بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سالڤادۆر دالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سالڤادۆر دالی
بە كاتالۆنی: Salvador Dalí i Domènech
لەدایکبوون١١ی ئایاری ١٩٠٤
Figueres، ئیسپانیا
مردن٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩(١٩٨٩-٠١-٢٣) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
Figueres، ئیسپانیا
بەشێکە لەSalvador Dalí & Louise Bourgeois
ناوی کاتی لەدایکبوونSalvador Domingo Felipe Jacinto Dalí i Domènech
Second family name in Spanish nameDomènech
نازناوMarquess of Dalí of Púbol
ناوی خوازراوDali, Salvador، Dalí Domènech, Salvador
ھۆی مەرگوەستانی دڵ
شوێنی ناشتنDalí Theatre and Museum
باوکSalvador Dalí i Cusí
دایکFelipa Domènech i Ferrés
خوشک و براAnna Maria Dalí
ھاوسەرGala Dalí
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Amanda Lear
منداڵJose Van Roy Dalí
زمانی زگماکیزمانی کەتەلۆنی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی، زمانی ئیسپانی، زمانی فەڕەنسی، زمانی کەتەلۆنی
شوێنی دەستبەسەرکردنFigueres
بواری کاروێنەکێشی، پەیکەرتاشی، direction، jewelry
پەروەردەRoyal Academy of Fine Arts of San Fernando
خوێندکارInternational Chrysis
دانیشتوویFigueres، نیوویۆرک
دەستپێکی چالاکی١٩٢٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨
نەژادکەتەلۆنییەکان
Facial hairhooked mustache
Partner in business or sportPierre Sterlé، Louise Bourgeois، Fulco di Verdura
بەشداربووە لەپێشانگەی دۆکومێنتای سێیەم، Jewelry by Contemporary Painters and Sculptors، Scultura Aurea، De Calder à Koons, Bijoux d'Artistes, La Collection Idéale de Diane Venet، dOCUMENTA (13)
Artist files atlieut de travail modifier tout seul، Frick Art Research Library، National Gallery of Art Library
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریسوریاڵیزم
ئەندامیئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فەڕەنسا، Royal Academy of Science, Letters and Fine Arts of Belgium
کارتێکراوە لەلایەنفریدریش نیچە، پابلۆ پیکاسۆ، Hieronymus Bosch
ڕووداوە بەرچاوەکانexhumation
خەڵاتەکانGrand Cross of the Order of Isabella the Catholic، Grand Cross of the Order of Charles III، Gold Medal of the Generalitat of Catalonia، Gold Medal of Merit in the Fine Arts، Gold Medal for Tourism Merit
وێبگەhttp://www.salvador-dali.org/
Represented byArtists Rights Society، Didier Ltd
نوێنەری مافی بڵاوکردنەوەreproduction right represented by CISAC-member، Gala-Salvador Dalí Foundation، Artists Rights Society
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون
Catalogue raisonnéCatalogue Raisonné of Salvador Dalí Paintings
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
سالڤادۆر دالی

سالڤادۆر دۆمینگۆ فلیپی جاکینتۆ دۆمینیچی ئی دالی دی پوبۆل ناسراو بە سالڤادۆر دالی (بە ئیسپانی: Salvador Domingo Felipe Jacinto Dalí؛ ١١ی ئایاری ١٩٠٤ – ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩) ھونەرمەند و نیگارکێشێکی بەناوباگی سوریاڵیزمی سەدەی بیستەمی ئیسپانی بوو. لە ھونەری وێنەی سیریالیدا دەستێکی باڵای ھەبووە. لە ١١ی ئایاری ١٩٠٤ لە ناوچەی جرندە لە ئیسپانیا لەدایک بوو و لەناو خێزانێکی دەوڵەمەنددا ژیانێکی خۆشی بەسەربردووە و دایک و باوکی ھەموو داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ کردووە.

سالڤادۆر دالی ئەوندە نازی دەدرایی لەلایەن دایک و باوکێوە زۆر سەرکێشانە مامەڵەی لەگەڵ چواردەورەکەیدا دەکرد بۆ نموونە جارێکیان پاڵی بەھاوڕێیەکییەوە ناوە لەشوێنێکی بەرزەوە و خەریک بووە بیکوژێت و شەقی لە خوشکەکە ھەڵدەدا و یان تاکو مردن پشیلەی ئەشکەنجەداوە و تام و چێژیشی لەم ھەڵسوکەوتانەی کردووە.

سالڤادۆر دالی یەکەم وێنەی خۆی لەتەمەنی ٧ ساڵیدا کێشاوە و لەقوتابخانەش وێنەکانی جێگای سەرنج ڕاکێشان بووە ھەر بۆیە خێزانەکەیی و مامۆستاکانیش ھانیان داوە بچێتە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی سان فیرناندۆ لەمەدرید، لە ساڵی ١٩٢٤ گۆنگی بە قوتابخانەی میتافیزیقی و بنەماکانی داوە، لە ساڵی ١٩٣١ وێنەی سووربونی زاکیرەی کێشاوە کە لەبەناوبانگترین وینەکانی بووە، لە کۆتایی سییەکاندا ناوبانگێکی بەر بڵاوی دەکردووە و لە نیویۆرک نیشتەجێبووە، لە ساڵی ١٩٤٨ گەڕاوەتەوە بۆ کەتالۆنیا و چووەتە نێو ھونەری کلاسیکی ئایینییەوە و ژمارەیەک وێنەی ئایینی کێشاوە.

لە ساڵی ١٩٢٨ لەپاریس سالڤادۆر دالی سیناریۆی فیلمی سەکێکی ئەندەلوسی نووسیوە و لە ساڵی ١٩٣٠ سیناریۆی فیلمی سەردەمی ئاڵتوونی نووسیوە و ھەردوو فیلمەکەش بەوە ناسراوە کە دۆرە لەعەقڵ و مەنتیقەوە، لە ساڵی ١٩٦٤ کتێبێکی لەپاریس بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناونیشانی یادەوەرییەکانی کەسێکی بیلیمەت. بەرھەمەکانی سالڤادۆر دالی نموونەیی بۆنە و زۆر سەیر و سەمەرە و لەباو بەدەر بووە و ژیانی و ھونەرەکانی تیکەڵەیەک بوونە لەشێتی و بیلیمەتی، بەڵام خودی دالی خۆی بەجیاوازی و بێوێنەیی دەمێنیتەوە.

لە ساڵی ١٩٨٤ لەبارودۆخێکی تەمومژاویدا لەژوورەکەی خۆیا ئاگری تێبەربووە بەڵام تاکو ٥ ساڵی دیکە ژیاوە و لە ٢٣ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٩ لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵاوایی لەژیان کردووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]