نازم غەزالی
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
نازم غەزالی بە عەرەبی: ناظم الغزالي) یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانی پەنجا و شەستەکانی عێراقە و لە ناوچەی حەیدەر خانە لە بەغدا بە ھەتیوی لە ساڵی ١٩٢١ لەدایکبووە و دایکیشی نابینابووە و تەنھا لەژوورێکدا ژیانیان گوزەرانوە و زۆر بە ئەستەم توانیوویەتی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو بکات و ھەژاری لەیەخەی نەبووەتەوە و ئەوەندەی تر ھەژاری ڕووی تێکردووە کاتێک کە دایکیشی کۆچی دوایی کردووە و تەنانەت نەیتوانیوە پەیوەندی بە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانەوە بکات و بەناچاری وەکو چاودێر لە پڕۆژەی ئاردی سەر بە ئەمیندارێتی بەغدا کاری کردووە. بارودۆخی ژیان نازم غەزالی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان دوور کردەوە بەڵام نەیتوانی دووری بخاتەوە لە گوێگرتن لە مەقامە عێراقییەکان و مۆسیقای ڕەسەنی عەرەبی و گوێی لە گۆرانییەکانی ئوم کەلسوم و محەممەد عەبدولوەھاب و فەرید ئەتڕەش و ئەسمەھان و لەیلا موراد و نەجات عەلی و گۆرانیبێژە ناودارەکانی تر گرتووە و لەبەری کردوونە و سووربوە لەسەر ئەوەی بچێتە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان و بەرزترین نمرەی بەدەستھێناوە و لەڕووی ڕۆشبیریشەوە زۆر لەھاوڕێکانی پێشکەوتربووە و لە ساڵی ١٩٥٢ لە گۆڤاری نەدیم لەژێر ناونیشانی بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانی عەرەب کۆمەڵێک وتاری بڵاوکردووەتەوە و ھەروەھا بەوە ناسرابوبووە کە بەماوەیەکی کەم شتەکانی لەبەرکردووە و لاسایی ھەموو دەنگەکان و کەسایەتییەکانی کردووەتەوە. لەنێوان ساڵانی ١٩٤٧ و ١٩٤٨ نازم غەزالی پەیوەندی بە وێستگە و تەلەڤیزیۆنی بەغداوە کردووە و چووەتە نێو تیپی موەشیحات و ڕۆڵێکی گرنکی ھەبووە لە وتنی مەقاماتی عێراقی و یەکەم گەشتیشی بۆ دەرەوەی عێراق فەڵەستین بووە لە ساڵی ١٩٤٨ و لەسەرەتای پەنجاکانیشدا گۆرانییەکانی دەنگی دایەوە و گەشتی بۆ چەند وڵاتیک کردووە و ئاھەنگێکی زۆری لەوڵاتە عەرەبییەکان گێڕاوە و بووەتە باڵێۆزی گۆرانی عێراقی.
نازم غەزالی لە ساڵی ١٩٥٣ ھاوسەرگیری لەگەڵ ھونەرمەندی عێراق سەلیمە موراد کردووە و لە ساڵی ١٩٥٨پێکەوە لەگەڵ ھاوسەرکەی ئاھەنگێکی گۆرانیوتنی جەماوەری گەورەیان گێڕاوە و دواتر لە لەندەن و پاریس و بەیروت ھەر پێکەوە ئاھەنگیان گێڕاوە. نازم غەزالی دوای ئەوەی گەشتی کردوە بۆ بەیرووت و ٣٥ ئاھەنگی لەوێ گێڕاوە و نزیکەی ٢٠ ئاھەنگی تەلەڤیزیۆنی و ئاھەنگە ڕەسمییەکانی تۆمارکردووە لە ٢٣ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٣ کۆچی کردووە و ھەواڵی کۆچکردنی لە ئێزگەی بەغدا ڕاگەیاندراوە و خەمێکی گەورەی خستووەتە نێو دڵی شەیدایانی دەنگە خۆشەکەیەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ناظم الغزالی»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤.