بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەلاح سەعدوڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەلاح سەعدوڵڵا
لەدایکبوون١٩٣٠
مەرگ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧
شوێنی گۆڕزاخۆ
نەتەوەکورد
ھاوسەرسینەم خان بەدرخان
مناڵ(ەکان)دڵناز و ئازاد
خزمەکانخەزوور جەلادەت عالی بەدرخان

سەلاح سەعدوڵڵا (بە بەدرخانی: Selah Sedullah) (١٩٣٠ لە زاخۆ - ٢٠٠٧ لە ھەولێر) نووسەر، وەرگێڕ، ئەندازیار، زمانوان و ڕووناکبیرێکی کورد بوو.

سەلاح سەعدوڵڵا ساڵی ١٩٣٠ لە زاخۆ لە دایک بووە، لە باشووری کوردستان و ئینگلتەرا خوێندوویەتی، لە کەرکووک و زیاتر لە بەغدا ئەندازیاری نەوت بووە، لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٦–٥٧ سەرۆکی لقی لەندەنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا بووە،[١][٢] ساڵی ١٩٦٠ لەگەڵ سینەم خان بەدرخان ھاوسەرگیری کردووە، سەلاح سەعدوڵڵا لە بوارەکانی نووسین و فەرھەنگ و وەرگێڕانیشدا چالاک بووە: کوردی وەرگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی و عەرەبی - ئینگلیزی وەرگێڕاوەتە سەر کوردی و عەرەبی و بەکۆی گشتی لەم سێ زمانەدا، خاوەنی زیاتر لە بیست کتێبە. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە ھەولێر کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داخوازی خۆی لە زاخۆ تەسلیم بە خاک کراوە. ڕێوڕەسمی بەخاک ئەسپاردنەکەی لەلایەن کەسوکاری خۆی و بەرپرسان و خەڵکێکی زۆر بەڕێوە چووە. سەلاح سەعدوڵڵا پێش ئەوەی عەمری خودای بکا سەرقاڵی نووسینی کتێبێک بووە لەمەڕ کوردانی ڕۆژاوا.[٣]

بەرھەمەکان

[دەستکاری]
  • فەرھەنگی سەلاحەدین (فەرھەنگێکی کوردی - ئینگلیزییە کە لە ھەزاران وشە پێک ھاتووە و بە کورمانجیشە)[٤]
  • وەرگێڕانی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بۆ ئینگلیزی[٥]
  • دیپڵۆمات (لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی)
  • کتێبی Kurdistan Divided Nation of the Midlle East (کوردستان وڵاتی دابەشکراوی ڕۆژھەڵاتی ناوین) کە پەبجا ساڵ لەوە پێش بە زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە و دواتر وەرگێڕدراوەتە سەر عەرەبی و ڕووسی
  • بەفرەکانی کیلیمانجارۆ (لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. سینەم خان بەدرخان کچی ڕەوشەن بەدرخان و میر جەلادەت بەدرخان چیرۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە، ژن تیڤی، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
  2. AFKIV. «Le Fonds Vanly | AFKIV» (بە فەرەنسی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. «Salek Di Ser Koçkirina Salah Sadellah Re». Koerdisch Instituut Brussel. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «وشەدان». www.bradost.net.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. «ھەڤپەیڤین لەگەڵ دوکتور مکاییل لیزنبێرگ سەبارەت بە چەمک و نۆرمەکانی ناو مەم و زین ی ئەحمەدی خانی». ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)