سۆران عومەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سۆران عومەر

لەدایکبوون (١٩٧٨-١٢-١٢) ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەسەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستانە
چالاکبوون٢٠٠٩ - ئێستا
حیزبی سیاسیکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
ئایینئیسلام
ھاوسەرشنۆ عەبدوڵڵا پێنجوێنی

سۆران عومەر سەعید (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨، لە قەرەداغ) سیاسەتوان و ڕۆژنامەوانێکی باشووری کوردستانە. ئەندام و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە لە پەرلەمانی کوردستان.

خوێندن و کار[دەستکاری]

سۆران عومەر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە لە ئامار و ڕاگەیاندن. ڕاوێژکاری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە، و لە میدیاکانی ئەو حیزبە کاری کردووە. سەرنووسەری ھەردوو گۆڤاری ڕێگا و ڕێگا مەگەزین بووە. خاوەنی کۆمپانیایەکی دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار بووە.[١]

سۆران عومەر و مەلا کرێکار[دەستکاری]

سۆران عومەر لە تەمەنی لاوێتیدا شیوعی بووە، دواتر چووەتە نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان. لە سەرەتای ١٩٩٩ مەلا کرێکاری ناسیووە و بووەتە ئەندامێکی کارای بزووتنەوەی باڵی ئیسڵاح کە مەلا کرێکار سەرپەرشتی کردووە. پاشان بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری مەئوا کە مەلا کرێکار خاوەن ئیمتیازی بووە. دواتر پەیوەندییان تێکدەچیت. سۆران عومەر دەلێت لە ٢٠٠٩ لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەیەک نێوانیان بەتەواوی تێکچووە و لە ٢٠١٢ نامیلکەیەکی بڵاوکردووەتەوە بە ناوی «حەقیقەتی مامۆستا کرێکار». ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لەو کاتەوە ھەر ھێرشێک کە مەلا کرێکار دەیکاتەسەری لە کاردانەوەی ئەو نووسینەیە.[٢]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھاوڕێ باخەوان (لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاری ٢٠١١). سۆران عومەر(کوردی). کوردیپێدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ ئەیلوول ٢٠١٦.
  2. ^ "سۆران عومەر وەڵامی مەلا کرێکار دەداتەوە". xendan.org. خەندان. Retrieved 28ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)