خەڵکی سەدەکانی ناوەڕاستدا بەسەر بردووە؛ بە ڕاستگۆیی بڵێم، زۆر کەمیان هەن کە ئەگەر ڕووبەڕوو بیانبینم حەزم لێیان بێت.»[٣٩]
ویلیام مۆناهانی سیناریۆنووس، کە لەمێژە خولیای مێژووی ئەو سەردەمەیە، دەڵێت: «ئەگەر هەندێک زانیاری لە فیلمەکەدا نەبن، مانای ئەوە نییە نەمانزانیوە... لە فیلم و درامادا تەنیا ئەو شتانە دادەنێیت کە بۆ چیرۆکەکە دەست دەدەن و سەرکەوتوو دەبن. شکسپیریش هەر بە هەمان شێوە کاری کردووە.»[٤٠]
پڕۆفیسۆر دۆن ماری هێیز دەڵێت: «زۆرێک لە خوێندکاران پێیان وابوو فیلمی شانشینی بەهەشت لە ڕووی سینەماییەوە زۆر چێژبەخش بوو، بەڵام هۆشدارییان دا لەوەی خەڵک بە زانیارییە مێژوویییەکانی هەڵنەخەڵەتێن؛ چونکە پێیان وابوو بە ئەنقەست مێژووەکەی بە لاڕێدا براوە.»[٤١] مێری داهـم دەڵێت: «فیلمی شانشینی بەهەشت تاوتوێکردنی سیاسەت و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دوای ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر بوو، کە تەنیا جلوبەرگی سەدەکانی ناوەڕاستی کرابووە بەر.»[٤٢]
وەشانی درێژکراوەی دەرھێنەر
[دەستکاری]ڕیدلی سکۆت لە وەشانی سینەماییی فیلمی «شانشینی بەهەشت» ناڕازی بوو، چونکە هۆکاری کەمبوونی کوالێتییەکەی دەگەڕاندەوە بۆ گوێگرتنی زۆر لە ڕای بینەرانی تاقیکاری و ڕازیبوون لەسەر داواکەی کۆمپانیای فۆکس بۆ کورتکردنەوەی فیلمەکە بە ٤٥ خولەک. بۆیە خۆی سەرپەرشتیی «وەشانی دەرھێنەر»ی بۆ فیلمەکە کرد، کە لە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٠٥ لە شانۆخانەی لێملی فێرفاکس لە لۆس ئانجلەسی کالیفۆرنیا بڵاو کرایەوە.[٤٣] بەپێچەوانەی وەشانی سینەماییی فیلمەکە کە پێشوازییەکی تێکەڵاوی ڕەخنەگرانی لێ کرا، وەشانی دەرھێنەر پێشوازییەکی زۆر گەرم و ئەرێنیی لەلایەن ڕەخنەگرانی سینەماوە لێ کرا؛ لەوانەش وەرگرتنی چوار ئەستێرە لە گۆڤاری بەریتانیی «تۆتاڵ فیلم» و نمرەی ۱۰ لە ۱۰ لەلایەن «ئای جی ئێن»ەوە.[٤٤][٤٥][٤٦] گۆڤاری «ئیمپایەر» وەشانی نوێی فیلمەکەی بە «فیلمێکی مەزن» وەسف کرد و گوتی: «ئەو ٤٥ خولەکەی بۆ وەشانی دەرهێنەر زیاد کراوە، ڕێک وەک ئەو پارچە بەجێماوانە وان کە بۆ تەواوکردنی وێنەیەکی جوان کەم بوون.»[٣٠] ڕەخنەگرێک ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە کاریگەرترین وەشانی دەرھێنەرە لە هەموو مێژوودا[٢٩] و جەیمس بێراردینێلیش نووسیویەتی کە ئەم وەشانە یارمەتی بینەر دەدات زۆر باشتر لە چیرۆکەکە و هۆکاری ڕەفتاری کەسایەتییەکان تێبگات.[٤٧] لە ساڵی ٢٠٠٥دا، سکۆت گوتی: «ئەمە ئەو وەشانەیە کە دەبوو بڵاو بکرایەتەوە».[٣٠]
دیڤیدیی وەشانی درێژکراوەی دەرهێنەر لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٠٦ بڵاو کرایەوە. ئەم وەشانە چوار دیسکە و ماوەی فیلمەکە نزیکەی سێ کاتژمێر و نیوە (١٩٤ خولەک). فیلمەکە ڕێک وەک فیلمە مێژوویی و گەورەکانی کۆنی هۆڵیوود نمایش دەکرێت—پێش دەستپێکردن مۆسیقایەکی تایبەتی هەیە و لە ناوەڕاستیشیدا پشوویەکی کورتی تێدایە.[٤٣] لە یەکەم وەشانی دیسکی بلو ڕایدا، مۆسیقای دەستپێک و پشووەکەی ناوەڕاست تێدا نەبوو و ماوەی فیلمەکە کەم کرابووەوە بۆ ١٨٩ خولەک؛ بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا و لە وەشانی تایبەت، ئەو بەشانەیان دووبارە بۆ فیلمەکە گەڕاندەوە.[٤٨] لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، وەشانێکی چاککراوە و بەکوالێتیی بەرزتر (ڕیماستەر) لەسەر دیسکی ئاڵترا ئێچ دی بلو-ڕای بڵاو کرایەوە.[٤٩] ئەم وەشانە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥ لە سینەماکانی سەرانسەری ئەمریکاش نمایش کرا، بەڵام تەنیا بۆ یەک شەو بوو.[٥٠]
بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی وەشانی درێژکراوەی فیلمەکە لە بەریتانیا، سکۆت چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئێس تی ڤی ئەنجام دا و باسی لە هۆکار و بیرۆکەی پشت ئەم وەشانە نوێیە کرد.[٥١] کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٦دا لێیان پرسی ئایا بە گشتی دژی نمایشی تاقیکارییە، سکۆت گوتی: «ئەوە بەپێی ئەوەیە کێ سوکانەکەی بەدەستەوەیە! ئەگەر شێتێک لە شوێنی من بێت، بەڵێ پێویستت بە نمایشی تاقیکاری دەبێت. بەڵام دەرهێنەرێکی باش دەبێت ئەوەندە بەئەزموون بێت تا خۆی بزانێت کام وەشانە دروستەکەیە بۆ ئەوەی بچێتە سینەماکانەوە.»[٥٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Company Information». Movies & TV Dept. The New York Times. ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- 1 2 3 "Kingdom of Heaven". Box Office Mojo.
- ↑ «KINGDOM OF HEAVEN (15)». British Board of Film Classification. ٢٠ی نیسانی ٢٠٠٥. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ "شانشینی یەکگرتووHeaven". Film.com.
- ↑ "Kingdom of Heaven" 25 December 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Film.com.
- 1 2 3 4 5 Zacharek، Stephanie (٦ی ئایاری ٢٠٠٥). «Kingdom of Heaven». Salon.com. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
Cinematographer John Mathieson gives us lots of great, sweeping landscapes.
- 1 2 Ebert، Roger (٥ی ئایاری ٢٠٠٥). «Kingdom of Heaven (review)». RogerEbert.com. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
What's more interesting is Ridley Scott's visual style, assisted by John Mathieson's cinematography and the production design of Arthur Max. A vast set of ancient Jerusalem was constructed to provide realistic foregrounds and locations, which were then enhanced by CGI backgrounds, additional horses and troops, and so on.
- ↑ «Kingdom of Heaven VFX breakdown». The Moving Picture Company. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Kingdom of Heaven». www.dneg.com. Double Negative VFX. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- 1 2 «Filmtracks: Kingdom of Heaven (Harry Gregson-Williams)». www.filmtracks.com. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- 1 2 «Kingdom of Heaven Soundtrack (2005)». www.soundtrack.net. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ «Kingdom of Heaven – Box Office Data». The Numbers. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Kingdom of Heaven Trivia». Hicelebs.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Franklin، Garth. «Interview: Ridley Scott's Kingdom of Heaven». DarkHorizons. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Kingdom of Heaven». Rotten Tomatoes. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Kingdom of Heaven». لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە – لەڕێگەی www.metacritic.com.
