بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سیستمی خۆراک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی بەرھەمھێنانی گەنمی جیھانی

زاراوەی سیستەمی خۆراک باس لە پرۆسەی بەیەکەوە بەستراو دەکات کە کاریگەرییان لەسەر ژیواندن، خۆراک، تەندروستی، گەشەپێدانی کۆمەڵگا و کشتوکاڵ ھەیە. سیستەمی خۆراک ھەموو پرۆسەکان و ژێرخانی پەیوەست بە خۆراکدانی دانیشتووانێک لەخۆدەگرێت و گەشەکردن، دروێنەکردن، پرۆسێسکردن، پاکەتکردن، گواستنەوە، بازاڕکردن، بەکارھێنان، دابەشکردن و فڕێدانی خۆراک و شتومەکی پەیوەندیدار بە خۆراک لەخۆدەگرێت. ھەروەھا سیستەمی خۆراک ئەو زانیاری و بەرھەمە پێویستانە لەخۆدەگرێت کە لە ھەریەکێک لەم ھەنگاوانەدا بەرھەم دەھێنرێن. سیستەمی خۆراک لەناو سیستەمی خۆراکی کشتوکاڵی دا جێگیرکراوە کە کۆمەڵێک ئەکتەر و چالاکییە بەھا زیادکراوەکانی پەیوەندیداریان لە بەرھەمھێنانی سەرەتایی خۆراک و بەرھەمە کشتوکاڵییە غەیرە خۆراکییەکان، ھەروەھا لە ھەڵگرتنی خۆراک، چەسپاندن، بەڕێوەبردنی دوای دروێنەکردن لەخۆدەگرێت. ھەروەھا گواستنەوە، پرۆسێسکردن، دابەشکردن، بەبازاڕکردن، فڕێدان و بەکارھێنان لەخۆدەگرێت.[١] سیستەمی خۆراک لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و ژینگەیی کاردەکات و لەژێر کاریگەریدایە. ھەروەھا سیستەمی خۆراک پێویستی بە سەرچاوەی مرۆیی ھەیە بۆ دابینکردنی ھێزی کار و لێکۆڵینەوە و پەروەردە.[٢][٣]

بەپێی دەستەی نێوحکوومەتیی گۆڕانی ئاووھەوا، سیستەمی خۆراکی جیھان, بە ھەموو پیشەسازییە جیاوازەکانی بەشدار لە سیستەمی خۆراکی بەردەوام و ئاسایی، ھەلی کار بۆ یەک ملیار کەس دابین دەکات.[٤] سیستەمی خۆراکی جیھانی بەھۆی کێشەکانی ئاسایشی خۆراکی جیھانی کە بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و فشارە نا کەشوھەوایییەکان لەسەر سیستەمەکە دروست بووە، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبێتەوە.[٥] نزیکەی ٣٤٪ی کۆی دەردانی گازی گەرمخانەیی پەیوەندی بە سیستەمی خۆراکی جیھانییەوە ھەیە.[٦][٧][٥] لە ساڵی ٢٠٢٠دا، پێداچوونەوەیەک بە بەڵگەکان لە یەکێتی ئەورووپادا دەرکەوت کە دەردانی گازی ژەھراوی لە سیستەمی خۆراکدا لەسەر ڕێڕەوی زیادبوونە بە ڕێژەی ٣٠–٤٠٪ تا ساڵی ٢٠٥٠ بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و گۆڕانی خۆراک.[٨] بەپێی ڕێکخراوەی خۆراک و کشتوکاڵ, بنیاتنانی خۆڕاگری لە سیستەمی کشتوکاڵی دا زۆر گرنگە. بە تێپەڕبوونی کات، ئەم سیستێمانە دەبێت توانای گەرەنتی و بەردەوامیان ھەبێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوون و دەستڕاگەیشتن بە خۆراکی پێویست و سەلامەت و خۆراکی بۆ ھەمووان لە بەرامبەر ھەر پەککەوتنێکدا و ئەم سیستێمانە دەبێت پارێزگارییان لێبکرێت. ھەروەھا دەبیت بژێوی چالاکوانان لە سیستمی کشتوکاڵی دا بپارێزرێت.[٩]

