سڵاو! ساندی بێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سڵاو! ساندی بێل
سەرناوハロー!サンディベル
بابەتی سەرەکیڕۆژنامەوانی، ھەرزەکاری، خۆشەویستی، ھەتیو
چەشنslice of life anime and manga، ئەنیمێ و مانگای درامایی، ئەنیمێ و مانگا سەرکێشییەکان
پەخشکەری ڕەسەنTV Asahi
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانی سەرەکیژاپۆنی
ڕێکەوتی دەستپێکردن٦ی ئازاری ١٩٨١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٦ی شوباتی ١٩٨٢
دەرھێنەرHiroshi Shidara
ئاوازدانەرTakeo Watanabe
بەرھەمھێنەرYūyake Usui
کۆمپانیای بەرھەمھێنانتۆێی ئەنیمەیشن
شوێنی گێڕانەوەسکۆتلاند، لەندەن، ئەورووپا
وێبگەhttps://lineup.toei-anim.co.jp/ja/tv/sandybell/
شوێنی ڕێکخستنەکاندوورگە
دیزاینەری کەسایەتییەکانQ106479736

سڵاو! ساندی بێڵ (ハロー!サンディベル، ھارۆ! ساندیبێرو) زنجیرە ئەنیمێیەکە کە لەلایەن کۆمپانیای تۆوێی ئەنیمەیشن لە ١٩٨١ بەرھەمھنراوە[١] لە ژاپۆن لە کەناڵی ئەساھی پەخشکراوە ھەروەکوو زنجیرەکانی کەڵبەی زیوی، زنجیرەی ساندی بێل لە ئەمریکا نەناسراو بووە بەڵام لە وڵاتانی ئاسیا، ئەمریکای لاتین، و وڵاتە عەرەبییەکان و ئەورووپا زۆر بەناوبانگ بووە. بە زۆری لە وڵاتی سکاندەناڤیا. و لە ئەوڕووپا سەرەتا لە فەڕەنسا لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠ پەخشکرا[٢] لە ١٥ی نیسانی ١٩٨٨.[٣]

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکی کچێکە کە لەگەڵ باوکی لە سکۆتلەندا دەژی. کاتەکانی بە یاریکردن لەگەڵ سەگە دڵسۆزەکەی (ئۆلیڤەر) و هاوڕێکانی بەسەر دەبات. ڕۆژێک چاوی بە کاونتی ویلنگتۆن دەکەوێت کە ژنێکی دڵسۆزە و لە قەڵای نزیک گوندەکەیان دەژی. هەروەها کیتی دەناسێت کە خانمێکی گەنجی خۆبەزلزانە و لە کۆشکە گەورەکەی دەرەوەی گوندەکەیان دەژی.

کیتی ڕقی لە ساندیبێڵە و بەردەوام سەردانی کاونت دەکات بەو هیوایەی خۆشەویستی و بەرژەوەندی کوڕەکەی مارک بەدەستبهێنێت کە عاشقی ساندیبێل دەبێت. کاونت گوڵە زەنبەقێکی سپی دەدات بە ساندیبێل و ئەویش لە دەرەوەی گوندەکە دەیچێنێت. هەروەها گوڵی تریش دەهێنێت و لە دەوری زەنبەقەکە دەیانچێنێت، باخچەیەکی بچووکی گوڵ لە دەوری دروست دەکات. ساندیبێل زەنبەقەکە بە بەبەھا دەبینێت چونکە دایکی کۆچکردووی بیردەخاتەوە.

ئامانجی ساندیبێل بە درێژایی زنجیرەکە ئەوەیە کە ڕۆژێک دایکی بدۆزێتەوە. لە ئەڵقەکانی کۆتاییدا دواجار یەکدەگرنەوە. بەڵام لەگەڵ یەکترناسینیان ساندیبێل بۆی دەردەکەوێت کە دایکی تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووە و ساندیبێلیش ناتوانێت قەناعەتی پێبکات کە کچەکەی بووە. دواتر کاتێک منداڵێکی بچووک دەکەوێتە ناو ئاوەکەوە و ساندی ژیانی ڕزگار دەکات، دیمەنی ڕابردوو دێتەوە یادی دایکی و ڕابردووی بەبیر دێتەوە.

ستاف[دەستکاری]

  • دەرهێنەری زنجیرەکە: ھیرۆشی شیتەرا
  • دەرهێنەری ئەڵقەکان: کازومی فکوشیما
  • چیرۆکی ڕەسەن: شیرۆ جینبۆ
  • سکرێپت: ھیرۆشیسا سۆدا، ماکۆتۆ ساکورای، نۆبۆرو شیرۆیاما
  • مۆسیقا: تاکێیۆ واتانابی
  • دیزاینەری کارەکتەران: ماکۆتۆ ساکورای
  • ھونەری پشتەوە: ئێیجی ئیتۆ
  • پلاندانان: یاسوۆ یاماگوچی
  • بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان: ئاکیرا ساساکی
  • ڕێکخەری گۆرانی بابەت: جۆی ھیسایشی
  • گۆرانی بابەت لەلایەن: میتسوکۆ ھۆریێ
  • بەرھەمھێنان: تەلەڤیزیۆنی ئەساھی، ئەساتسو شینھا، تۆویێ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ハロー!サンディベル - TOEI ANIMATION". www.toei-anim.co.jp (بە ژاپۆنی). Retrieved 5 May 2018.
  2. ^ "Sandy Jonquille mène la danse chez Black Box". manga-news.com (بە فەڕەنسی). 8 January 2014. Retrieved 8 January 2014.
  3. ^ "Sandy Jonquille". manga-news.com (بە فەڕەنسی). Retrieved 8 January 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]