- ↑ «Home». Cinemascore.
- ↑ James Berardinelli (٢٠٠٥). «Kingdom of Heaven: A Film Review by James Berardinelli». reelviews.net. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ O'Brien، Geoffrey (٢٠٠٥). Scott، Ridley (ed.). «Kingdom of Heaven». Film Comment. ٤١ (3): ٧١–٧٢. ISSN ٠٠١٥-١١٩X. JSTOR ٤٣٤٥٧٩٣٧.
- ↑ Aberth، John (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Kingdom of Heaven». The American Historical Review. ١١٠ (4): ١٢٣٥–١٢٣٦. doi:١٠.١٠٨٦/ahr.١١٠.٤.١٢٣٥. ISSN ٠٠٠٢-٨٧٦٢.
- ↑ Jack Moore, Kingdom of Heaven: Director's Cut DVD Review 22 June 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Manohla Dargis, The New York Times review of Kingdom of Heaven
- ↑ Ty Burr, "Kingdom of Heaven Movie Review: Historically and heroically challenged 'Kingdom' fails to conquer"
- 1 2 «CNN "Kingdom of Heaven" Transcript». CNN.com. ٩ی ئایاری ٢٠٠٥. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Interviews: Kingdom of Heaven Scholars». Christianity Today. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ «Film-maker defends Crusades epic». BBC News. ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٥. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ «Interviews: Kingdom of Heaven Scholars». Christianity Today. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ Franklin، Garth (٥ی ئایاری ٢٠٠٥). «Interview: Ridley Scott's Kingdom of Heaven». DarkHorizons. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- 1 2 de Semlyen، Phil. «Kingdom Of Heaven: Director's Cut». Empire. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- 1 2 3 Tallerico، Brian (٢٣ی ئایاری ٢٠٠٦). «Kingdom of Heaven: Director's Cut». DVD Snapshots. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «Kingdom of Heaven 4K & Blu-ray Release Date Set for Orlando Bloom Movie's 20th Anniversary». Yahoo Entertainment. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Hipes، Patrick (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦). «Sinners, Avatar: Fire And Ash, Fantastic Four And Dexter: Resurrection Lead Saturn Awards Nominations». Deadline Hollywood.
- ↑ Schlimm، Matthew Richard (٢٠ی ئابی ٢٠١٠). «The Necessity of Permanent Criticism: A Postcolonial Critique of Ridley Scott's Kingdom of Heaven». Journal of Media and Religion. ٩ (3): ١٢٩–١٤٥. doi:١٠.١٠٨٠/١٥٣٤٨٤٢٣.٢٠١٠.٥٠٠٩٦٧. S2CID ١٤٣١٢٤٤٩٢.
- 1 2 Smith، J. Lewis (٢٠٠٥). Landau، Diana (ed.). Kingdom of Heaven: The Ridley Scott Film and the History Behind the Story. Newmarket Press. لاپەڕە ٥١. ژپنک ١٥٥٧٠٤٧٠٨١.
- 1 2
- Neufeld، Christine (٢٠٠٩). «Unmasking the Leper King: The Spectral Jew in Kingdom of Heaven». The Year's Work in Medievalism, 2008. لەلایەن Toswell، M.J. Wipf and Stock Publishers. لاپەڕە ٨٩–٩٠. ژپنک ٩٧٨-١٧٢٥٢٤٤٥٠٤.
- 1 2 Francaviglia، Richard V. (٢٠٠٧). Rodnitzky، Jerry (ed.). Lights, Camera, History: Portraying the Past in Film. Texas A&M University Press. لاپەڕە ٧٩. ژپنک ٩٧٨-١٥٨٥٤٤٥٨٠٦.
- ↑ Harlow، John (٢٤ی نیسانی ٢٠٠٥). «Christian right goes to war with Ridley's crusaders». The Times (بە ئینگلیزی). ISSN ٠١٤٠-٠٤٦٠. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Thomas F. Madden on Kingdom of Heaven on National Review Online». Nationalreview.com. ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٥. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Creative Accuracy: The Scholars Speak (Kingdom of Heaven: Director's Cut, DVD featurette). 20th Century Fox. ٢٠٠٦.