گواستنەوەی جیھان بۆ سیستەمێکی خۆراکی بەردەوام زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە جیھانییەکانی وەک گۆڕانی کەشوھەوا، برسێتی، لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو و دارستانبڕین. چارەسەرکردنی کێشەکان لە ھەر قۆناغێکی سیستەمەکەدا دەتوانێت کاریگەری ھەبێت لەسەر ئاستی ئەم سیستەمەی ئێستا (سیستەمێک کە ٣٠–٤٠٪ی خۆراکی بەرھەم ھێنراو لە دوای دروێنەکردنەوە بۆ فرۆشتنی تاکەکەسی و بەکاربەر لەدەست دەچێت)[١٠] کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە دوای دروێنەکردن باشتر دەبێت کاریگەرییە ژینگەیییەکانی کشتوکاڵی وەک کاریگەرییەکانی بەکارھێنانی زەوی، و نرخی خۆراک کەمدەکاتەوە یان ڕێگری لە کەمیی دەکات. سیاسەتی نێودەوڵەتی زیاتر لە ڕوانگەی سیستەمی خۆراکییەوە لە سیاسەت نزیک بووەتەوە. ئامانجی دووەمی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی سفر و ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام ١٢ : "بەکارھێنان و بەرھەمھێنانی بەرپرسیارانە" جەخت لەسەر گرنگیدان بە سیستەمی خۆراکی بەردەوام دەکەنەوە. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢١، نەتەوە یەکگرتووەکان میوانداری یەکەمین لووتکەی سیستەمی خۆراکی کرد.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. The State of Food and Agriculture 2021. Making agrifood systems more resilient to shocks and stresses, In brief. Rome: FAO. ٢٠٢١. doi:١٠.٤٠٦٠/cb٧٣٥١en. ژپنک ٩٧٨-٩٢-٥-١٣٥٢٠٨-٣.
  2. Ericksen، Polly J. (شوباتی ٢٠٠٨). «Conceptualizing food systems for global environmental change research» (PDF). Global Environmental Change. ١٨ (1): ٢٣٤–٢٤٥. doi:١٠.١٠١٦/j.gloenvcha.٢٠٠٧.٠٩.٠٠٢. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. Development Policy Review, 2003, 21 (5-6): 531-553 Food Policy Old and New - Simon Maxwell and Rachel Slater∗
  4. Mbow، C.؛ Rosenzweig، C.؛ Barioni، L. G.؛ Benton، T.؛ Herrero، M.؛ Krishnapillai، M. V. (٢٠١٩). «Chapter 5: Food Security» (PDF). IPCC Special Report on Climate Change and Land. لاپەڕە ٤٣٩–٤٤٢. {{cite book}}: |display-authors=٤ نادروستە (یارمەتی)
  5. 1 2 {{cite book}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  6. «FAO - News Article: Food systems account for more than one third of global greenhouse gas emissions». www.fao.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. Crippa، M.؛ Solazzo، E.؛ Guizzardi، D.؛ Monforti-Ferrario، F.؛ Tubiello، F. N.؛ Leip، A. (ئازاری ٢٠٢١). «Food systems are responsible for a third of global anthropogenic GHG emissions». Nature Food (بە ئینگلیزی). ٢ (3): ١٩٨–٢٠٩. doi:١٠.١٠٣٨/s٤٣٠١٦-٠٢١-٠٠٢٢٥-٩. ISSN ٢٦٦٢-١٣٥٥.
  8. SAPEA (٢٠٢٠). A sustainable food system for the European Union (PDF). Berlin: Science Advice for Policy by European Academies. لاپەڕە ٣٩. doi:١٠.٢٦٣٥٦/sustainablefood. ژپنک ٩٧٨-٣-٩٨٢٠٣٠١-٧-٣. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ۵ ژوئیه ۲۰۲۲ ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  9. The State of Food and Agriculture 2021. Making agrifood systems more resilient to shocks and stresses, In brief. Rome: FAO. ٢٠٢١. doi:١٠.٤٠٦٠/cb٧٣٥١en. ژپنک ٩٧٨-٩٢-٥-١٣٥٢٠٨-٣.
  10. «Reduced Food Waste». Project Drawdown (بە ئینگلیزی). ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. «Outrage + Optimism: 117. The Seeds Are Sown for a Food Revolution with Agnes Kalibata». outrageandoptimism.libsyn.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.