وتووێژ:شاسوار عەبدولواحید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کاک محەممەد ئەگەر ئەمەش بەکەڵک دێت زیادی بکە بەکارھێنەر:Lawen.Sirwan/خۆڵەپەتانێ > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٣٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

@Kushared: بە کەڵک دێت، بەڵام ھەندێک زانیاری تێدایە کە پشتڕاست نەکراونەتەوە.. «محمد طەلێدوان ‏٠٧:١٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

پێداچوونەوە[دەستکاری]

کاک @Kushared: سەیرێکی دوو دەستکاری کۆتایی (کە نامۆیەک کردوویەتی) بکە. زیاتر شێوەی ھەواڵ خوێندنەوەی پێوە دیارە و گەر پێویست بوو ھەڵی بوەشێنەوە. ھەڵبەتە بێسەرچاوەشە. سپاس، —‎Aram وتووێژ ‏١٧:٢٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

ئەمە دەچێتە باری هێرشکردن بۆسەر کەسایەتی بۆیە زۆرجار پێویست بەسەرچاوەش ناکات. دەستخۆش بۆ ئاگادارکردنەوەکەت > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

سەرچاوە[دەستکاری]

@Épine:. تاگی بێسەرچاوەم لێدابوو. بۆچی لاتبرد؟ نیەتی سەرچاوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢١، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

ڕاستم بکەوە گەر ھەڵەم، بەڵام بەشی "بەستەر بۆ دەرەوە" وەک سەرچاوە بەکارنەھێنراوە؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٠١، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
@Épine:، ڕەنگە مەبەستی نووسەر ئەوە بووبێت کە ئەوە وەک سەرچاوە بەکاربھێنێت. نازانم! بەڵام ئەگەر ئەوەش بگرین بە سەرچاوە، ئەم وتارە ھێشتا شیاوی تاگی بێسەرچاوەیە، ئەگەر تاگی کێشەی بێلایەنیشی لێنەدرێت! چون لە وتارەکەدا وتراوە کەسایەتییەکە خاوەنی میدیایەکە کە سەرچاوەکەش (بەستەری دەرەکی) لە ھەمان میدیاوە گیراوە. ئینجا ئەگەر وتارێکی کۆڵکەی چەن دێڕی بە پێی یەک سەرچاوە بنووسرێت کێشەی نیە. بەڵام ئەمە شانامەیەکی نووسیوە و تەنیا یەک بەستەری وەک سەرچاوە بەکارھێناوە ئەویش سۆرسێکە کە بەپێی خودی وتارەکە ماڵی کەسایەتییەکەیە. باشتر لە من دەزانیت لە وتاری کەسانی زیندوودا ئەشێ زۆر ھەستیار بین کە شتەکە بەرەو لایەنگری و ئەمانە نەچێ. بەتایبەت ئەوەش کە نووسراوە ئەم کەسایەتییە سیاسییە و خاوەنی میدیایە و فڵان. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٣٩، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
بێگومان وتارەکە بێکێشە نییە، بەڵام من ھێشتا تاگی بێسەرچاوە بە شیاو نازانم. دەکرێ {{سەرچاوەی باوەڕپێنەکراو}} بەکارببەین، یانیش دانەیەکی شیاوتر لە {{داڕێژەکانی ویکیپیدیا}} دەربێنن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٢٧، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی شاسوار عەبدولواحیدم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٣٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)