- ↑ Bob Thompson (١ی ئایاری ٢٠٠٥). «Hollywood on Crusade: With His Historical Epic, Ridley Scott Hurtles Into Vexing, Volatile Territory». Washington Post. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ Hayes، Dawn Marie (٢٠٠٧). «Harnessing the Potential in Historiography and Popular Culture When Teaching the Crusades». The History Teacher. ٤٠ (3): ٣٤٩–٣٦١. ISSN ٠٠١٨-٢٧٤٥. JSTOR ٣٠٠٣٦٨٢٩.
- ↑ Dahm، Murray (٢٠١٦). «Kingdom of Heaven: A MODERN FILM IN MEDIEVAL GARB». Medieval Warfare. ٦ (5): ٥٤–٥٥. ISSN ٢٢١١-٥١٢٩. JSTOR ٤٨٥٧٨٦١٥.
- 1 2 «Kingdom of Heaven: Director's Cut DVD official website». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Double Dip Digest: Kingdom of Heaven». ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٦. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Review: Kingdom of Heaven: Director's Cut». Preview.reelviews.net. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Review of Kingdom of Heaven (Director's Cut,4-Disc) on DVD – Page 1 of 2». DVDTOWN.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ Berardinelli, James. «Kingdom of Heaven Director's Cut Review». لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Kauffman, Jeffrey (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Kingdom of Heaven Blu-ray Review». Blu-ray.com. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Archer، John. «'Kingdom Of Heaven' 4K Blu-Ray Details Announced—Including Restored And Remastered Director's Cut». Forbes. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Hunt، Bill. «Breaking on the Bits-Kingdom of Heaven: Director's Cut (2005) is Coming to 4K Ultra HD on 5/27 from 20th Century Studios via Disney/Sony!». The Digital Bits. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Ridley Scott interview». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Total Film magazine, July 2006: 'Three hours, eight minutes. It's beautiful.' (Interview to promote Kingdom of Heaven: The Director's Cut)
پەڕتووکنامە
[دەستکاری]- سکۆت، ڕیدلی (٢٠٠٥). Kingdom of Heaven: The Making of the Ridley Scott Epic. نیو یۆرک: Newmarket Press. ژپنک ٩٧٨-١-٥٥٧٠٤-٦٦١-١.
- Hamilton، Bernard (٢٠٠٥). The Leper King and his Heirs: Baldwin IV and the Crusader Kingdom of Jerusalem. کامبریج: Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٠١٧٤٧-٣. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە تەمووزی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی) - Runciman، Steven (١٩٨٧). A History of the Crusades, Volume II: The Kingdom of Jerusalem and the Frankish East, 1100–1187. Cambridge University Press. لاپەڕە ٤٠٣-٤٦٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٣٤٧٧١-٦.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- فیلمەکانی ٢٠٠٥
- فیلمی درامی ساڵی ٢٠٠٥
- فیلمەکانی توێنتیت سێنچوری فۆکس
- فیلمە داستانییە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی عەرەبی
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی-ئەڵمانی
- فیلمە مێژوویییە بەریتانییەکان
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە سەرکێشییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە بەڕیتانییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە ئەڵمانییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە درامییە ئەکشنییە ئەمریکییەکان
- فیلمە درامییە جەنگییە ئەمریکییەکان
- فیلمە درامییە ئەکشنییە بەریتانییەکان
- فیلمە نایابە بەڕیتانییەکان
- فیلمە درامییە جەنگییە بەڕیتانییەکان
- فیلمە ئەڵمانییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە نایابەکان لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکان
- فیلمەکان دەربارەی مەرگ
- فیلمەکان کە لەلایەن ھاری گرێگسۆن-ویلیامزەوە تۆمارکراون
- فیلمەکان کە لە فەڕەنسا داندراون
- فیلمە نایابە جەنگییەکان
- فیلمەکان سەبارەت بە ئایین
- فیلمە ئەکشنەکان لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکان
- فیلمە جەنگییەکان سەبارەت بە ڕووداوە ڕاستەقینەکان
- فیلمە ئەمریکییەکان بەزمانی ئیتاڵی