بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەلیمە موراد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەلیمە موراد
بە عەرەبی: سليمة مراد
لەدایکبوون٢ی شوباتی ١٩٠٥
مردن٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤(١٩٧٤-٠١-٢٨) (٦٨ ساڵ ژیاوە)
پیشەگۆرانیبێژ
نەژادجوو
ئامێری مۆسیقالیتر

سەلیمە موراد یان سەلیمە پاشا (بە عەرەبی: سليمة مراد؛ لە دایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٠٥ - مردووی ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤) هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی[١][٢][٣] عێراقی جوو بوو، ئەو کەسێکی بەناوبانگ و ڕێزلێنراو بوو لە جیهانی عەرەب. ئەو لەلایەن نووری سەعید، سەرۆکوەزیرانی عێراق نازناوی پاشای پێدرا، هەربۆیە زۆرجار بە سەلیمە پاشا بانگ دەکرا.[٤] سەلیمە شارەزاییەکی باشی لە مەقامی عێراقی هەبوو.[٥]

سەلیمە لە خێزانێکی خانەدانی جوولەکە لە بەغدا، عێراق لە دایکبوو. ئەو لە ساڵی ١٩٥٨ هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانیبێژی عێراقی نازم غەزالی ئەنجامدا.[٥]

سەلیمە لە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ڕۆڵی جوەكانی عێراق و كوردستان لە هونەر و مۆسیقادا». www.peyserpress.com. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Ahmad، Chalak. «فــــەیـسەڵــــــــــــــیــــــات 51». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «ژەنیارێکی بەناوبانگی عێراقی کۆچی دواییکرد». www.rudaw.net. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «سلیمە موراد فریاد ڕەسی هونەری نازم غەزالی». بۆپێشەوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «غەزالی دەریای ئاواز و هونەری عیراقی». Mewda Media. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.