سوگاوارا نۆ میچیزانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی سوگاوارا میچیزانێ لەلایەن کیکوچی یۆسای

سواگاوارا نۆ میچیزانێ (بە ژاپۆنی: 菅原 道真/菅原 道眞؛ ١ی ئابی ٨٤٥–٢٦ی ئازاری ٩٠٣) ھەروەھا بە کان شۆجۆ - (菅丞相) ناسراوە یا کانکێ (菅家) زانا و شاعیر و سیاسەتمەدارێکی ژاپۆنی بوو لە سەردەمی ھێیانی ژاپۆن، لەسەردەمی خۆی شاعیرێکی نایاب بووە، بەشێوەیەکی پراکتیکی شیعری کانشی

ژیان[دەستکاری]

تێجین، میچیزانێ گەشتکردنی بۆ چین

لە خێزانێکی خوێنەوار و زاناکان لە دایکبووە، باپیرەی سوگاوارا نۆ کیۆتۆمۆ، خزمەتی دادگای ئەوکاتی ئەکرد وانەی مێژووی ئەوتەوە لە قوتابخانەی نەتەوەیی بۆ داھاتووی بیروکراتەکان، باوکی سوگاوارا نۆ کۆرێیۆشی قوتابخانەیەکی تایبەتی دامەزراند لە باڵەخانەکەی وانەی بەم قوتابیانە ئەوتەوە کە خۆیان بۆ قوتابخانەی نیشتمانی ئامادە ئەکرد، یان ئەوانەی ئەیان ویست ببنە ئەفسەری دادگا، لەنێوانیان کورەکەی میچیزانێ میچیزانێ تاقیکردنەوەکەی خۆی بە سەرکەوتوویی تەواوکرد، و چووە ناو دایگاکو (زانکۆ) کە زانکۆیەکی ئەکادیمی نەتەوەیی ئەوساتە بوو دوای دەرچوونی لە زانکۆ دەستی بە کارکردن کرد وەک ئەفسەر لە دادگا لە پلەی شەشەمی ئەوساتە لە ساڵی ٨٧٠[١] پلەکەی لەگەل ڕۆلەکانی لە دادگا بەرزبوویەوە وەکوو وەکوو کەسێکی فەرمی لە دادگای بیوکراتی لەژێر وەزیری پەیوەندییەکانی سڤیل، لە ساڵی ٨٧٤ میچیزانێ پلەی پێنجەمی بەدەست ھێنا (باوکیشی لە پلەی چوارەم بوو) بە دڵسۆزییەوە خزمەتی کرد لەژێر وەزیری جەنگ کە دواتر گوازرایەوە بۆ ڕۆلی باشتر لە وەزارەتی کاروبارە بەناوبانگەکان[١] راھێنانەکانی و بەھرەکانی لەگەڵ زمانی چینی کلاسیکی و نوسراوەکانی دەرفەتی زۆریان بۆ ڕەخساند بۆ ئەوەی ھەلسێت بە کارە یاسایییەکان و ئەرکە فەرمییەکانی لە دادگا تۆمارەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئەو ڕاپڕس کە سێ ڕاپڕسی دروست کردووە بۆ (فوجیوارا نۆ یۆشیفوسا:دادوەر و لۆرد)[١] میچیزانێ ھەروەھا نوێنەرایەتی وەرگرت لە شانشینی پارھای ھەروەھا بەھرەی میچیزانێ دووبارە سوودی ھەبوو لە کاری دیببلۆماسی و گۆرینەوەی شیعر، لە ساڵی ٨٧٧، ھەروەھا پاشان پڵاوتنی بۆ کرا بۆ پیشەی وەزیری بۆنەکان کە بواری بۆ ڕەخساند بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی کار و بابەتە پەروەردەیی و ھۆشمەندییەکان بکات زیاتر لەوەی پێشوو تر ئەیتوانی. لەمەش زیاتر لە کارەکانی لە دادگا ئەو بەڕێوەبەرایەتی ئەو قوتابخانەیەی ئەکرد کە باوکی دایمەزراندبوو، قوتابخانەی کانکێ ڕۆکا Kanke Rōka (菅家 廊下، lit. "ھۆلی خێزانی سوگاوارا") لە ٨٧٧ پڵاوتنی بۆ کرا بۆ ئەوەی پلەی دکتۆرا وەربگرێت کە بەرزترین پلەی پرۆفیسۆری بوو لە زانکۆ(دایگاکو) پۆستەکە بەبەرزترین پلەی شانازی دادەنرا کە مێژووزانێک بتوانێت وەری بگرێت

لە ٨٨٦ سوگاوارا پڵاوتنی بۆ کرا بۆ ئەوەی ببێتە دادوەری ھەرێمی سانوکی.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن میچیزانێ واژوو کراون لە ٨٩٤، ئەو خاوەنی ئەم پۆستانەی خوارەوە بوو لە دادگا:

  • نێردراو لە شانشینی تانگ
  • کۆنسۆلەر
  • یاریدەدەری لێکۆلەری تۆمارە فەرمییەکان
  • پلە چوار لە دادگا
  • مامۆستای یاریدەدەری شازادەی جێنشینی
  • زیاتر..

و لە ٨٩٠کان لە چین پڵاوتنی بۆ کرا بۆ ئەوەی ببیتە نوێنەری وڵاتەکە بەڵام دژایەتی دەربڕی بۆ سیستەمی نوێنەرایەتی لە ٨٩٤.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

ژیانناسی[دەستکاری]

  • Robert Borgen (1994). Sugawara no Michizane and the Early Heian Court. University of Hawaii Press
  • Keene, Donald (1999). A History of Japanese Literature, Vol. 1: Seeds in the Heart — Japanese Literature from Earliest Times to the Late Sixteenth Century. New York: Columbia University Press. ISBN 978-0-231-11441-7.
  • McMillan, Peter 2010 (1st ed. 2008). One Hundred Poets, One Poem Each. New York: Columbia University Press.
  • Suzuki Hideo, Yamaguchi Shin'ichi, Yoda Yasushi 2009 (1st ed. 1997). Genshoku: Ogura Hyakunin Isshu. Tokyo: Bun'eidō.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Borgen, Robert (1994). Sugawara no Michizane and the Early Heian Court. University of Hawaii Press. pp. 113–127. ISBN 978-0-8248-1590-5.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]