ژیواندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژیواندن ، ژیاندن، (لە عەرەبی: تغذیە) ، ( لە ئینگلیزیدا Nutrition) و (لە فارسی: تغذیە)

ژیواندن چاوگێکی دەسکردە لە وشەی (بژیو)، واتە: گەیاندنی پێداویستییەکانی ژیان بە ئەندام یان تاکێکی گیاندار بۆ درێژە پێدانی ژیان. (بژیو: پێداویستی ژیان)

بژیوی باش دەبێتە ھۆی گەشە، تەندروستی، تەمەن درێژی و شکۆفانەوەی مێشک و دەروونی مرۆڤ.

بژیوی مرۆڤ دەبێ لەخۆگری پرۆتین ، چەوری ، کەربۆھیدرات ، ماکی کانی ، ڤیتامین ، ئاو بێت تا گەشە و تەندروستی خانەکانی لەشی مرۆڤ دابین بکات.

بژیوی پیران[دەستکاری]

لە پیراندا بە ھۆی دابەزینی ڕێژەی چالاکی و سەرھەڵدانی نەخۆشی وبارودۆخی تایبەت، پێویستە سەرنجێکی زۆرتر بەژیانیان بدرێت. ڕاگرتنی باری تەندروستی و ساخلەمی، باری دەروونی و دابین کردنی بژیوی گونجاو لە گرنگترین تەوەرەکانی پێڕاگەیشتن به‌ پیرانه‌.

لەگەڵ بەرز بوونەوەی تەمەن، ڕێژەی پێداویستی وزە دادەبەزێت؛ ئەمە واتا کەم کردنەوەی خۆراکی وزەدەر، بەڵام ڕێژەی پێویستی مرۆڤ بە پرۆتەیین ناگۆڕیت، کە وابوو دەبێ ڕێژەیەکی بەرچاو لە پرۆتین، بە تایبەت پرۆتینی جۆرباش، بخرێتە ناو سەلەی خۆراکییانەوە.

بژیوی منداڵ و تازەلاوان[دەستکاری]

ئەم خۆراکانە لە بەرچاو بگرن: شیرەمەنی ، نان ، خورما ، پسکیت ، میوە ، ئاومیوە ، وشکەبار

بەدبژیوی[دەستکاری]

بەدبژیوی جۆرێک نەخۆشییە کە لە کەموکووڕی خۆراک یان عاداتی خۆراکی خراپەوە سەرھەڵدەدات. قەڵەوی ، کەمخۆری ، گەنەخۆری لە زەقترین دیاردەکانی بەدبژیوین.بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی بەدبژیوی گەورەترین ھۆکاری مەرگ و مری منداڵان لە جیھاندایە.

گرنگترین ھۆکارەکانی بەدبژیوی لە دنیای ئەمڕۆدا، کەمی و خراپی خۆراکە؛ ھەڵبەت قاتی ، کەم ئاوی ، وشکی، شەڕ و ئافاتی کشتوکاڵ ئەوندەی تر کێشه‌که‌ی قورس کردووه‌. تەقینەوەی جەماوەر ، ھەژاری، رووتانەوەی شینکایی و ڕژیمی نالەبار و نه‌زانانه‌ی خۆراکیش ، دەورێکی گرنگ لە تەشەنە کردنی بەدبژیوی لە جیھاندا دەگێڕێ.

بەدبژیوی لە وڵاتانی بەرەو پێشکەوتدا بواری بۆ نەخۆشییەکانی ڕاشیتیسم ، کواشیۆرکۆر ، کەمخوێنی و کوێری ( بە ھۆی کەمایەسی ڤیتامینC ) خۆش کردووە.بە گوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠٠٤یونیسێف، کەمایەسی ئاسن لە ساوایانی ٦ تا ٢٤مانگە، ٤٠%تا٦٠% و کەمایەسی یۆد ١٠% تا١٥% لە سەر مێشک و ھۆشی منداڵان کاریگەرە. باشە بزانین کەمایەسی ئاسن و یۆد ساڵانە ١٨ ملیۆن منداڵی دواکەوتووی مێشکی له‌ سەر دەستی کۆمەڵگاکانی جیھان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

وتار[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

[[١]]