سعوود کوڕی فەیسەڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سعوود کوڕی فەیسەڵ
سعود الفيصل لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
تایف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٩ی تەممووزی ٢٠١٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٥ ساڵ ژیاوە)
لۆس ئانجلەس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕAl Adl cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • King Faisal bin Abdulaziz Al Saud لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Iffat Al-Thunayan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانHaifa bint Faisal، Lolowah bint Faisal Al Saud، Khalid bin Faisal Al Saud، Abdullah bin Faisal Al Saud، Turki bin Faisal Al Saud، Mohammed bin Faisal Al Saud، Saad bin Faisal Al Saud لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانبنەماڵەی سعوود لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەMinister of Foreign Affairs of Saudi Arabia (١٩٧٥–٢٠١٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
TitlesRoyal Highness لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سعوود کوڕی فەیسەڵ کوڕی عەبدولعەزیز ئالسعوود ناسراو بە شازادە سعوود یان سعوود فەیسەڵ (بە عەرەبی: سعود بن فيصل بن عبدالعزيز آل سعود‎؛ ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ – ٩ی تەممووزی ٢٠١٥) سیاسەتوانێکی سعوودی و وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی لە ساڵی ١٩٧٥ ھەتا ٢٠١٥ بوو. ئەو دووەمین کوڕی فەیسەڵ کوڕی عەبدولعەزیز، سێیەمین شای عەرەبستانی سعوودی و برازای خالید کوڕی عەبدولعەزیز، چوارەمین شای ئەو وڵاتە بوو.

ژیاننامە[دەستکاری]

شازادە سعوود کوڕی فەیسەڵ ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئابووری لە زانکۆی پرینستۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو کە لە ساڵی ١٩٦٤ بەدەستی ھێنابوو. ئەو بێجگە لە عەرەبی توانای قسەکردن بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، عیبری، ئیسپانی و ئەڵمانی ھەبوو.[ژێدەر پێویستە]

پیشە[دەستکاری]

ئەو لە وەزارەتی نەوت و سەرچاوە کانزایییەکان، وەکوو ڕاوێژکاری ئابووری کاری کردووە و دواتر بووەتە ئەندامی باڵای لیژنەی ھاوئاھەنگی وەزارەت. دواتر لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ەوە ھەتا ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی بوو.[١]

مردن[دەستکاری]

شازادە سعوود لە ٩ی تەمموزی ٢٠١٥، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە شاری لۆس ئەنجلس کۆچی دواییی کرد. ڕێوڕەسمی مردنەکەی لە مزگەوتی حەرام بەڕێوەچوو و لە گۆڕستانی ئەلعەدل نێژرا.[٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Pince Saud bin Faisal bin Abdul Aziz Al Saud". saudalfaisal.com. Retrieved 2024-01-21.
  2. ^ "Former Saudi foreign minister Saud Al Faisal dies, aged 75". gulfnews.com (بە ئینگلیزی). 2015-07-09. Retrieved 2024-01-21.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]