سەفیەدین ئەردەبیلی
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شێخ سەفیەدین ئەردەبیلی (١٢٥٢–١٣٣٤) کەسایەتییەکی کوردی بەناوبانگی سۆفی بووە کە دەبێتە باپیری شاکانی حکوومەتی سەفەوی. ھاوکاری یان شاگردی شێخ زاھید گەیلانی بوو کە دامەزرێنەری تەریقەتی زاھیدی بووە. شێخ سەفیەدین جگە لەوەی زانایەکی ئاینی بوو، شێعریشی دەنووسی کە شیعرەکانی بەزمانی ئازەری بوون ڕۆژھەڵاتناس ڤلادیمیر مینۆرسکی دەربارەی شێخ سەفیەدین ئەردەبیلی وتوویەتی کە شێخ سەفییەدینی کەسێکی دەوڵەمەند و خاکی بوو واتا لەنێو خەڵکی ناوچەکە بوو. ئەو لە بنەڕەتدا کورد بووە، ئەم خاڵە لە یەکەمین نوسخەکانی کتێبی سەفوەتوسەفادا ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام دواتر لە سەردەمی شاکانی سەفەویدا ئەسڵی کوردیی شێخ سەفییەدین کوژێنراوەتەوە و شەجەرەی سەفەوییەکان بەستراوەتەوە بە ئیمامەکان و شاکانی ساسانییەوە.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |